Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (169) Surə: əl-Əraf
فَخَلَفَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ خَلۡفٞ وَرِثُواْ ٱلۡكِتَٰبَ يَأۡخُذُونَ عَرَضَ هَٰذَا ٱلۡأَدۡنَىٰ وَيَقُولُونَ سَيُغۡفَرُ لَنَا وَإِن يَأۡتِهِمۡ عَرَضٞ مِّثۡلُهُۥ يَأۡخُذُوهُۚ أَلَمۡ يُؤۡخَذۡ عَلَيۡهِم مِّيثَٰقُ ٱلۡكِتَٰبِ أَن لَّا يَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡحَقَّ وَدَرَسُواْ مَا فِيهِۗ وَٱلدَّارُ ٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
[ فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ ] وه‌ له‌ دوای ئه‌مانه‌ نه‌وه‌كانیان كه‌سانێكى خراپ جێی ئه‌مانیان گرته‌وه‌ كه‌ هیچ خێریان تیا نه‌بوو [ وَرِثُوا الْكِتَابَ يَأْخُذُونَ عَرَضَ هَذَا الْأَدْنَى ] وه‌ بوونه‌ میراتگری ته‌ورات له‌ باوك و باپیرانیان كه‌ ئه‌یانخوێنده‌وه‌و كاریان پێ نه‌ئه‌كردو دونیایان پێ ئه‌كڕی به‌ڕه‌شوه‌و حه‌رام، وه‌ گۆڕانكاریان ئه‌كرد له‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا [ وَيَقُولُونَ سَيُغْفَرُ لَنَا ] وه‌ ئه‌یانووت: ئاساییه‌ دواتر خوای گه‌وره‌ لێمان خۆش ئه‌بێ به‌وه‌ دڵی خۆیان ئه‌دایه‌وه‌ [ وَإِنْ يَأْتِهِمْ عَرَضٌ مِثْلُهُ يَأْخُذُوهُ ] تاوانیان ده‌كردو داواى لێخۆشبوونیان ده‌كرد وه‌ كه‌ دووباره‌ تاوانه‌كه‌یان بۆ بگونجایه‌ ئه‌نجامیان ده‌دایه‌وه‌، یان ئه‌گه‌ر دووباره‌ دونیایان ده‌ست بكه‌وتایه‌ته‌وه‌ پێی ئه‌وه‌ به‌ته‌ورات ئه‌یانگۆڕیه‌وه‌ ته‌وراته‌كه‌یان به‌كار ئه‌هێنا بۆ ده‌ستخستنی دونیا جار له‌ دوای جار [ أَلَمْ يُؤْخَذْ عَلَيْهِمْ مِيثَاقُ الْكِتَابِ أَنْ لَا يَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ ] ئایا له‌ ته‌وراتدا عه‌هدو به‌ڵێنیان لێ وه‌رنه‌گیرابوو كه‌ جگه‌ له‌ حه‌ق هیچ به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه‌ نه‌ڵێن و ده‌ستكاری كتابی خوای گه‌وره‌ نه‌كه‌ن [ وَدَرَسُوا مَا فِيهِ ] وه‌ ئه‌م شته‌یان خوێنده‌وه‌ وه‌ زانیشیان ئینجا وازیان لێ هێنا بۆیه‌ سزایان سه‌ختتره‌ [ وَالدَّارُ الْآخِرَةُ خَيْرٌ لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (١٦٩) ] به‌ڵام له‌م دونیایه‌ی كه‌ ئه‌وان ده‌ستی ئه‌خه‌ن ئه‌گه‌ر قیامه‌تیان پێ ده‌ست بخستایه‌ ئه‌وه‌ باشتر بوو بۆ كه‌سانێك كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆیان بپارێزن ئه‌وه‌ بۆ عاقڵ نابن و فام ناكه‌ن و تێناگه‌ن.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (169) Surə: əl-Əraf
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq