Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (9) Surə: əl-Əhzab
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ إِذۡ جَآءَتۡكُمۡ جُنُودٞ فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحٗا وَجُنُودٗا لَّمۡ تَرَوۡهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرًا
{چەند دیمەنێك لە غەزای خەندەق (ئەحزاب)} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ یادی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ [ إِذْ جَاءَتْكُمْ جُنُودٌ ] كاتێك كه‌ كۆمه‌ڵێك سه‌رباز هاتنه‌ سه‌رتان كه‌ له‌ جه‌نگ و غه‌زای ئه‌حزاب و خه‌نده‌ق بوو، ئه‌حزابی پێ وتراوه‌ چونكه‌ هه‌موو حیزب و تاقمه‌كان كۆبوونه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان (ده‌ هه‌زار كه‌س بوو) بۆ داگیركردنى مه‌دینه‌و له‌ناو بردنى موسڵمانان، وه‌ خه‌نده‌قیشى پێ وتراوه‌ چونكه‌ موسڵمانان به‌ راوێژى (سه‌لمانى فارسی) خه‌نده‌قیان به‌ ده‌ورى شارى مه‌دینه‌ هه‌ڵكه‌ند بۆ خۆپاراستن له‌ كافران، وه‌ ژماره‌ى موسڵمانان (سێ هه‌زار كه‌س بوو) كه‌ له‌ مانگی شه‌والی ساڵی پێنجی كۆچیدا بوو [ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: كه‌ ئه‌وان بۆتان كۆبوونه‌وه‌ ئێمه‌یش بایه‌كمان نارده‌ سه‌ریان كه‌ قاپ و مه‌نجه‌ڵه‌كانیانی قڵپ ئه‌كرده‌وه‌، وه‌ ئاگره‌كانیانی ئه‌كوژانده‌وه‌، وه‌ خێمه‌كانیانی ئه‌ڕوخاند، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - (حوزه‌یفه‌ى یه‌مانى) نارده‌ ناو كافران تا هه‌واڵیان بێنێته‌وه‌و ئه‌و به‌م شێوازه‌ بینیانى و ئه‌م هه‌واڵه‌ى هێنایه‌وه‌و پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - موژده‌ى به‌هه‌شتى پێدا كه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بێت [ وَجُنُودًا لَمْ تَرَوْهَا ] وه‌ سه‌ربازی تریشمان نارد له‌ فریشته‌كان كه‌ ئێوه‌ نه‌تانبینین [ وَكَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا (٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بینایه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن و هه‌مووی ئه‌بینێ.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (9) Surə: əl-Əhzab
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq