Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (13) Surə: əl-Mucadilə
ءَأَشۡفَقۡتُمۡ أَن تُقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيۡ نَجۡوَىٰكُمۡ صَدَقَٰتٖۚ فَإِذۡ لَمۡ تَفۡعَلُواْ وَتَابَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمۡ فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۚ وَٱللَّهُ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ
[ أَأَشْفَقْتُمْ أَنْ تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيْ نَجْوَاكُمْ صَدَقَاتٍ ] ئایا لە فەقیری و هەژاری ترسان لەوەی كە پێش ئەوەی بەتایبەت لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم قسە بكەن سەدەقەو خێر بكەن, دەی لە فەقیری مەترسن [ فَإِذْ لَمْ تَفْعَلُوا ] وە ئەگەر ئەوەی فەرمانتان پێكرا لە سەدەقەو خێر نەتان كردو قورس بوو لەسەرتان [ وَتَابَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ ] ئەوە خوای گەورە لێتان خۆشبوو ئەو حوكمەی لەسەرتان لابردو نەسخى كردەوە [ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ] وە ئێوە تەنها نوێژەكانتان بكەن [ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] وە زەكاتی ماڵتان بدەن [ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بكەن [ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (١٣) ] وە خوای گەورە زانیارییەكی زۆر وردی هەیە بە كردەوەكانی ئێوە, ئیمامی عەلی ئەفەرمووێ: ئەم ئایەتە تەنها من ئیشم پێكردووە كەس پێش من ئیشى پێ نەكردووەو دواى منیش كەس كارى پێناكات چونكە ئایەتەكە نەسخ بووەوە، دینارێكم ورد كردەوەو كردم بە دە درهەم و پرسیارێكی تایبەتم هەبوایە درهەمێكم دەكرد بە خێرو بە نهێنى پرسیارم لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەكرد.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (13) Surə: əl-Mucadilə
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq