Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (9) Surə: əl-Ənfal
إِذۡ تَسۡتَغِيثُونَ رَبَّكُمۡ فَٱسۡتَجَابَ لَكُمۡ أَنِّي مُمِدُّكُم بِأَلۡفٖ مِّنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ مُرۡدِفِينَ
{ تەنها داوای فریاكەوتن لە خوا بكەن فریاتان دەكەوێت} [ إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لَكُمْ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كه‌ ته‌ماشاى هاوه‌ڵانى كرد سێ سه‌دو چوارده‌ كه‌سن و ته‌ماشاى كافرانى كرد زیاد له‌ هه‌زار كه‌سن ڕووی كرده‌ قیبله‌و ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه‌و دوعای له‌ خوای گه‌وره‌ كردو فه‌رمووى: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ پێت داوم بۆم جێبه‌جێ بكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ له‌ناوچێ له‌ ئه‌هلی ئیسلام جارێكی تر له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی كه‌س نامێنێت تۆ بپه‌رستێ، تا عاباكه‌ى له‌سه‌ر شانى به‌ربووه‌وه‌و ئه‌بو به‌كر هه‌ڵیگرته‌وه‌و له‌ دواوه‌ باوه‌شى پیاكردو وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌سه‌ داوا كردنت خواى گه‌وره‌ به‌ڵێنه‌كه‌ت بۆ جێبه‌جێ ده‌كات، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووى: كاتێك كه‌ ئێوه‌ داوای فریاكه‌وتن له‌ په‌روه‌ردگارتان ئه‌كه‌ن كه‌ په‌روه‌ردگار بێته‌ هاناتانه‌وه‌و فریاتان بكه‌وێ ئه‌وا په‌روه‌ردگار وه‌ڵامی دانه‌وه‌ [ أَنِّي مُمِدُّكُمْ بِأَلْفٍ مِنَ الْمَلَائِكَةِ مُرْدِفِينَ (٩) ] ئه‌وه‌ من پشتیوانیتان ئه‌كه‌م به‌ هه‌زار مه‌لائیكه‌ت یه‌ك له‌ دوای یه‌ك دێن كه‌ كوشتاری كافره‌كان ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵتاندا، بۆیه‌ كافران تێكشكان و حه‌فتایان لێ كوژراو حه‌فتایان لێ به‌ دیل گیرا.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (9) Surə: əl-Ənfal
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq