Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (11) Surə: əl-Mucadilə
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَكُمۡ تَفَسَّحُواْ فِي ٱلۡمَجَٰلِسِ فَٱفۡسَحُواْ يَفۡسَحِ ٱللَّهُ لَكُمۡۖ وَإِذَا قِيلَ ٱنشُزُواْ فَٱنشُزُواْ يَرۡفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ دَرَجَٰتٖۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قِيلَ لَكُمْ تَفَسَّحُوا فِي الْمَجَالِسِ فَافْسَحُوا يَفْسَحِ اللَّهُ لَكُمْ ] ئەی باوەڕداران ئەگەر لە مەجلیسەكاندا ئیتر ئایا ئەگەر مەجلیسی زانست بێت یان مەجلیسی جەنگ بێت یان مەجلیسى ڕۆژی جومعە بێت، یان هەر شتێكی تر بوو كە پێتان وترا جێگا فراوان بكەنەوە بۆ ئەوەی جێگای خەڵكانی تریش ببێتەوە ئەوا ئێوەیش جێگا فراوان بكەنەوە، ئەوە خوای گەورە شوێنتان بۆ فراوان ئەكاتەوە [ وَإِذَا قِيلَ انْشُزُوا فَانْشُزُوا ] وە ئەگەر پێیشتان وترا هەندێكتان شوێنەكانی خۆتان بەجێ بێڵن بۆ خەڵكی تر بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودمەند بن ئەوا ئێوە بڕۆن و جێگاكەیان بۆ بەجێ بێڵن. پلەبەرزى زانایان [ يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ ] ئەوانەی كە باوەڕیان هێناوە لە ئێوە وە زانستی شەرعیان وەرگرتووە خوای گەورە پلەو پایەیان بەرز ئەكاتەوە لە دونیاو قیامەتدا [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (١١) ] وە خوای گەورە زانیارییەكی زۆر وردی هەیە بە كردەوەكانی ئێوە وە هیچ شتێك لە خوای گەورە ناشاردرێتەوە .
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (11) Surə: əl-Mucadilə
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq