Firo maanaaji Alqur'aana Teddunde nden - Eggo e haala Kurdiya wonande deftere Firo Alkur'aana raɓɓinaango.

external-link copy
4 : 32

ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ مَا لَكُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِيّٖ وَلَا شَفِيعٍۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ

اللە (جل جلالە) ئەو زاتەیە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندایە لەشەش ڕۆژدا بەدیھێناوە، وە ئەو دەیتوانی و دەسەڵاتی ئەوەی ھەبوو لەماوەی کەمتر لەچاو تروکانێکیش بەدیان بھینێت، پاش ئەوەی ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێنا بەرز بوویەوە سەر عەرش و قەراری گرت، بەرزی و بڵندیەک شایستەی زاتی پیرۆزی ئەو بێت، - ئەی خەڵکینە- جگە اللە تەعالا ھیچ پشتگیر و پشتیوانێکتان نییە کارەکانتان بۆ ڕاپەڕێنێت، وە ھیچ شەفاعەتکار و تکاکارێکیشتان نییە لای پەروەردگارتان تکاتان بۆ بکات، دەی ئیتر بۆ بیرناکەنەوە، وە ئەو زاتە پیرۆزە بپەرستن کە ئێوەی بەدیھێناوە وە ھیچ کەسێکی تری لەگەڵدا نەپەرستن. info
التفاسير: |
Hino jeyaa e nafooje Aayeeje on ka hello ɗoo.:
• الحكمة من بعثة الرسل أن يهدوا أقوامهم إلى الصراط المستقيم.
حیکمەت و دانایی لە ناردنی پێغەمبەران بۆ ئەوەیە کە ڕێنومایی گەلەکانیان بکەن بۆ سەر ڕێگای ڕاست. info

• ثبوت صفة الاستواء لله من غير تشبيه ولا تمثيل.
جێگیر کردنی سیفەتی (ئیستواء) بۆ اللە تەعالا بەبێ ھیچ لێکچوون و ھاوشێوەییەک لەگەڵ بەدھێنراوەکانیدا. info

• استبعاد المشركين للبعث مع وضوح الأدلة عليه.
بتپەرست و موشریکەکان زیندووبونەوە بەدوور دەزانن لەگەڵ ئەوەی بەڵگە و نیشانەکانیش ڕوون و ئاشکران. info