Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (2) Surə: Yunus
أَكَانَ لِلنَّاسِ عَجَبًا أَنۡ أَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ رَجُلٖ مِّنۡهُمۡ أَنۡ أَنذِرِ ٱلنَّاسَ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنَّ لَهُمۡ قَدَمَ صِدۡقٍ عِندَ رَبِّهِمۡۗ قَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٞ مُّبِينٌ
ئایا بۆ خەڵکی جێگای سەرسوڕمانە کە ئێمە وەحیمان بۆ پیاوێک کردووە لە جنسی خۆیان و مرۆڤە، فەرمانمان پێکردووە کە سەرجەم خەڵکی لە سزای خوا بترسێنە؟! جا - ئەی پێغەمبەر - موژدە بدە بەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە، لەبەرامبەر ئەو کاروکردەوە باشانەی کە پێش دەستی خۆیان خستووە خوای گەورە پلە و پایەیەکی بەرزی بۆ ئامادە کردوون، کەچی بێباوەڕەکان وتیان: ئەم پیاوەی ئەم ئایەتانەی ھێناوە جادووگەرێکی ڕوون و ئاشکرایە.
Ərəbcə təfsirlər:
Bu səhifədə olan ayələrdən faydalar:
• إثبات نبوة النبي صلى الله عليه وسلم وأن إرساله أمر معقول لا عجب فيه .
جێگیر کردنی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)، وە ناردن و ڕەوانەکردنی شتێکی ژیرانە و پڕ لۆژیک بوو، وە ھیچ جێگای سەر سوڕمان و تێڕامان نییە.

• خلق السماوات والأرض ومن فيهما، وتدبير الأمر، وتقدير الأزمان واختلاف الليل والنهار كلها آيات عظيمة دالة على ألوهية الله سبحانه.
دروستكردنی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی تێیاندایە، وە بەڕێوەبردنی کارەکان، وە ئەندازەگیری و ڕێکخستنی کاتەکان و جیاوازی شەو و ڕۆژ، ھەر ھەمووی بەڵگەی گەورەن لەسەر خوایەتی (اللە) و بە تەنھا پەرستنی زاتی ئەو (سبحانە و تعالی).

• الشفاعة يوم القيامة لا تكون إلا لمن أذن له الله، ورضي قوله وفعله.
شەفاعەت و تکاکردن لە ڕۆژی قیامەتدا بەبێ مۆڵەت و ڕەزامەندی خوای گەورە ھەرگیز نابێت، وە دەبێت ڕازی بێت لە گوفتار و کردەوەی کەسی شەفاعەتکار.

• تقدير الله عز وجل لحركة الشمس ولمنازل القمر يساعد على ضبط التاريخ والأيام والسنين.
ئەندازەگیری خوای گەورە (سبحانە و تعالی) بۆ جوڵەی رۆژ و جێگا و مەنزڵگەی مانگ یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی مێژووی ڕووداوەکان، وە ڕێکخستنی ڕۆژ و ساڵەکان.

 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (2) Surə: Yunus
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Tərcumənin mündəricatı

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Bağlamaq