Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (95) Surə: əl-Əraf
ثُمَّ بَدَّلۡنَا مَكَانَ ٱلسَّيِّئَةِ ٱلۡحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَواْ وَّقَالُواْ قَدۡ مَسَّ ءَابَآءَنَا ٱلضَّرَّآءُ وَٱلسَّرَّآءُ فَأَخَذۡنَٰهُم بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ
[ ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ السَّيِّئَةِ الْحَسَنَةَ ] له‌ پاشان ئه‌و فه‌قیری و هه‌ژاری و نه‌داری و نه‌خۆشی و ده‌رده‌داریه‌مان بۆ گۆڕیون به‌ چاكه‌و تووشی هه‌موو چاكه‌و خێرێكمان كردوون له‌ ئه‌من و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانى و له‌شساغی تا سوپاسگوزارى خواى گه‌وره‌ بكه‌ن [ حَتَّى عَفَوْا وَقَالُوا قَدْ مَسَّ آبَاءَنَا الضَّرَّاءُ وَالسَّرَّاءُ ] تا زۆربوون وه‌ چاك بوون له‌ ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان و وتیان: ئێمه‌ باوك و باپیرانیشمان هه‌ر تووشی فه‌قیری و هه‌ژاری و نه‌داری و نه‌خۆشی و ده‌ردو به‌لآ بوونه‌ ئه‌مه‌ شتێكی ئاساییه‌ نه‌یانزانی كه‌ ئه‌مه‌ سزای خوای گه‌وره‌یه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ى باوه‌ڕدارانه‌وه‌ كه‌ توشى ناخۆشى بن ئارام ده‌گرن و توشى خۆشى بن سوپاسى خواى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن [ فَأَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (٩٥) ] خوای گه‌وره‌ له‌ناكاو و كتوپڕدا له‌ كاتی خۆشحاڵی و خۆشگوزه‌رانیدا بردنیه‌وه‌و ئه‌وان هیچ هه‌ستیان نه‌كرد.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (95) Surə: əl-Əraf
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq