Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (1) Surə: əl-Adiyat

سورەتی العادیات

وَٱلۡعَٰدِيَٰتِ ضَبۡحٗا
سوورەتی (عادیات) (واتە: ئەسپەكان كە غار دەدەن) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (عادیات) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (عادیات) (١١) ئایەتە. ٣- سورەتى (عادیات) زنجیرەى ژمارە سەدە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (عادیات) لە دواى سورەتى (عەسر) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسەكانى ئەم سورەتە زیاتر باسى لایەنە خراپ و لاوازەكانى مرۆڤ دەكات، وەك كوفرانەكردنى بەرامبەر خواى گەورە لەگەڵ ئەو هەموو نیعمەتانەى خواى گەورە بەسەریەوە، وە نكۆڵی كردنى لەبەرامبەر نازو نیعمەتەكان جا بە زمان بێت یان بە كردار. پاشان خواى گەورە كۆتایی بە سورەتەكە دەهێنێت بە روونكردنەوەى سروشتى مرۆڤ بەوەى كە زۆر حەزى بە كۆكردنەوەى ماڵ و سامان هەیەو هەوڵی زۆری بۆ دەدات، وە لەبەرامبەریشدا لاوازە لە سوپاسگوزارى بۆ خواى گەورەو عیبادەت بۆ كردنیدا. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالْعَادِيَاتِ ضَبْحًا (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە (عادیات) كە دوو تەفسیری هەیە: تەفسیرێكیان بریتین لەو حوشترانەی كە حاجیەكان لە عەرەفەوە ئەبەن بۆ موزدەلیفەو لە موزدەلیفەوە بۆ مینا, تەفسیرێكی تریان خوای گەورە سوێند ئەخوات بەو ئەسپ و ماینانەی كە موجاهیدەكان ئەبەن بەرەو دوژمنانی خوای گەورەو هەڵمەت ئەبەن و هێرشیان بۆ ئەبەن (ضَبْحًا) واتە: ئەو دەنگەی كە لەو ئەسپ و ماینانەوە دەرئەچێ لە كاتی غارداندا, خوای گەورە سوێندی پێ ئەخوات .
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (1) Surə: əl-Adiyat
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq