Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (273) Surə: əl-Bəqərə
لِلۡفُقَرَآءِ ٱلَّذِينَ أُحۡصِرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ لَا يَسۡتَطِيعُونَ ضَرۡبٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ يَحۡسَبُهُمُ ٱلۡجَاهِلُ أَغۡنِيَآءَ مِنَ ٱلتَّعَفُّفِ تَعۡرِفُهُم بِسِيمَٰهُمۡ لَا يَسۡـَٔلُونَ ٱلنَّاسَ إِلۡحَافٗاۗ وَمَا تُنفِقُواْ مِنۡ خَيۡرٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌ
[ لِلْفُقَرَاءِ الَّذِينَ أُحْصِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] به‌تایبه‌تی صه‌ده‌قات و خێرتان بده‌ن به‌و فه‌قیرو هه‌ژارانه‌ی كه‌ گه‌مارۆ دراون له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا به‌غه‌زا كردن و جیهاد كردن [ لَا يَسْتَطِيعُونَ ضَرْبًا فِي الْأَرْضِ ] كه‌ به‌هۆی غه‌زا كردنه‌وه‌ ناتوانن كاسبی و بازرگانی و كشتوكاڵ بكه‌ن یان به‌هۆی هیجره‌ت كردنه‌وه‌ [ يَحْسَبُهُمُ الْجَاهِلُ أَغْنِيَاءَ مِنَ التَّعَفُّفِ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یانناسێ وا ئه‌زانێ كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خۆیان زۆر پاك ڕائه‌گرن وه‌ فه‌قیری و هه‌ژاری خۆیان ده‌رناخه‌ن [ تَعْرِفُهُمْ بِسِيمَاهُمْ ] به‌ڵام كاتێك كه‌ بیانبینی به‌ نیشانه‌كانیان ئه‌یانناسی كه‌ چه‌ندێ لاوازی و فه‌قیری و هه‌ژاریان پێوه‌ دیاره‌ [ لَا يَسْأَلُونَ النَّاسَ إِلْحَافًا ] ئه‌مانه‌ نه‌ك هه‌ر ئیلحاح له‌ خه‌ڵكی ناكه‌ن به‌ڵكو داوایش ناكه‌ن [ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ (٢٧٣) ] وه‌ ئێوه‌ هیچ خێرێك نیه‌ كه‌ بیبه‌خشن ئیلا خوای گه‌وره‌ پێی زانایه‌و ئاگای لێ یه‌و ئه‌جرو پاداشتان ئه‌داته‌وه‌ له‌سه‌ری
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (273) Surə: əl-Bəqərə
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq