Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (1) Surə: ət-Təğabun

سورەتی التغابن

يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ لَهُ ٱلۡمُلۡكُ وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ
سوورەتی (تەغابون) (واتە: بەكەمدانان، چونكە بەهەشتییەكان عەقڵى دۆزەخییەكان بەكەم دەزانن كە كوفریان هەڵبژاردووە بەسەر ئیماندا) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (تەغابوون) سورەتێكى مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (تەغابوون) (١٨) ئایەتە. ٣- سورەتى (تەغابوون) زنجیرەى شەست و چوارەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (تەغابوون) لە دواى سورەتى (تەحریم) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: ئەگەر چی سورەتى (تەغابوون) سورەتێكى مەدەنییە، بەڵام زۆرتر باس و تەوەرەكانى بریتین لە چارەسەر كردن و باسكردنى بابەتەكانى عەقیدەو بیروباوەڕ. وە هەروەها باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خواى گەورە دروستكارى هەموو شتێكەو بەریوەبردنى ئەم گەردونە فراوان و گەورەیە هەموى لە ژێر ویست و ئیرادەى خۆیدایە. وە باسی ئەوەمان بۆ دەكات كەوا زانستی خواى گەورە لەوپەڕى تەواویدایەو سنورى نییە، وە ئەوەى كە لە ئاسمانەكان و زەویدایە دەیزانێت و هیچ شتێكى لێ شاراوەو نادیار نییە. جگە لەوانەش باسی وەرگرتنەوەى پاداشت و سزا دەكات لە رۆژى دواییدا، وە خواى گەورە عەدل و دادگەرى هەیە لە حوكمەكانیداو زوڵم و ستەمى لەسەر نەفسی خۆی حەرام كردوە. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هەرچی لە ئاسمانەكان و زەوییەكان هەیە لە فریشتەو جنی و مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەو گیانەوەرو بێگیانەكان هەموویان خوای گەورە بە پاك ڕائەگرن لە هەموو كەموكوڕییەك, وە زیكرو عیبادەتی خوای گەورە ئەكەن [ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ ] موڵكى ئاسمانەكان و زەویەكان هەمووی تەنها هی خوای گەورەیەو بە تاك و تەنها خۆى هەڵسوكەوتى تێدا دەكات، وە هەر خوای گەورە شایەنی حەمدو سەناو ستایشە [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١) ] وە خوای گەورە تواناو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە .
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (1) Surə: ət-Təğabun
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq