Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (49) Surə: əz-Zumər
فَإِذَا مَسَّ ٱلۡإِنسَٰنَ ضُرّٞ دَعَانَا ثُمَّ إِذَا خَوَّلۡنَٰهُ نِعۡمَةٗ مِّنَّا قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلۡمِۭۚ بَلۡ هِيَ فِتۡنَةٞ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
[ فَإِذَا مَسَّ الْإِنْسَانَ ضُرٌّ دَعَانَا ] وه‌ كاتێك كه‌ مرۆڤـ تووشی زه‌ره‌رو زیانێك بێت له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێته‌وه‌ [ ثُمَّ إِذَا خَوَّلْنَاهُ نِعْمَةً مِنَّا ] پاشان ئه‌گه‌ر نیعمه‌تێكیان له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ پێ ببه‌خشین [ قَالَ إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَى عِلْمٍ ] ئه‌ڵێ: ئه‌مه‌ به‌ زانیاری و لێهاتووی خۆم په‌یدام كردووه‌و ناڵێ فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه‌، یاخود ده‌ڵێن خواى گه‌وره‌ ده‌یزانى كه‌ من شایانیم بۆیه‌ پێى به‌خشیوم [ بَلْ هِيَ فِتْنَةٌ ] خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: وانیه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ فیتنه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ پێیمان به‌خشیوه‌ تا ده‌ركه‌وێت ئایا گوێڕایه‌ڵ ده‌بێت یان سه‌رپێچیكار [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٤٩) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكى نازانن كه‌ به‌خشینی خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌وان تاقیكردنه‌وه‌یه‌و بزانین ئایا شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن یان نا.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (49) Surə: əz-Zumər
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq