Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (31) Surə: əz-Zumər
ثُمَّ إِنَّكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عِندَ رَبِّكُمۡ تَخۡتَصِمُونَ
[ ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عِنْدَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ (٣١) ] پاشان ئێوه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت له‌لای خوای گه‌وره‌ مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ ده‌كه‌ن و كێشه‌كانتان له‌وێ یه‌كلا ئه‌بێته‌وه‌، موسڵمان له‌گه‌ڵ كافر، یان موسڵمان له‌گه‌ڵ موسڵماندا، كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى (زوبێرى كوڕى عه‌ووام) فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وسلم - ئایا له‌ رۆژى قیامه‌ت دووباره‌ كێشه‌كانى نێوانمان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌؟ پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: به‌ڵێ، دووباره‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ تا هه‌موو خاوه‌ن مافێك مافى خۆى وه‌رده‌گرێت (زوبێر) فه‌رمووى: كه‌واته‌ به‌ڕاستى كارێكى یه‌كجار سه‌خته‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (دراوسێكان یه‌كه‌م كه‌سن كه‌ له‌ رۆژى قیامه‌ت مشتومڕ ده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووى یه‌كتر ده‌كرێنه‌وه‌)، (ابن عمر) ده‌فه‌رمێت: (كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى نه‌مانزانى ده‌رباره‌ى چى دابه‌زى، تا فیتنه‌و كێشه‌و كوشتار له‌ نێوان موسڵماناندا روویدا ئه‌وكاته‌ زانیمان ئه‌مه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ڵێنى پێداوین كه‌ رووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بینه‌وه‌ له‌سه‌رى و مشتومڕ ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ى).
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (31) Surə: əz-Zumər
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq