Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (19) Surə: ən-Nisa
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا يَحِلُّ لَكُمۡ أَن تَرِثُواْ ٱلنِّسَآءَ كَرۡهٗاۖ وَلَا تَعۡضُلُوهُنَّ لِتَذۡهَبُواْ بِبَعۡضِ مَآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ إِلَّآ أَن يَأۡتِينَ بِفَٰحِشَةٖ مُّبَيِّنَةٖۚ وَعَاشِرُوهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ فَإِن كَرِهۡتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰٓ أَن تَكۡرَهُواْ شَيۡـٔٗا وَيَجۡعَلَ ٱللَّهُ فِيهِ خَيۡرٗا كَثِيرٗا
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَرِثُوا النِّسَاءَ كَرْهًا ] له‌سه‌رده‌می نه‌فامى و نه‌زانیدا ئافره‌تێ مێرده‌كه‌ی بمردایه‌ ئه‌گه‌ر جوان بوایه‌ بۆ خۆیان به‌ میراتی ئه‌یانبردو ماره‌یان ئه‌كردو خۆیان له‌ هه‌موو كه‌س له‌ پێشتر ده‌زانى پێی، وه‌ ئه‌گه‌ر جوانیش نه‌بوایه‌ نه‌یان ئه‌هێشت شوو بكات تا مردن بۆ ئه‌وه‌ی میراتییه‌كه‌ی به‌رن، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران حه‌ڵاڵ نیه‌ بۆ ئێوه‌ به‌زۆر ئافره‌تان به‌میراتی به‌رن [ وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ ] وه‌ ئافره‌ت سه‌غڵه‌ت و ناچار مه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ماره‌یی بۆ پیاوه‌كه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌و داوای ته‌ڵاق بكات ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو زینای كرد ئه‌و كاته‌ دروسته‌ پیاو ناچارى بكات یاخود زۆری لێ بكات بۆ ئه‌وه‌ى داواى ته‌ڵاق بكات [ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] به‌ڵام ئێوه‌ به‌جوانی و به‌ باشه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا بكه‌ن و كردارو گوفتارتان چاك بێت له‌گه‌ڵیاندا [ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا (١٩) ] وه‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ڕقتان له‌ خێزانه‌كانتان بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی فاحیشه‌و زیناو خراپه‌كاری كردبێ ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ئێوه‌ شتێكتان له‌لا ناخۆش بێ و پێتان ناخۆش بێ به‌ڵام خوای گه‌وره‌ خێرێكی زۆری تێ كردبێ ئێوه‌ نازانن له‌وانه‌یه‌ مناڵی باشی ببێ بۆیه‌ ئارام بگرن له‌سه‌ریان.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (19) Surə: ən-Nisa
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq