ءَأَشۡفَقۡتُمۡ أَن تُقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيۡ نَجۡوَىٰكُمۡ صَدَقَٰتٖۚ فَإِذۡ لَمۡ تَفۡعَلُواْ وَتَابَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمۡ فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۚ وَٱللَّهُ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ
ئایا ترسان لە ھەژاری کە خێرێک پێشکەش بکەن لە پێش چپەکردنەکەتان؟ (عەبدوڵڵای کوڕی عەباس –خوایان لێ ڕازی بێت- دەفەرموێت: ئەم حوکمە تەنھا رۆژێک بوو، بەڵام زانای موفەسیر و تابعی (مقاتل) ئەڵێت: ئەم حوکمە تەنھا دە ڕۆژ بوو پاشان حوکمەکەی نەسخ بوویەوە و سڕایەوە) جا کاتێکیش ئەم خێرەتان ئەنجام نەدا لە بەر گرانی و قورسی لەسەرتان ئەوا پەروەردگار لێتان خۆش بوو، ئەوسا ئێوەش لە بەرامبەر ئەمەدا نوێژەکانتان بە باشی ئەنجام بدەن و زەکاتی سەروەت و سامانی ماڵتان دەربکەن و گوێڕایەڵی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بکەن، چونکە ئەو زۆر بە ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە ئێوە دەیکەن, وە هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوه نییه، وە پاداشتی كاروكردەكانتان دەداتەوە.
التفاسير:
|