Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Übersetzungen


Übersetzung der Bedeutungen Vers: (1) Surah / Kapitel: Al-Humazah

سورەتی الهمزة

وَيۡلٞ لِّكُلِّ هُمَزَةٖ لُّمَزَةٍ
سوورەتی (هومەزە) (واتە: توانج دان و گاڵتە كردن بە خەڵكى) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (هومەزە) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (هومەزە) (٩) نۆ ئایەتە. ٣- سورەتى (هومەزە) زنجیرەى سەدو چوارەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (هومەزە) لە دواى سورەتى (قیامە) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسەكانى سورەتى (هومەزە)، بەشێوەیەكى سەرەكى باس لەو كەسانە دەكات كە عەیب و عارو ناوو ناتۆرە لە خەڵكى دەنێن و غەیبەتى خەڵكى دەكەن و بەشێوەیەكى كەم وسوك باسی خەڵكى دەكەن و دەكەونە باسكردنى كەسایەتى خەڵكى و تانەدان لێی، جا ئەم تانەدانە جارى واهەیە قسەى پێ دەڵێت، یان بە كەم باسی دەكات، یان ئەوەتا گاڵتەى پێ دەكات. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تانەو تەشەرو توانجدان لە خەڵكى [ وَيْلٌ لِكُلِّ هُمَزَةٍ لُمَزَةٍ (١) ] (وَيْلٌ) واتە: تیاچوون و لەناوچوون و سزای سەختى دۆزەخ بۆ هەموو كەسێك كە (هومەزە) و (لومەزە) بێ, (هُمَزَةٍ) واتە: ڕووبەڕوو بە قسە تانەو تەشەر لە خەڵكى دەدات و گاڵتەو سووكایەتیان پێ ئەكات, یاخود وتراوە: بە زمان و دەست و چاو بە ئاماژە گاڵتە بە خەڵكى ئەكات, (لُمَزَةٍ) واتە: بە كردەوە سووكایەتی و گاڵتە بە خەڵكی دەكات, یاخود لە پاشملە كاتێك كە ڕۆیی لە دواوە تانەو تەشەری لێ ئەدات و گاڵتەی پێ ئەكات, یاخود (هُمَزَةٍ) و (لُمَزَةٍ) واتە: ئەوانەی كە تانەو تەشەر لە خەڵكى ئەدەن و كەموكوڕییان لێ ئەدۆزنەوەو ڕەخنەو توانجیان لێ ئەدەن, جا هەڕەشە بۆ ئەو كەسانەی كە سووكایەتی و گاڵتە بە خەڵكى ئەكەن جا ڕووبەڕوو بێ یان لە پاشملە بێ یان ئەگەر بە دەست بێ ئەگەر بەدەم بێ ئەگەر بەچاو بێ ئەگەر بەئاماژەو ئیشارەت كردن بێ ئیتر بەهەر شێوازێك بێ گاڵتەو سووكایەتی كردن بە خەڵكى و توانج دان لێیان حەرامە .
Arabische Interpretationen von dem heiligen Quran:
 
Übersetzung der Bedeutungen Vers: (1) Surah / Kapitel: Al-Humazah
Suren/ Kapiteln Liste Nummer der Seite
 
Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Übersetzungen

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Schließen