Check out the new design

Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - Die kurdische Übersetzung von Al-Mukhtasar - Eine Kurzfassung der Bedeutungen des edlen Qurans * - Übersetzungen


Übersetzung der Bedeutungen Surah / Kapitel: Ar-Rūm   Vers:
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَن تَقُومَ ٱلسَّمَآءُ وَٱلۡأَرۡضُ بِأَمۡرِهِۦۚ ثُمَّ إِذَا دَعَاكُمۡ دَعۡوَةٗ مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ إِذَآ أَنتُمۡ تَخۡرُجُونَ
وە یەکێکی تر لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە، ڕاوەستانی ئاسمانە بە فەرمانی اللە تەعالا بە بێ ئەوەی بکەوێتە خوارەوە، وە زەویش بەبێ ئەوەی داڕمێت، پاشان کاتێک اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا لە زەوییەوە بانگتان دەکات فریشتەکە (ئیسرافیل) فووی دووەم دەکات بە کەڕەنادا، ئیتر ئێوە ئەو کاتە لە گۆڕەکانتان دێنە دەرەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و سزا و تۆڵە وەرگرتنەوە.
Arabische Interpretationen von dem heiligen Quran:
وَلَهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ كُلّٞ لَّهُۥ قَٰنِتُونَ
ھەرچییەک ھەیە لە ئاسمانەکان و ھەرچییەکیش لە زەویدایە لە موڵک و بەدیھێنان و ئەندازەگیری، ھەر ھەمووی ئەوەی لە ئاسمانەکاندا ھەیە ئەوەیش لە زەویدا ھەیە لە مەخولقات و بەدیھێنراوەکان موڵکی اللە تەعالان و ملکەچی فەرمانی ئەون.
Arabische Interpretationen von dem heiligen Quran:
وَهُوَ ٱلَّذِي يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَهُوَ أَهۡوَنُ عَلَيۡهِۚ وَلَهُ ٱلۡمَثَلُ ٱلۡأَعۡلَىٰ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
اللە ئەو زاتە پیرۆزەیە بەدیھێنانی دەست پێکردووە بە جۆرێک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، وە پاشان دوای نەمان و تیاچوونی دەیگەڕێنێتەوە، وە گەڕاندنەوەیش ئاسانترە لەبەدیھێنانی سەرەتا، وە ھەردووکیشیان ئاسان و سووکە بۆ اللە تەعالا، چونکە ئەگەر ھەر شتێکی ویست، تەنھا ھێندەی بەسە بڵێ: ببە، ئەویش خێرا دەبێت، وە ھەر بۆ ئەوە ھەموو سیفەتێکی بەرز و بڵند و پیرۆز لە ئاسمانەکان و زەویدا، وە ھەر ئەو زاڵی بەدەسەڵاتە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنان و بەرێوەبەردنیدا.
Arabische Interpretationen von dem heiligen Quran:
ضَرَبَ لَكُم مَّثَلٗا مِّنۡ أَنفُسِكُمۡۖ هَل لَّكُم مِّن مَّا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُم مِّن شُرَكَآءَ فِي مَا رَزَقۡنَٰكُمۡ فَأَنتُمۡ فِيهِ سَوَآءٞ تَخَافُونَهُمۡ كَخِيفَتِكُمۡ أَنفُسَكُمۡۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ
- ئەی بتپەرست و موشریکینە- اللە تەعالا نموونەیەکتان لە خۆتان بۆ دەھێنێتەوە، ئایا ھیچ لەبەندە و کۆیلەکانتان ھیچ کەسێک ھەیە بەیەکسانی ھاوبەش و شەریکی ماڵ و سامانتان بێت، بترسن لەوەی ماڵ و سامانەکەتان لەگەڵدا بەش بکەن ھەروەکو دەترسن لەوەی ھاوبەش و شەریکێکی ئازادتان ماڵ و سامانەکەتان لەگەڵدا بەش بکەن؟ ئایا کەستان ڕازی دەبێت بەندە و کۆیلەکەی بەو شێوەیە بکات؟ بێگومان کەستان ڕازی نابێت بە وەھا کارێک، دەی کەواتە اللە تەعالا لەپێشترە بەوەی ھیچ کەس لەبەندەکانی شەریک و ھاوەڵی نەبێت لە موڵک و بەدیھێنراوەکانیدا، بەم نموونە و ھاوشێوەکانی بەڵگە جۆرا و جۆرەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانی ژیر و ھۆشمەند، چونکە ئەوان سوودیان لێ دەبینن.
Arabische Interpretationen von dem heiligen Quran:
بَلِ ٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَهۡوَآءَهُم بِغَيۡرِ عِلۡمٖۖ فَمَن يَهۡدِي مَنۡ أَضَلَّ ٱللَّهُۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ
ھۆکاری گومڕاییەکەیان کەمی بەڵگە و نیشانەکان و ناڕوونیان نییە، بەڵکو ھۆکارەکەی ئەوەیە ئەوان شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان و چاولێکەری باوباپیرانیان کەوتوون، جا کێ ھەیە ھیدایەت و ڕێنموونی کەسێک بکات اللە تەعالا گومڕای کردبێت؟! بێگومان کەس نییە بتوانێت ئەوە بکات، وە ئەوان ھیچ یارمەتیدەرێکیان نییە بتوانێت سزای اللە تەعالایان لێ دوور بخاتەوە و بەرگریان لێ بکات.
Arabische Interpretationen von dem heiligen Quran:
فَأَقِمۡ وَجۡهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفٗاۚ فِطۡرَتَ ٱللَّهِ ٱلَّتِي فَطَرَ ٱلنَّاسَ عَلَيۡهَاۚ لَا تَبۡدِيلَ لِخَلۡقِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلۡقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ
- ئەی پێغەمبەر- خۆت و ئەوانەیش لە گەڵتدان لە باوەڕداران ڕوو بکەنە ئەو ئاینەی کە اللە تەعالا ڕووی وەرگێڕاویت بۆی و بەردەوام بە لەسەری، وە ڕوو وەرگێڕە لەھەموو ئاینێکی تر و شوێنی مەکەوە، ئەویش تەنھا شوێن ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکەوە کە اللە تەعالا ھەمووو خەڵکی لەسەر بەدیھێناوە، ئاین و بەدیھێنراوەکانی اللە تەعالا ناگۆڕێن، ئەو ئاینەی ڕاستەی کەھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن ئاینی ھەق و ڕاستی تەنھا ئاینی ئیسلامە.
Arabische Interpretationen von dem heiligen Quran:
۞ مُنِيبِينَ إِلَيۡهِ وَٱتَّقُوهُ وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَلَا تَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
بگەڕینەوە بۆ لای اللە تەعالا و تەوبە بکەن لە گوناھ و تاوانەکانتان، وە تەقوای اللە تان ھەبێت و لێی بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە نوێژەکانتان بە جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە نەکەن لە ھاوەڵ بڕیاردەران بن، لەوانەی دژی فیترەتی پاکوخاوێنن، ئەوانەی ھاوەڵ و ھاوبەش بۆ اللە بڕیار دەدەن و غەیری ئەو دەپەرستن.
Arabische Interpretationen von dem heiligen Quran:
مِنَ ٱلَّذِينَ فَرَّقُواْ دِينَهُمۡ وَكَانُواْ شِيَعٗاۖ كُلُّ حِزۡبِۭ بِمَا لَدَيۡهِمۡ فَرِحُونَ
وە نەکەن لەو بتپەرست و موشریکانە بن کە ئاینەکەی خۆیان گۆڕی، باوەڕیان بە ھەندێکی ھێنا و بێباوەڕیش بوون بەھەندێکی تری، لە ئەنجامدا بوون بەدەست و تاقمی جیاجیا، ھەموو دەستە و تاقمێکیش بەو ئاینە بەتاڵ و پڕوپوچیەی لەسەرینی دڵخۆش و شادومانن، وادەبینن تەنھا ئەوان لەسەر ھەق و ڕاستین، وە غەیری ئەوانیش ھەمووی لەسەر بەتاڵ و پڕوپوچن.
Arabische Interpretationen von dem heiligen Quran:
Die Nutzen der Versen in dieser Seite:
• خضوع جميع الخلق لله سبحانه قهرًا واختيارًا.
ملکەچ بوونی ھەموو بەدیھێنراوەکان بۆ اللە تەعالا جا بە زۆر یان بەڕەزامەندی خۆیان بێت.

• دلالة النشأة الأولى على البعث واضحة المعالم.
بەڵگەی بەدیھێنانی یەکەم لەسەر زیندووبونەوە بەڵگە گەلێکی ڕوون و ئاشکرایە.

• اتباع الهوى يضل ويطغي.
شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو مرۆڤ گومڕا و یاخی دەکات.

• دين الإسلام دين الفطرة السليمة.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی فیترەتی ساغ و سەلیمە.

 
Übersetzung der Bedeutungen Surah / Kapitel: Ar-Rūm
Suren/ Kapiteln Liste Nummer der Seite
 
Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - Die kurdische Übersetzung von Al-Mukhtasar - Eine Kurzfassung der Bedeutungen des edlen Qurans - Übersetzungen

Vom Tafsirzentrum für Quranwissenschaften.

Schließen