Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (46) Surə: Hud
قَالَ يَٰنُوحُ إِنَّهُۥ لَيۡسَ مِنۡ أَهۡلِكَۖ إِنَّهُۥ عَمَلٌ غَيۡرُ صَٰلِحٖۖ فَلَا تَسۡـَٔلۡنِ مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٌۖ إِنِّيٓ أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلۡجَٰهِلِينَ
[ قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی نوح با كوڕی تۆیش بێت به‌ كه‌سوكاری تۆ ناژمێردرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كافر بووه‌و موسڵمانان كه‌سوكاری تۆن و من به‌ڵێنم دا كه‌سوكاره‌ موسڵمانه‌كانت رزگار بكه‌م نه‌ك كافران، (كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر كوڕى پێغه‌مبه‌ریش بیت ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكى خۆت نه‌بێت سودت پێناگه‌یه‌نێت، چ جاى ئه‌وه‌ى بڵێیت من به‌ نه‌سه‌ب ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ) [ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ ] ئه‌م داواكردنه‌ كرده‌وه‌یه‌كی باش نیه‌ كه‌ تۆ داوا له‌ من ئه‌كه‌ی كوڕێكی كافرت ڕزگار بكه‌م، یاخود خوێندنه‌وه‌ى تر (إِنَّهُ عَمِلَ غَيْرَ صَالِح) یان كوڕه‌كه‌ت كرده‌وه‌كانی باش نه‌بووه‌ كافر بووه‌ بۆیه‌ له‌ناومان برد [ فَلَا تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ] تۆ داوای شتێك له‌ من مه‌كه‌ كه‌ زانیاریت پێی نیه‌ [ إِنِّي أَعِظُكَ أَنْ تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ (٤٦) ] من ئامۆژگاریت ئه‌كه‌م و ئاگادارت ئه‌كه‌مه‌وه‌ له‌ نه‌زانه‌كان نه‌بیت داوای شتێك نه‌كه‌یت كه‌ له‌ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا نه‌بێت.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (46) Surə: Hud
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq