Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (23) Surə: əş-Şura
ذَٰلِكَ ٱلَّذِي يُبَشِّرُ ٱللَّهُ عِبَادَهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِۗ قُل لَّآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ أَجۡرًا إِلَّا ٱلۡمَوَدَّةَ فِي ٱلۡقُرۡبَىٰۗ وَمَن يَقۡتَرِفۡ حَسَنَةٗ نَّزِدۡ لَهُۥ فِيهَا حُسۡنًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ شَكُورٌ
[ ذَلِكَ الَّذِي يُبَشِّرُ اللَّهُ عِبَادَهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] خوای گه‌وره‌ به‌م شێوه‌یه‌ موژده‌ ئه‌دات به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌، (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ قُلْ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِلَّا الْمَوَدَّةَ فِي الْقُرْبَى ] پیاوێك پرسیاری له‌ (ئیبنو عه‌بباس) كرد ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌، (سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر) وتی: مه‌به‌ست خزمه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم -، (ئیبنو عه‌بباس) فه‌رمووی: په‌له‌ت كرد هیچ هۆزێكی قوڕه‌یش نه‌بووه‌ ئیلا خزمی پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - تێدا بووه‌، فه‌رمووی: په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی بگه‌یه‌نن، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بلێ: من كاتێك كه‌ بانگه‌وازتان ئه‌كه‌م بۆ دین داوای پاداشت و ئه‌جرتان لێ ناكه‌م له‌سه‌ر گه‌یاندنی دینه‌كه‌ به‌ڵكو ته‌نها ڕه‌چاوی خزمایه‌تی بكه‌ن و ئێوه‌ شایه‌نترن له‌ خه‌ڵكی تر كه‌ بمپارێزن و ڕێگریم لێ نه‌كه‌ن په‌یامی خوای گه‌وره‌ بگه‌یه‌نم و ئازارم نه‌ده‌ن، (وه‌ مانای ئه‌وه‌ی تێدایه‌ كه‌ فه‌زڵی ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بزانین، وه‌ خۆشمان بوێن) [ وَمَنْ يَقْتَرِفْ حَسَنَةً نَزِدْ لَهُ فِيهَا حُسْنًا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش كه‌ چاكه‌یه‌ك بكات ئه‌وه‌ ئێمه‌ پاداشتی چاكه‌ی زیاتری ئه‌ده‌ینه‌وه‌ به‌ چه‌ند قاتێك، (وه‌ له‌ پاداشتی چاكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چاكه‌ی تری به‌ دوادا ده‌كه‌یت، وه‌ له‌ سزای خراپه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خراپه‌ی تری به‌ دوادا بكه‌یت) [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ شَكُورٌ (٢٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو سوپاسگوزاره‌.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (23) Surə: əş-Şura
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq