Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (59) Surə: əl-Əraf
لَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ فَقَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥٓ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
{گفتوگۆی نێوان نوح پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - ‌و قەومەكەی} [ لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ ] به‌دڵنیایی ئێمه‌ نوحمان - صلی الله علیه وسلم - نارد بۆ لای قه‌ومه‌كه‌ی كه‌ یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر بووه‌ له‌ دوای ئاده‌م وه‌ ده‌ پشت له‌ نێوانیاندا بووه‌ هه‌موویان له‌سه‌ر ئیسلام و یه‌كخواپه‌رستى بوونه‌ [ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] وه‌ فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و بیپه‌رستن چونكه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ هیچ په‌رستراوێكی ترتان نیه‌ كه‌ حه‌ق بێ وه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ [ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (٥٩) ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ نه‌كه‌ن وه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ دانێن ئه‌وه‌ من له‌ ڕۆژێك ئه‌ترسم كه‌ تووشتان بێ كه‌ سزاكه‌ی یه‌كجار گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ تۆفانی بۆ ناردن وه‌ نوقمی كردن له‌ ئاودا، یاخود سزاى رۆژى قیامه‌ته‌.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (59) Surə: əl-Əraf
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq