Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (65) Surə: Yunus
وَلَا يَحۡزُنكَ قَوۡلُهُمۡۘ إِنَّ ٱلۡعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًاۚ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
- ئەی پێغەمبەر - خەفەت مەخۆ لە وتە و گوفتاری ئەوانە کە تانە و تەشەر دەدەن لە ئاینەکەت، چونکە بەڕاستی سەرکەوتن و باڵادەستی ھەر ھەمووی بۆ خوای گەورەیە، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ئەو بیسەری ھەموو وتە و گوفتارێکیانە، وە زانا و ئاگادریشە بە کاروکردەوەیان، وە پاداشت و تۆڵەی ھەمووشیان دەداتەوە.
Ərəbcə təfsirlər:
Bu səhifədə olan ayələrdən faydalar:
• ولاية الله تكون لمن آمن به، وامتثل أوامره، واجتنب نواهيه، واتبع رسوله صلى الله عليه وسلم، وأولياء الله هم الآمنون يوم القيامة، ولهم البشرى في الدنيا إما بالرؤيا الصالحة أو عند الموت.
لەم ئایەتانەدا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە دۆستایەتی و خۆشەویستی خوا بۆ ئەو کەسانەیە کە باوەڕیان پێھێناوە، وە فەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن، وە دوور دەکەونەوە لەو شتانەی کە ڕێگری لێکردووە، وە شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون (صلی اللە علیە وسلم) ، وە دۆستان و خۆشەویستانی خوا ئەوانەن کە لە ڕۆژی قیامەتدا دڵئارام و بێ ترسن، وە خوای گەورە ھەر لە دونیادا موژدەیان دەداتێ، یان بەبینین خەوی باش، یان لەکاتی سەرەمەرگدا فریشتەکانی پێیان دەڵێن ھیچ مەترسن ئێوە خوا لێتان ڕازیە و جێگاتان بەھەشتە.

• العزة لله جميعًا وحده ؛ فهو مالك الملك، وما عُبِد من دون الله لا حقيقة له.
گەورەیی و شکۆ تەنھا بۆ خوای گەورەیە، ھەر ئەو خاوەنی ھەموو موڵکی ئاسمانەکان و زەوییە، ئەوەشی جگە لەو دەپەرسترێت ھیچ بەھا و ھەقیقەتێکی نییە.

• الحث على التفكر في خلق الله؛ لأن ذلك يقود إلى الإيمان به وتوحيده.
ئەم ئایەتانە ھانی خەڵکی دەدەن کە بیر بکەنەوە لە دروستکراوەکانی خوا و گەورەیی دەسەڵاتی ئەو زاتە مەزنە، چونکە بیرکردنەوەی لەو شێوەیە مرۆڤ پەل کێش دەکات بۆ باوەڕھێنان و یەکخواپەرستی خوای گەورە.

• حرمة الكذب على الله عز وجل، وأن صاحبه لن يفلح، ومن أعظم الكذب نسبة الولد له سبحانه.
درۆ ھەڵبەستن بۆ خوا حەرامە و کارێکی ناشایستەیە، وە ئەو کەسەشی درۆ بۆ خوا ھەڵدەبەستێ ھەرگیز سەرفراز نابێت، گەورەترین درۆیش کە بۆ خوا ھەڵببەسترێت بڕیاردانی مناڵە بۆی، پاکوبێگەردی بۆ زاتی ھەق تەعالا.

 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (65) Surə: Yunus
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Tərcumənin mündəricatı

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Bağlamaq