Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (33) Surə: ər-Rəd
أَفَمَنۡ هُوَ قَآئِمٌ عَلَىٰ كُلِّ نَفۡسِۭ بِمَا كَسَبَتۡۗ وَجَعَلُواْ لِلَّهِ شُرَكَآءَ قُلۡ سَمُّوهُمۡۚ أَمۡ تُنَبِّـُٔونَهُۥ بِمَا لَا يَعۡلَمُ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَم بِظَٰهِرٖ مِّنَ ٱلۡقَوۡلِۗ بَلۡ زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ مَكۡرُهُمۡ وَصُدُّواْ عَنِ ٱلسَّبِيلِۗ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنۡ هَادٖ
[ أَفَمَنْ هُوَ قَائِمٌ عَلَى كُلِّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ وَجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ ] ئایا خوایه‌ك كه‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری هه‌موو كه‌سێكه‌و كاروباری هه‌موو خه‌ڵكێك به‌ڕێوه‌ ئه‌بات و چاودێره‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌ وه‌كو ئه‌و بت و كه‌سانه‌ وایه‌ كه‌ ئه‌وان كردوویانه‌ به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ [ قُلْ سَمُّوهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ده‌ی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ بێنن كه‌ كردووتانن به‌ شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره‌ [ أَمْ تُنَبِّئُونَهُ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي الْأَرْضِ ] یان ئێوه‌ هه‌واڵ به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ده‌ن به‌ شتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ نازانێ له‌سه‌ر زه‌ویدا شه‌ریكی هه‌بێ [ أَمْ بِظَاهِرٍ مِنَ الْقَوْلِ ] یاخود ته‌نها گومان و قسه‌یه‌كى پوچه‌ڵه‌ ئه‌یكه‌ن و هیچ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌كی نیه‌ [ بَلْ زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا مَكْرُهُمْ ] به‌ڵكو كافران مه‌كرو فڕوفێڵیان بۆ ڕازێندراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گومڕا بكه‌ن [ وَصُدُّوا عَنِ السَّبِيلِ ] وه‌ ڕێگریان ئه‌كرد له‌ دینى خوای گه‌وره‌، یان شه‌یتان ڕێگری ئه‌وانی ئه‌كرد له‌ دینى خوای گه‌وره‌ [ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ (٣٣) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش كه‌ خوای گه‌وره‌ گومڕای بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی هیدایه‌ت نیه‌ كه‌س ناتوانێ هیدایه‌تی بدات بۆ ڕێگای ڕاست.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (33) Surə: ər-Rəd
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq