Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (7) Surə: ət-Tovbə
كَيۡفَ يَكُونُ لِلۡمُشۡرِكِينَ عَهۡدٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ رَسُولِهِۦٓ إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّمۡ عِندَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۖ فَمَا ٱسۡتَقَٰمُواْ لَكُمۡ فَٱسۡتَقِيمُواْ لَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَّقِينَ
[ كَيْفَ يَكُونُ لِلْمُشْرِكِينَ عَهْدٌ عِنْدَ اللَّهِ وَعِنْدَ رَسُولِهِ إِلَّا الَّذِينَ عَاهَدْتُمْ عِنْدَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ئه‌سته‌مه‌ چۆن موشریكان عه‌هدو په‌یمانیان ئه‌بێت له‌گه‌ڵ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌ كاتێكدا ئه‌وان كافرن ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ به‌ڵێنتان پێدان له‌لای (مسجد الحرام) له‌ رێككه‌وتننامه‌ى حوده‌یبیه‌، وه‌ به‌ڵێنه‌كه‌یان برده‌سه‌رو نه‌یانشكاند [ فَمَا اسْتَقَامُوا لَكُمْ فَاسْتَقِيمُوا لَهُمْ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیان به‌رده‌وامن وه‌ نه‌یانشكاندووه‌ ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بن كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئاگربه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌شكاندن تا قوڕه‌یش شكاندیان و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌تحى مه‌ككه‌ى كرد له‌ مانگى ره‌مه‌زانى ساڵى هه‌شتى كۆچى، وه‌ له‌ خه‌ڵكى مه‌ككه‌ خۆش بوو كه‌ نزیكه‌ى دوو هه‌زار كه‌س بوون [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ (٧) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (7) Surə: ət-Tovbə
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq