Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (81) Surə: Ali-İmran
وَإِذۡ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ لَمَآ ءَاتَيۡتُكُم مِّن كِتَٰبٖ وَحِكۡمَةٖ ثُمَّ جَآءَكُمۡ رَسُولٞ مُّصَدِّقٞ لِّمَا مَعَكُمۡ لَتُؤۡمِنُنَّ بِهِۦ وَلَتَنصُرُنَّهُۥۚ قَالَ ءَأَقۡرَرۡتُمۡ وَأَخَذۡتُمۡ عَلَىٰ ذَٰلِكُمۡ إِصۡرِيۖ قَالُوٓاْ أَقۡرَرۡنَاۚ قَالَ فَٱشۡهَدُواْ وَأَنَا۠ مَعَكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ
{خوای گەورە بەڵێن لە پێغەمبەران وەردەگرێت كە شوێن محمد - صلی الله علیه وسلم - بكەون} [ وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ] خوای گه‌وره‌ عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانی له‌ پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه‌ كاتێك كه‌ كتاب و حیكمه‌تی بۆ ناردن [ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ ] پاشان هه‌ر كات پێغه‌مبه‌رێكتان بۆ هات كه‌ به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌وه‌ی لای ئێوه‌یه‌ كه‌ له‌ ته‌ورات و ئینجیلدا هه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌ - صلی الله علیه وسلم - [ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنْصُرُنَّهُ ] كه‌ ئێوه‌ش عه‌هدو به‌ڵێنتان داوه‌ كه‌ ده‌بێ ئیمانی پێ بێنن و سه‌ری بخه‌ن [ قَالَ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَى ذَلِكُمْ إِصْرِي ] خواى گه‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌رانى فه‌رموو: ئایا ئێوه‌ دان به‌م شته‌دا ئه‌نێن ، وه‌ عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانتان له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ داوه‌ [ قَالُوا أَقْرَرْنَا قَالَ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُمْ مِنَ الشَّاهِدِينَ (٨١) ] وتیان به‌ڵێ دانیپێدا ده‌نێین، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ده‌ی هه‌ندێكتان شایه‌ت بن به‌سه‌ر هه‌ندێكتانه‌وه‌ وه‌ منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌ شایه‌تم له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ .
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (81) Surə: Ali-İmran
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq