Check out the new design

Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Eggo e haala Kurdiya wonande deftere Firo Alkur'aana raɓɓinaango. * - Tippudi firooji ɗii


Firo maanaaji Simoore: Simoore hoodere   Aaya:

النجم

Ina jeyaa e payndaale simoore ndee:
إثبات صدق الوحي وأنه من عند الله.
جەختکردنەوە لەسەر ڕاستگۆیی وەحی کە لەلایەن الله وە دابەزێندراوە.

وَٱلنَّجۡمِ إِذَا هَوَىٰ
پەروەردگار سوێند بەو ئەستێرەیە دەخوات کە لە شوێن و خولگەی خۆی دەترازێت و بەخێرایی لە بۆشایی ئاسماندا بەردەبێتەوە.
Faccirooji aarabeeji:
مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمۡ وَمَا غَوَىٰ
ئەو ھاوەڵەی ئێوە موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) کەسایەتییەکی گومڕا و سەرلێشێواو نییە، لەبەرنامەی ڕاست و دروست لای نەداوە، ئەو زۆر ھوشیار و دانایە.
Faccirooji aarabeeji:
وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلۡهَوَىٰٓ
ئەوەی موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێتان ڕادەگەیەنێت لەم قورئانە لە ئارەزووی خۆیەوە نییە و لەخۆیەوە قسە ناکات.
Faccirooji aarabeeji:
إِنۡ هُوَ إِلَّا وَحۡيٞ يُوحَىٰ
بەڵکو ئەم قورئانە وەحی و نیگایە لەلایەن (اللە تعالی) وە، لە ڕێگەی جوبرەئیلەوە (علیە السلام) بۆی ھاتووە، ئەم (قورئانە) تەنھا پەند و ئامۆژگارییە بۆ ھەموو جیھانیان.
Faccirooji aarabeeji:
عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلۡقُوَىٰ
لەلایەن فریشتەیەکی زۆر بەھێزەوە ئەم وەحیەی فێرکراوە کە جوبرەئیلە (علیه السلام) فریشتەی وەحی.
Faccirooji aarabeeji:
ذُو مِرَّةٖ فَٱسۡتَوَىٰ
ئەو جوبرەئیلە (سەلامی خوای لێ بێت) خاوەنی بیر و ھۆشێکی زۆر بەھێز و دیمەنێکی جوانە، وە جار جار لەسەر شێوە ڕاستەقینەکەی خۆی دەوەستێت و خۆی نیشانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەدات.
Faccirooji aarabeeji:
وَهُوَ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡأَعۡلَىٰ
جوبرەئیل ( سەلامی خوای لێ بێت) لەو حاڵەتەدا لە ئاسۆی بەرز و بڵندی ئاسماندا بوو.
Faccirooji aarabeeji:
ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّىٰ
پاشان تا دەھات جوبرەئیل ( سەلامی خوای لێ بێت) نزیک دەبووەوە لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) تا تەواو نزیک بوویەوە.
Faccirooji aarabeeji:
فَكَانَ قَابَ قَوۡسَيۡنِ أَوۡ أَدۡنَىٰ
ئەوەندە لێی نزیکبویەوە، نێوانیان بەقەدەر دوو کەوان، یان کەمتریش بوو.
Faccirooji aarabeeji:
فَأَوۡحَىٰٓ إِلَىٰ عَبۡدِهِۦ مَآ أَوۡحَىٰ
ئینجا (اللە تعالی) لە ڕێگەی جوبرەئیلەوە ( سەلامی خوای لێ بێت) وەحی و نیگای کرد بۆ بەندەی خۆی موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) ئەوەی کە نیگای کرد لە قورئانە پیرۆزەکەی.
Faccirooji aarabeeji:
مَا كَذَبَ ٱلۡفُؤَادُ مَا رَأَىٰٓ
دڵی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) درۆی نەکرد لەگەڵ چاوی، لەوەدا کە بەچاوی خۆی بینی.
Faccirooji aarabeeji:
أَفَتُمَٰرُونَهُۥ عَلَىٰ مَا يَرَىٰ
ئایا ئێوە - ئەی بتپەرستینە - لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) دەکەونە مشتومڕ و موجادەلە لەسەر ئەوەی کە (اللە تعالی) پیشانی داوە - کە جوبرەئیلە ( سەلامی خوای لێ بێت) - یا ئەوەی لە شەوڕەویدا بینی ؟
Faccirooji aarabeeji:
وَلَقَدۡ رَءَاهُ نَزۡلَةً أُخۡرَىٰ
بە ڕاستی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) جارێکی تریش جوبرەئیلی دیوە لەسەر شێوەی خۆی لە شەوڕەویدا.
Faccirooji aarabeeji:
عِندَ سِدۡرَةِ ٱلۡمُنتَهَىٰ
لای داری (سدرة المنتھی) کە درەختێکی گەورە و ناوازەیە لە ئاسمانی حەوتەم.
Faccirooji aarabeeji:
عِندَهَا جَنَّةُ ٱلۡمَأۡوَىٰٓ
جا لای ئەو درەختەدا بەھەشتی (مەئوا) ھەیە بەواتای لانە و جێگەی حەسانەوە و خۆشگوزەرانی بۆ ئیمانداران.
Faccirooji aarabeeji:
إِذۡ يَغۡشَى ٱلسِّدۡرَةَ مَا يَغۡشَىٰ
لەو کاتەدا کە داری (سدرة المنتھی) ی داپۆشیبوو، ئەوەی کە دایپۆشیبوو شتێکی زۆر مەزن بوو، چۆنیەتەکەشی کەس نازانێت جگە لەپەروەردگار نەبێت.
Faccirooji aarabeeji:
مَا زَاغَ ٱلۡبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ
چاوی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لای نەداوە لەوەی کە ئەیبینێت و ئەملاو ئەولای نەکردووە، وئەو سنوورەی تێنەپەڕاندووە کە بۆی دیاریکرا بوو.
Faccirooji aarabeeji:
لَقَدۡ رَأَىٰ مِنۡ ءَايَٰتِ رَبِّهِ ٱلۡكُبۡرَىٰٓ
بە ڕاستی پێغەمبەر (صلی الله علیه سلم) لە شەوڕەویدا - ميعراج - لە نیشانە گەورەکانی پەروەردگاری خۆی دی کە ئاماژەن بۆ هێز ودەسەڵاتی (الله تعالى)، لەوانە کە بینی ( بەھەشت و دۆزەخ و شتی تریش).
Faccirooji aarabeeji:
أَفَرَءَيۡتُمُ ٱللَّٰتَ وَٱلۡعُزَّىٰ
باشە ئێوە - ئەی موشریک و بتپەرستان - سەرنجی ئەو بتانەتان نەداوە کە دەیانپەرستن و دەیانکەنە شەریک و ھاوەڵی (اللە تعالی) وەک - لات و عوززا -.
Faccirooji aarabeeji:
وَمَنَوٰةَ ٱلثَّالِثَةَ ٱلۡأُخۡرَىٰٓ
(مەنات) بتە سێھەمەکەی تریشتان دیوە؟ کە یەکێکە لەبتەکانتان کە دەیپەرستن، پێم بڵێن ئایا ئەمان - مەبەستی بتەکانە - توانایان ھەیە سوود یا زیانتان پێ بگەیەنن؟!
Faccirooji aarabeeji:
أَلَكُمُ ٱلذَّكَرُ وَلَهُ ٱلۡأُنثَىٰ
باشە ڕاست و ڕەوایە ئێوە کوڕ بۆ خۆتان دانێن، کە حەزتان لێیەتی و خۆشتان دەوێت، کچیش بۆ (اللە تعالی) کە حەزتان لێی نییە و ڕقتان لێیەتی؟!
Faccirooji aarabeeji:
تِلۡكَ إِذٗا قِسۡمَةٞ ضِيزَىٰٓ
ئەگەر وابێت ئەم دابەشکردنە دابەشکردنێکی ناڕەوا و نادادپەروەرانەیە، ئەوەی بۆ خۆتان ناتانەوێت بۆ پەروەردگاری دابنێن!!!
Faccirooji aarabeeji:
إِنۡ هِيَ إِلَّآ أَسۡمَآءٞ سَمَّيۡتُمُوهَآ أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلۡطَٰنٍۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَمَا تَهۡوَى ٱلۡأَنفُسُۖ وَلَقَدۡ جَآءَهُم مِّن رَّبِّهِمُ ٱلۡهُدَىٰٓ
ئەو بتانەی ئێوە ئەیانپەرستن لەچەند ناوێك بەولاوە زیاتر نین کە خۆتان و باوباپیرانتان لێتان ناون، نەپەروەردگارن و نەھیچ سیفەتێکی پەروەردگاریان تێدایە، وە (اللە تعالی) ھیچ بەڵگەیەکی بۆ پەروەردگار بوونی ئەو بتانە نەناردووەتە خوارەوە، ئەوانەی ناوی پەروەردگاریان لەم بتانە ناوە تەنھا شوێنی گومان وخەیاڵ و شتێ ئەکەون کە نەفسی خۆیان ئارەزووی ئەکات، ئەوەی کە شەیتان بۆیانی ڕازاندوەتەوە، ھیدایەت و ڕێنیشاندانیان لە (اللە تعالی) و لەسەر زاری پێغەمبەرەکەیەوە (صلی الله علیه سلم) بۆیان ھاتووە کەچی شوێنی ناکەون وڕێنموێنی وەرناگرن.
Faccirooji aarabeeji:
أَمۡ لِلۡإِنسَٰنِ مَا تَمَنَّىٰ
ئایا دەگونجێت ئەوەی مرۆڤــ بە ئارەزووی خۆی ھەرچی بوێت دەکرێت بۆی بێتە دی؟!! وەک ئەوەی چاوەڕێ دەکەن بتەکانییان تکایان بۆ بکەن لەلای پەروەردگاریان.
Faccirooji aarabeeji:
فَلِلَّهِ ٱلۡأٓخِرَةُ وَٱلۡأُولَىٰ
نەخێر وەھا نییە ئەوەی ئەوان چاوەڕێی دەکەن، چونکە دونیا و قیامەت ھەمووی ھی (اللە تعالی) یە و چیی لێیان - دونیا و قیامەت - بە ھەرکەسێك بیەوێت ئەیدات، وە هەرکەسێک بیەوێت پێی نادات.
Faccirooji aarabeeji:
۞ وَكَم مِّن مَّلَكٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ لَا تُغۡنِي شَفَٰعَتُهُمۡ شَيۡـًٔا إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ أَن يَأۡذَنَ ٱللَّهُ لِمَن يَشَآءُ وَيَرۡضَىٰٓ
ژمارەیەک زۆر فریشتە ھەن کە تکا و پاڕانەوەیان بۆ خەڵکی بێ سوودە، ئەگەر بیانەوێت تکایان بۆ بکەن، مەگەر ئەوەی کە (اللە تعالی) مۆڵەت بدات بۆ ئەو کەسانەی کە شایستەن و پەروەردگار ڕازی بێت کە تکا کارەکە تکا بکات بۆ ھەندێک کە ویست و ئیرادەی (اللە تعالی) ی لەسەربێت، (اللە تعالی) ڕازی نابێت لە ئەوەی کە کراوە بە شەریک و ھاوبەشی - و ڕازیە بەم شیرک و پەرستنە - کە تکا و شفاعەت بکات، وە ھەروەھا ڕازیش نابێت تکا بۆ کەسێک بکرێت کە شەریک و ھاوبەشی بۆ پەروەردگار داناوە.
Faccirooji aarabeeji:
Ina jeyaa e nafoore aayeeje ɗee e ngol hello:
• كمال أدب النبي صلى الله عليه وسلم حيث لم يَزغْ بصره وهو في السماء السابعة.
لەوپەڕی ئەدەبی پێغەمبەرە (صلی الله علیه سلم) کە چاوی نەتروکاند و ئەم لاو ئەولای پێ نەدەکرد لە ئاسمانی حەوتەمدا.

• سفاهة عقل المشركين حيث عبدوا شيئًا لا يضر ولا ينفع، ونسبوا لله ما يكرهون واصطفوا لهم ما يحبون.
بێ ئەقڵی و دەبەنگی موشریک و بتپەرستەکان کە شتێک دەپەرستن، نە سوودی و نە زیانی هەیە بۆیان (واتا : هیچ توانایەکی نیە ئیتر چۆن دەیپەرستن !)، ئەوەی بۆ خۆیان پێیان ناخۆشە دەیدەنە پاڵ پەروەردگار و ئەوی پێیان خۆشە بۆ خۆیانی دایدەنێن.

• الشفاعة لا تقع إلا بشرطين: الإذن للشافع، والرضا عن المشفوع له.
(تکا و شفاعەت) دەبێت دوو مەرجی تێدابێت: مۆڵەتی پەروەرگار بۆ تکاکار و ڕەزامەندی پەروەردگار بۆ تکا بۆ کراوەكە.

 
Firo maanaaji Simoore: Simoore hoodere
Tippudi cimooje Tonngoode hello ngoo
 
Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Eggo e haala Kurdiya wonande deftere Firo Alkur'aana raɓɓinaango. - Tippudi firooji ɗii

iwde e galle Firo jaŋdeeji Alkur'aana.

Uddude