Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (179) Surə: əl-Əraf
وَلَقَدۡ ذَرَأۡنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِۖ لَهُمۡ قُلُوبٞ لَّا يَفۡقَهُونَ بِهَا وَلَهُمۡ أَعۡيُنٞ لَّا يُبۡصِرُونَ بِهَا وَلَهُمۡ ءَاذَانٞ لَّا يَسۡمَعُونَ بِهَآۚ أُوْلَٰٓئِكَ كَٱلۡأَنۡعَٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡغَٰفِلُونَ
[ وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ ] كه‌سانێكی زۆرمان له‌ جن و له‌ مرۆڤ بۆ جه‌هه‌ننه‌م دروست كردووه‌و داناوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی دۆزه‌خن وه‌ سه‌ره‌نجامیان بۆ دۆزه‌خه‌و كرده‌وه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خ ئه‌كه‌ن [ لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا ] كه‌سانێكن كه‌ دڵیان هه‌یه‌ به‌ڵام پێی تێناگه‌ن له‌ حه‌ق [ وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَا يُبْصِرُونَ بِهَا ] وه‌ چاویان هه‌یه‌ به‌ڵام حه‌قی پێ نابینن [ وَلَهُمْ آذَانٌ لَا يَسْمَعُونَ بِهَا ] وه‌ گوێیان هه‌یه‌ به‌ڵام حه‌ق و په‌ندو ئامۆژگاری پێ نابیستن [ أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ ] ئه‌مانه‌ وه‌كو ئاژه‌ڵ وان له‌وه‌ی كه‌ سوود له‌ چاو و گوێ و دڵیان نابینن [ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ] به‌ڵكو له‌ ئاژه‌ڵیش وێڵ و سه‌رگه‌ردانترن چونكه‌ ئاژه‌لأ به‌قسه‌ى شوانه‌كه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر چى له‌ قسه‌یشى تێنه‌گات [ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ (١٧٩) ] ئه‌مه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ بێ ئاگان له‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (179) Surə: əl-Əraf
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq