Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (28) Surə: əl-Casiyə
وَتَرَىٰ كُلَّ أُمَّةٖ جَاثِيَةٗۚ كُلُّ أُمَّةٖ تُدۡعَىٰٓ إِلَىٰ كِتَٰبِهَا ٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَوۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
لە رۆژى قیامەت هەموو ئوممەتان لەسەر چۆك كەوتوونە [ وَتَرَى كُلَّ أُمَّةٍ جَاثِيَةً ] كاتێك كە دۆزەخ دەهێنرێت و دەنگێك دەردەكات ئەبینی هەموو ئوممەت و میللەتێك لەسەر چۆك كەوتوونە لەبەر سەختی و ناخۆشى دیمەنەكانی ڕۆژی قیامەت، تەنانەت ئیبراهیم پێغەمبەریش صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: نەفسى نەفسى نەفسى ئەى پەروەردگار ئەمڕۆ داواى رزگار كردنى جگە لە خۆمت لێ ناكەم، تەنانەت عیسا پێغەمبەریش صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: ئەى پەروەرگار ئەمڕۆ داواى رزگار كردنى هیچ كەسێكت لێ ناكەم تەنها نەفسى خۆم نەبێت، داواى رزگار كردنى مەریەمى دایكمت لێ ناكەم كە لێى بووم [ كُلُّ أُمَّةٍ تُدْعَى إِلَى كِتَابِهَا ] هەموو ئوممەتێك بانگ ئەكرێت بۆ لای ئەو كتابەی كە بۆی دابەزێندراوە، یاخود بۆ لای پەڕاوی كردەوەكانی خۆی [ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٢٨) ] پێیان ئەووترێ: ئەمڕۆ سزا یان پاداشتی خۆتان وەرئەگرن لەسەر ئەو كردەوانەی كە لە دونیادا كردووتانە .
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (28) Surə: əl-Casiyə
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq