Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Übersetzungen


Übersetzung der Bedeutungen Vers: (1) Surah / Kapitel: An-Nisâ’

سورەتی النساء

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمُ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفۡسٖ وَٰحِدَةٖ وَخَلَقَ مِنۡهَا زَوۡجَهَا وَبَثَّ مِنۡهُمَا رِجَالٗا كَثِيرٗا وَنِسَآءٗۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِي تَسَآءَلُونَ بِهِۦ وَٱلۡأَرۡحَامَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَيۡكُمۡ رَقِيبٗا
سووره‌تی (نيساء) (واته‌: ئافره‌تان) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (١٧٦) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ ] ئه‌ی خه‌ڵكی ته‌قوای ئه‌و خوایه‌ بكه‌ن كه‌ ئێوه‌ی دروست كردووه‌ له‌ یه‌ك كه‌س كه‌ ئاده‌م بوو- صلى الله عليه وسلم - [ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا ] وه‌ له‌ په‌راسوى ئاده‌میش خێزانه‌كه‌ی دروست كرد كه‌ حه‌وا بوو [ وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً ] وه‌ له‌ ئاده‌م و حه‌واش پیاوان و ئافره‌تانێكی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا بڵاو كردۆته‌وه‌ [ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ ] وه‌ ته‌قوای ئه‌و خوایه‌ بكه‌ن كه‌ هه‌ندێكتان داوا له‌ هه‌ندێكتان ئه‌كه‌ن به‌خوای گه‌وره‌ واته‌ ده‌ڵێن: له‌به‌ر خوای گه‌وره‌ ئه‌و شته‌مان پێ بده‌ن، وه‌ سیله‌ی ڕه‌حم و په‌یوه‌ندى خزمایه‌تیتان بگه‌یه‌نن و مه‌یپچڕێنن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا (١) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ چاودێره‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌و ئاگای لێتانه‌.
Arabische Interpretationen von dem heiligen Quran:
 
Übersetzung der Bedeutungen Vers: (1) Surah / Kapitel: An-Nisâ’
Suren/ Kapiteln Liste Nummer der Seite
 
Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Übersetzungen

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Schließen