Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Übersetzungen


Übersetzung der Bedeutungen Vers: (185) Surah / Kapitel: Al -I-‘Imrân
كُلُّ نَفۡسٖ ذَآئِقَةُ ٱلۡمَوۡتِۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوۡنَ أُجُورَكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۖ فَمَن زُحۡزِحَ عَنِ ٱلنَّارِ وَأُدۡخِلَ ٱلۡجَنَّةَ فَقَدۡ فَازَۗ وَمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلۡغُرُورِ
[ كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ] هه‌موو نه‌فسێك ئه‌بێ مردن بچێژێ ئه‌گه‌ر چاكه‌كار بێ یان خراپه‌كار، مرۆڤـ بێت یان جنى، مه‌لائیكه‌ت بێت یان شه‌یتان [ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه‌ ئێوه‌ش ئه‌جرو پاداشتی خۆتان له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا به‌ته‌واوی وه‌رئه‌گرن [ فَمَنْ زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ ] جا هه‌ر كه‌سێك خۆی دووربخاته‌وه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ به‌ ئیمان هێنان و كرده‌وه‌ی چاك [ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ] وه‌ بخرێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌ دڵنیایى ئه‌وه‌ براوه‌ی حه‌قیقی و ڕزگار بووی ته‌واوه‌ [ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ (١٨٥) ] وه‌ ژیانی دونیا هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها ڕابواردن و هیواو ئومێدو ئاواتێكى كه‌مى له‌ناوچووه‌ كه‌ مرۆڤی پێ له‌ خشته‌ ئه‌برێ .
Arabische Interpretationen von dem heiligen Quran:
 
Übersetzung der Bedeutungen Vers: (185) Surah / Kapitel: Al -I-‘Imrân
Suren/ Kapiteln Liste Nummer der Seite
 
Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Übersetzungen

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Schließen