Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (84) Surə: Hud
۞ وَإِلَىٰ مَدۡيَنَ أَخَاهُمۡ شُعَيۡبٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥۖ وَلَا تَنقُصُواْ ٱلۡمِكۡيَالَ وَٱلۡمِيزَانَۖ إِنِّيٓ أَرَىٰكُم بِخَيۡرٖ وَإِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٖ مُّحِيطٖ
{بەسەرهاتی شوعەیب پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا ] بۆ لای قه‌ومی مه‌دیه‌ن كه‌ له‌ نێوان حیجازو شام نیشته‌جێ بوون شوعه‌یب پێغه‌مبه‌رمان نارد - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ئه‌میش له‌ خۆیان بووه‌ [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] ئه‌میش وتی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خوا بپه‌رستن و شه‌ریك بۆ خوا دامه‌نێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله هیچ په‌رستراوێكی ترى حه‌قتان نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت [ وَلَا تَنْقُصُوا الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ ] وه‌ پێوانه‌و كێشانه‌تان كه‌م مه‌كه‌ن به‌جوانی و ته‌واوی به‌خه‌ڵكی بده‌ن [ إِنِّي أَرَاكُمْ بِخَيْرٍ ] وه‌ من ئه‌بینم كه‌ ئێوه‌ خوای گه‌وره‌ ڕزق و ڕۆزیه‌كی فراوان و زۆری پێ به‌خشیون [ وَإِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ مُحِيطٍ (٨٤) ] من له‌وه‌ ئه‌ترسێم ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كارانه‌ به‌رده‌وام بن خوای گه‌وره‌ سزایه‌كتان بدات له‌ ڕۆژێكدا كه‌ سزای خوای گه‌وره‌ ده‌ورتان بدات و شوێنی ڕاكردن و په‌ناتان نه‌بێ بۆی ڕا بكه‌ن.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (84) Surə: Hud
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq