Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (154) Surə: ən-Nisa
وَرَفَعۡنَا فَوۡقَهُمُ ٱلطُّورَ بِمِيثَٰقِهِمۡ وَقُلۡنَا لَهُمُ ٱدۡخُلُواْ ٱلۡبَابَ سُجَّدٗا وَقُلۡنَا لَهُمۡ لَا تَعۡدُواْ فِي ٱلسَّبۡتِ وَأَخَذۡنَا مِنۡهُم مِّيثَٰقًا غَلِيظٗا
[ وَرَفَعْنَا فَوْقَهُمُ الطُّورَ بِمِيثَاقِهِمْ ] وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌ریعه‌تی موسایان وه‌رنه‌گرت و ره‌تیان كرده‌وه‌ خوای گه‌وره‌ كێوی (طور)ی هه‌ڵكێشاو كردیه‌ بان سه‌ریان وه‌كو هه‌ورێك سێبه‌ری بۆیان كرد كه‌ ئه‌مان به‌ڵێنیان به‌خوای گه‌وره‌ دابوو به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده‌ سه‌ر وه‌ له‌وه‌ ترسان خواى گه‌وره‌ كێوه‌كه‌ بداته‌ سه‌ریانداو له‌ ناویان ببات پاشان په‌یوه‌ست و ملكه‌چ بوون [ وَقُلْنَا لَهُمُ ادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا ] وه‌ پێشتریش فه‌رمانمان پێ كردن كه‌ له‌ ده‌رگاكه‌وه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌ بۆ (بیت المقدس) وه‌ به‌ كڕنوش بردن بۆ خوای گه‌وره‌ وه‌كو شوكرانه‌بژێریه‌ك بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌ بۆی فه‌تح كردوون به‌ڵام ئه‌وان گۆڕیان وه‌ له‌سه‌ر سمتیان ئه‌ڕۆیشتنه‌ ژووره‌وه‌ به‌ خشۆكی [ وَقُلْنَا لَهُمْ لَا تَعْدُوا فِي السَّبْتِ ] وه‌ پێشتریش به‌ جووله‌كه‌كانى ترمان وت كه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا ده‌ستدرێژی مه‌كه‌ن و ڕاوه‌ ماسی مه‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌ویشتان كرد [ وَأَخَذْنَا مِنْهُمْ مِيثَاقًا غَلِيظًا (١٥٤) ] وه‌ عه‌هدو به‌ڵێنێكی ئه‌ستوورو ته‌واومان لێتان وه‌رگرت له‌ ته‌وراتدا كه‌ ئیمان بێنن به‌ڵام سه‌رپێچیتان كرد.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (154) Surə: ən-Nisa
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq