Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (37) Surə: ən-Nur
رِجَالٞ لَّا تُلۡهِيهِمۡ تِجَٰرَةٞ وَلَا بَيۡعٌ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَإِقَامِ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءِ ٱلزَّكَوٰةِ يَخَافُونَ يَوۡمٗا تَتَقَلَّبُ فِيهِ ٱلۡقُلُوبُ وَٱلۡأَبۡصَٰرُ
[ رِجَالٌ لَا تُلْهِيهِمْ تِجَارَةٌ وَلَا بَيْعٌ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَإِقَامِ الصَّلَاةِ وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ ] پیاوانێكى هیممه‌ت به‌رزن كه‌ بازرگانی و كڕین و فرۆشتن سه‌رقاڵ و بێئاگایان ناكات له‌ زیكری خوای گه‌وره‌ و نوێژ كردن و زه‌كاتدان و هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، (عبدالله¬ى كوڕى عومه‌ر) له‌ بازاڕ بوو بانگدرا بۆ نوێژ خه‌ڵكى دوكانه‌كانیان داخست و چوون بۆ مزگه‌وت، فه‌رمووى: ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌ دابه‌زیووه‌ [ يَخَافُونَ يَوْمًا تَتَقَلَّبُ فِيهِ الْقُلُوبُ وَالْأَبْصَارُ (٣٧) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژێك ئه‌ترسێن كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ كه‌ دڵ و چاوه‌كان تیایدا ئه‌مدیو و ئه‌مدیو ئه‌كرێت و وه‌رئه‌گێڕدرێت له‌ ترسى سه‌ختى رۆژگاره‌كه‌.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (37) Surə: ən-Nur
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq