Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Surə: əl-Fatihə   Ayə:

سورەتی الفاتحة

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سورەتى فاتیحە فەزڵى زۆرەو فەرموودەى زۆرى لەسەر هاتووەو گەورەترین سورەتى قورئانە، وە خواى گەورە نە لە تەورات و نە لە ئینجیل و نە لە زەبورو نە لە فورقان هاوشێوەى ئەم سورەتەى دانەبەزاندووە، وە هیچ پێغەمبەرێك پێش پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم پێى نەبەخشراوە، وەپێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم به‌ (أم القرآن وأم الكتاب والسبع المثاني والقرآن العظيم) ناوى بردووە، هەروەها (الحمد والصلاة والرقیة) یشى پێ دەوترێت [ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (١) ] بۆ جیاكردنەوەى سورەتەكانە، وە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم نەیدەزانى سورەتەكان لێك جیابكاتەوە تا بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ دادەبەزى، واتە: بەناوى خواى بەخشندەى بەسۆزى میهرەبان .
Ərəbcə təfsirlər:
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
[ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٢) ]حەمدو سەناو ستایش بۆ پەروەردگارو بەدیهێنەرو بەڕێوەبەری هەموو جیهانان، كە ئەمەیش فەرمانكردنى تێدایە بۆ بەندەكان بە حەمدو سەناو ستایشى خواى گەورە، چونكە باشترین دوعایەو خواى گەورە خۆشى دەوێت .
Ərəbcə təfsirlər:
ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
[ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (٣) ] ئەو خوایەی زۆر بەڕەحم و سۆزو بەزەیی و میهرەبانە، دوو ناوى جوانى خواى گەورەن، سیفەتى رەحمەتیان تیایە، بەڵام الرَّحْمَنِ زیاتر لەبەر گشتگیرى رەحمەتەكە بۆ سەرجەم دروستكراوەكان و بۆ دونیاو قیامەتە، بەڵام الرَّحِيمِ تایبەتە بە باوەڕداران لە رۆژى قیامەتدا .
Ərəbcə təfsirlər:
مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ
[ مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ (٤) ] خاوەنی ڕۆژی سزاو لێپرسینەوەو قیامەتە، چونكە لەو رۆژەدا كەس بانگەشەى هیچ شتێك ناكات و كەس بەبێ ئیزنى خوا ناتوانێت قسە بكات .
Ərəbcə təfsirlər:
إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ
[ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ (٥) ] ئەی پەروەردگار هەر تۆ تایبەت ئەكەین بە پەرستن و جگە لە تۆ كەسی تر ناپەرستین، وە هەر تۆ تایبەت ئەكەین بە داوای یارمەتی كردن و داوای یارمەتی لە غەیری تۆ ناكەین.
Ərəbcə təfsirlər:
ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ
[ اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ (٦) ] ئەی پەروەردگار هیدایەتمان بدەو ڕێنماییمان بكە بۆ ڕێگای ڕاست وە بەردەوامیمان پێ ببەخشە لەسەر ڕێگای ڕاست كە ئیسلامە، وە ئەبو عالیە فەرموویەتى: رێگاى راست پێغەمبەری خواو صلی الله علیه وسلم ئەبو بەكرو عومەرە (خوایان لێ‌ رازى بێت) .
Ərəbcə təfsirlər:
صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ غَيۡرِ ٱلۡمَغۡضُوبِ عَلَيۡهِمۡ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ
[ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ (٧) ] ڕێگای ئەو كەسانەی كەوا نیعمەتی خۆت ڕژاندووە بەسەریاندا لە پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاكان كە ئەوانە باشترین هاوەڵن، نەك ڕێگای ئەو كەسانەی كەوا غەزەبت لێیان گرتووەو لێیان تووڕەبووی كە جوولەكەن، چونكە زانیاریان هەبوو بەڵام كاریان پێ ناكرد، وە نە ڕێگای ئەو كەسانەی كەوا وێڵ و گومڕاو سەرگەردان بوون كە گاورەكانن، چونكە بە نەزانى و بێ زانیارى كاریان دەكرد [ آمِينَ ] واتە: خوایە ئەم دوعایانەمان قەبووڵ بكە .
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Surə: əl-Fatihə
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq