Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (127) Surə: əl-Ənam
۞ لَهُمۡ دَارُ ٱلسَّلَٰمِ عِندَ رَبِّهِمۡۖ وَهُوَ وَلِيُّهُم بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
ئەوانە ماڵ و جێگایەکی پر لە ئاشتی و ئارامیان بۆ ھەیە کە سەلامەت دەبن لەھەموو شتێکی ناخۆش کە بەھەشتە، وە خوای گەورە پشتیوان و سەرخەری ئەوانە لەپاداشتی ئەو کارو کردەوە چاکانەی کە ئەنجامیانداوە.
Ərəbcə təfsirlər:
Bu səhifədə olan ayələrdən faydalar:
• سُنَّة الله في الضلال والهداية أنهما من عنده تعالى، أي بخلقه وإيجاده، وهما من فعل العبد باختياره بعد مشيئة الله.
سوننەتی خوای گەورە لە گومڕاکردن و ھیدایەتداندا ئەوەیە ھەردووکیان لە لای خوای گەورەیە، واتا: دروستکردن و بە دیھێنانی لە لایەن خۆیەوەیە، ھەردووکیشیان کار و کردەوەی بەندەکانە و بە هەڵبژاردەی خۆیان دەبێت لە پاش ویست و مەشیئەتی خوای گەورە.

• ولاية الله للمؤمنين بحسب أعمالهم الصالحة، فكلما زادت أعمالهم الصالحة زادت ولايته لهم والعكس.
پشتیوان و پشتگیری خوای گەورە بۆ باوەڕداران بە پێی کارو کردەوە چاکەكانیانە، جا ھەرچەندە کارو کردەوەی چاکیان زیاد بکات پشتگیری و پشتیوانی خوای گەورەش بۆ ئەوان زیاد دەکات، وە بە پێچەوانەیشەوە.

• من سُنَّة الله أن يولي كل ظالم ظالمًا مثله، يدفعه إلى الشر ويحثه عليه، ويزهِّده في الخير وينفِّره عنه.
یەکێک لەسوننەتەکانی خوای گەورە ئەوەیە کە ستەمکارێک زاڵ دەکات بەسەر ستەمکارێکی تردا، کە پاڵی پێوە دەنێت بۆ خراپەکاری وھانی دەدات بۆی، وە دووری دەخاتەوە لەچاکە کردن وساردی دەکاتەوە لەئەنجامدانی.

 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (127) Surə: əl-Ənam
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Tərcumənin mündəricatı

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Bağlamaq