Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (19) Surə: Muhəmməd
فَٱعۡلَمۡ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لِذَنۢبِكَ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مُتَقَلَّبَكُمۡ وَمَثۡوَىٰكُمۡ
[ فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - زانیاریت هه‌بێ و بزانه‌ به‌وه‌ی كه‌ هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی (اللَّه) نه‌بێ وه‌ به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ [ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ] (عبدالله¬ی كوڕی سه‌رجس) ده‌فه‌رمێت: هاتمه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خواردنی ده‌خوارد منیش له‌گه‌ڵیدا خواردم، وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره‌ لێت خۆش بێت، فه‌رمووی: (له‌ تۆیش خۆش بێت)، وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داوای لێخۆش بوونت بۆ بكه‌م؟ فه‌رمووی: (به‌ڵێ، بۆ خۆیشتان داوا بكه‌ن) وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌: وه‌ داوای لێخۆشبوون بكه‌ بۆ تاوانه‌كانی خۆت و بۆ باوه‌ڕدارانی پیاو و ئافره‌ت، كه‌ ئه‌میش وروژاندن و هاندانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕداران داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، من له‌ رۆژێكدا زیاتر له‌ حه‌فتا جار داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌م و بۆ لای ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌) [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَاكُمْ (١٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری هه‌یه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ له‌ دونیادا ئه‌یكه‌ن یان له‌ قیامه‌ت، یاخود به‌ ڕۆژ ئه‌یكه‌ن یاخود به‌ شه‌و، یاخود له‌ شوێنی خۆتان ده‌یكه‌ن یان له‌ سه‌فه‌ردا.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (19) Surə: Muhəmməd
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq