Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (10) Surə: əl-Qəsəs
وَأَصۡبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَٰرِغًاۖ إِن كَادَتۡ لَتُبۡدِي بِهِۦ لَوۡلَآ أَن رَّبَطۡنَا عَلَىٰ قَلۡبِهَا لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
{دايكى موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دڵى لاى كوڕه‌كه‌يه‌تى} [ وَأَصْبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَى فَارِغًا ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - ئاوه‌كه‌ بردی دڵی دایكی موسا - صلی الله علیه وسلم - به‌تاڵ و خاڵى بوو هیچ شتێكی تیا نه‌بوو له‌ كاروبارى دونیا ته‌نها موسا - صلی الله علیه وسلم - نه‌بێت، واته‌: گرنگی به‌ هیچ شتێك نه‌ئه‌دا ته‌نها به‌ منداڵه‌كه‌ی نه‌بێ [ إِنْ كَادَتْ لَتُبْدِي بِهِ ] له‌ سه‌ختى غه‌م و په‌ژاره‌و خه‌فه‌تباریدا نزیك بوو ئه‌م شته‌ ئاشكرا بكات و ده‌ریبخات و بڵێ ئه‌وه‌ كوڕی منه‌ لای ئێوه‌یه‌ [ لَوْلَا أَنْ رَبَطْنَا عَلَى قَلْبِهَا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ دڵی دامه‌زراو و به‌هێز نه‌كردایه‌و هێمنی و ئارامی دانابه‌زاندایه‌ته‌ سه‌ر دڵی، ئه‌وه‌ خۆی ئاشكرا ئه‌كرد [ لِتَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (١٠) ] بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك بێ له‌و باوه‌ڕدارانه‌ كه‌ به‌ڵێنی خوا به‌ڕاست بزانن كه‌ منداڵه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (10) Surə: əl-Qəsəs
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq