Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (6) Surə: əl-Cumuə
قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ هَادُوٓاْ إِن زَعَمۡتُمۡ أَنَّكُمۡ أَوۡلِيَآءُ لِلَّهِ مِن دُونِ ٱلنَّاسِ فَتَمَنَّوُاْ ٱلۡمَوۡتَ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
[ قُلْ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ هَادُوا إِنْ زَعَمْتُمْ أَنَّكُمْ أَوْلِيَاءُ لِلَّهِ مِنْ دُونِ النَّاسِ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم بە جوولەكە بڵێ: ئەی ئەو كەسانەی كە جوولەكەن كە بە گومانی خۆتان ئەڵێن: تەنها ئێمە دۆست و خۆشەویستی خوای گەورەین وە ئەچینە بەهەشتەوەو بەهەشت تایبەت بۆ ئێمەیە، (كە ئەیانووت: ئێمە نەوەو خۆشەویستی خوای گەورەین وە ناچینە دۆزەخەوەو بەهەشت تایبەتە بۆ ئێمە، وە محمدو موسڵمانان گومڕان) [ فَتَمَنَّوُا الْمَوْتَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٦) ] مادام بەهەشت بۆ ئێوەیە وە ئێوە ڕاستەوخۆ ئەچنە بەهەشتەوە دەی ئاوات بخوازن بە مردن بۆ ئەوەی یەكسەر بچنە بەهەشتەوە ئەگەر ڕاستگۆن, یان دوعا بكەن كێ گومڕایە ئەوە لەناوبچێت، بەڵام خۆیان ئەیانزانی كە ڕاست ناكەن بۆیە ئاواتیان ناخواست, پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ئەفەرمووێ: (ئەگەر ئاواتیان بخواستایە بمرن یەكسەر خوای گەورە ئەیمراندن و شوێنی خۆیانی لە دۆزەخدا نیشان ئەدان وە ئەیخستنە دۆزەخەوە).
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (6) Surə: əl-Cumuə
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq