Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (75) Surə: əl-Ənfal
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنۢ بَعۡدُ وَهَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ مَعَكُمۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ مِنكُمۡۚ وَأُوْلُواْ ٱلۡأَرۡحَامِ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلَىٰ بِبَعۡضٖ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ
[ وَالَّذِينَ آمَنُوا مِنْ بَعْدُ وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا مَعَكُمْ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ له‌ دواتردا ئیمانیان هێناو كۆچیان كردو جیهادیان كرد له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا [ فَأُولَئِكَ مِنْكُمْ ] ئه‌وانیش هه‌ر له‌ ئێوه‌ن و خوای گه‌وره‌ حسابی ئێوه‌یان بۆ ئه‌كات له‌ ئه‌جرو پاداشتدا [ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خزمی نزیكی یه‌كترن ئا ئه‌مانه‌ هه‌ندێكیان له‌ پێشترن بۆ هه‌ندێكیان له‌ حوكم و بڕیاری خوای گه‌وره‌دا واته‌: ئه‌مان میراتی له‌ یه‌كتری ئه‌به‌ن، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - برایه‌تی خسته‌ نێوان هاوه‌ڵانه‌وه‌و هه‌ندێكیان میراتیان له‌ هه‌ندێكیان ئه‌برد تا ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زی ئه‌و كاته‌ ئه‌وه‌ی تر نه‌سخ بۆوه‌و ئیتر میراتیان له‌ یه‌كتری نه‌ئه‌برد ته‌نها به‌ نه‌سه‌ب میراتیان له‌ یه‌كتری ئه‌برد [ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٧٥) ] به‌ راستى خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێك و زانیاری به‌هه‌موو شتێك هه‌یه‌، والله أعلم.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (75) Surə: əl-Ənfal
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq