Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Übersetzungen


Übersetzung der Bedeutungen Vers: (3) Surah / Kapitel: Az-Zumar
أَلَا لِلَّهِ ٱلدِّينُ ٱلۡخَالِصُۚ وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَ مَا نَعۡبُدُهُمۡ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَآ إِلَى ٱللَّهِ زُلۡفَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡ فِي مَا هُمۡ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي مَنۡ هُوَ كَٰذِبٞ كَفَّارٞ
[ أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ ] ئایا په‌رستنی پاك و بێگه‌رد له‌ شیرك و ڕیا ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌ نیه‌، (واته‌: خواى گه‌وره‌، په‌رستن و كرده‌وه‌یه‌ك قبوڵ ده‌كات و وه‌رده‌گرێت كه‌ ته‌نها له‌به‌ر ره‌زامه‌ندى ئه‌و ئه‌نجام درابێت) [ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ندێك ئه‌ولیاو شتی تریان داناوه‌و ئه‌یپه‌رستن كه‌ پێیان بڵێی بۆچی جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌مانه‌ ئه‌په‌رستن [ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى ] ئه‌وان ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئه‌زانین ئه‌مانه‌ ئێمه‌یان دروست نه‌كردووه‌و ڕزقی ئێمه‌ ناده‌ن به‌ڵام نایانپه‌رستین ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ نزیكمان بكه‌نه‌وه‌و شه‌فاعه‌تمان بۆ بكه‌ن، (خه‌ڵكى ئه‌م سه‌رده‌مه‌یش كه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر دارو به‌ردو گۆڕو په‌رستگاكان كه‌ پێیان بڵێیت بۆ ئه‌مانه‌ ده‌په‌رستن و عیباده‌تیان بۆ ده‌كه‌ن!؟ هه‌مان گومانى هاوبه‌شبڕیارده‌رانى سه‌رده‌مى نه‌زانى و نه‌فامى دێننه‌وه‌و ده‌ڵێن ئێمه‌ نایانپه‌رستین ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت له‌ خوامان نزیك بكه‌نه‌وه‌و شه‌فاعه‌تمان بۆ بكه‌ن، قسه‌و نیه‌ت و گومان و كرداریان یه‌كه‌، وه‌ سزایشان یه‌ك ده‌بێت له‌ رۆژى قیامه‌ت) [ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ خۆی له‌ رۆژى قیامه‌ت بڕیار له‌ نێوان موسڵمانان و كافران و موشریكاندا ئه‌دات له‌و جیاوازى و ناكۆكییه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاندا هه‌بووه‌ له‌ دونیادا له‌سه‌ر دین [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ (٣) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه‌ زۆر درۆزن و زۆر كافر بن.
Arabische Interpretationen von dem heiligen Quran:
 
Übersetzung der Bedeutungen Vers: (3) Surah / Kapitel: Az-Zumar
Suren/ Kapiteln Liste Nummer der Seite
 
Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Übersetzungen

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Schließen