Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (159) Surə: Ali-İmran
فَبِمَا رَحۡمَةٖ مِّنَ ٱللَّهِ لِنتَ لَهُمۡۖ وَلَوۡ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ ٱلۡقَلۡبِ لَٱنفَضُّواْ مِنۡ حَوۡلِكَۖ فَٱعۡفُ عَنۡهُمۡ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لَهُمۡ وَشَاوِرۡهُمۡ فِي ٱلۡأَمۡرِۖ فَإِذَا عَزَمۡتَ فَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَوَكِّلِينَ
{ نەرمونیانی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - } [ فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌وه‌ به‌سه‌ر تۆوه‌ تۆ ئاوا نه‌رم و نیان بووی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رت [ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی قسه‌خراپ و ڕه‌وشت خراپ و ڕه‌ق و ووشك و دڵڕه‌ق بوویتایه‌ [ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ ] ئه‌وا له‌ ده‌ورت دوور ئه‌كه‌وتنه‌وه‌ [ فَاعْفُ عَنْهُمْ ] بۆیه‌ له‌ مافی خۆتدا كه‌مته‌رخه‌میان كرد تۆ لێیان ببوره‌ [ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ ] وه‌ له‌ مافی خوای گه‌وره‌ بوو داوای لێخۆشبوونیان بۆ بكه‌ [ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ ] وه‌ له‌ كاروباردا ڕاوێژیان پێ بكه‌ [ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر كارێكیش دوای ئه‌وه‌ی ڕاوێژت پێیان كرد ویستت بیكه‌یت و عه‌زیمه‌تت هه‌بوو ئه‌وا پشت به‌ خوای گه‌وره‌ ببه‌سته‌ له‌ ئه‌نجامدانی [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ (١٥٩) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ پشت به‌ خواى گه‌وره‌ ده‌به‌ستن و كاره‌كانیانى پێ ده‌سپێرن .
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (159) Surə: Ali-İmran
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq