Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (71) Surə: Yunus
۞ وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ نُوحٍ إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيۡكُم مَّقَامِي وَتَذۡكِيرِي بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَعَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلۡتُ فَأَجۡمِعُوٓاْ أَمۡرَكُمۡ وَشُرَكَآءَكُمۡ ثُمَّ لَا يَكُنۡ أَمۡرُكُمۡ عَلَيۡكُمۡ غُمَّةٗ ثُمَّ ٱقۡضُوٓاْ إِلَيَّ وَلَا تُنظِرُونِ
- ئەی پێغەمبەر - چیرۆک و بەسەرھاتی نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بخوێنەوە بەسەر ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان بەخوا و پێغەمبەرێتی تۆ نییە، ئەو کاتەی بە ھۆز و گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم، ئەگەر بەبوونم لە ناوتاندا قەڵس و ناڕەحەتن، وە ئامۆژگاری و بیرخستنەوەی ئایەتەکانی خواتان بەلاوە گران و قورسە، وە خۆتان یەکلایی کردوەتەوە بۆ کوشتنم، ئەوا چاک بزانن من تەنھا پشت و پەنام خوای گەورەیە بۆ پەکخستن و بەتاڵ کردنەوەی فڕوفێڵەکانتان، ئەوساتە ئێوە و گشت پەرستراو و خواکانتان قسەتان یەکبخەن و ھانایان بۆ بەرن با یارمەتیتان بدەن بۆ دژایەتی و لەناوبردنی من، پاشان بابڕیار و کارەکانتان ڕوون و ئاشکرا و بێ پەنھان بێت، دوای ئەوەش پلانی کوشتنی منتان دانا بەردەوام لەجێ بەجێکردنی ئەو پلانەی شاردبووتانەوە و ھیچ مۆڵەتم مەدەن، وە تەنھا ساتێکیش دوای مەخەن، (ئەمەش ئەو پەڕی متمانەیە بەخوای گەورە کە فڕوفێڵی ئەوان بەتاڵ دەکاتەوە).
Ərəbcə təfsirlər:
Bu səhifədə olan ayələrdən faydalar:
• سلاح المؤمن في مواجهة أعدائه هو التوكل على الله.
چەکی باوەڕدار لەبەرامبەر بێباوەڕان و دوژمنانیان پشت بەستنێتی بە خوای گەورە و میھرەبان.

• الإصرار على الكفر والتكذيب بالرسل يوجب الختم على القلوب فلا تؤمن أبدًا.
سوور بوون لەسەر بێباوەڕی و دژایەتی پێغەمبەران و بە درۆ خستنەوەیان دەبێتە مایەی ئەوەی خوای گەورە مۆر بنێت بەسەر دڵەکاندا، کە ئیتر بۆ ھەتاھەتایی باوەڕ نەھێنن.

• حال أعداء الرسل واحد، فهم دائما يصفون الهدى بالسحر أو الكذب.
دوژمنانی پێغەمبەران بە درێژایی مێژوو ھەموویان بەیەک شێوە دژایەتی ئەوانیان کردووە، ئەویش ئەوە بووە ئەو ھیدایەت و ڕێنوێنیەی کە خەڵکیان بۆ بانگ دەکرد بە جادوو و فڕوفیڵ و درۆ ناو ھێناوە.

• إن الساحر لا يفلح أبدًا.
بێگومان جادووگەر ھەرگیز سەرکەوتوو و سەرفراز نابێت.

 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (71) Surə: Yunus
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Tərcumənin mündəricatı

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Bağlamaq