Check out the new design

Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Eggo e haala Kurdiya wonande deftere Firo Alkur'aana raɓɓinaango. * - Tippudi firooji ɗii


Firo maanaaji Simoore: Simoore njamndi   Aaya:
يَوۡمَ تَرَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ يَسۡعَىٰ نُورُهُم بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَبِأَيۡمَٰنِهِمۖ بُشۡرَىٰكُمُ ٱلۡيَوۡمَ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
لە ڕۆژی قیامەتدا پیاوان و ئافرەتانی باوەڕدار دەبینیت کە نووری ئیمان بەردەمیان و لای ڕاستیان ڕووناک دەکاتەوە و دەکەوێتە پێشیان، پێیان دەوترێت: لە ئەمڕۆدا مژدەی خۆشی و کامەرانی بۆ ئێوەیە، کە باخ و باخاتەکانی بەھەشتی ڕازاوەیە، کەچەندەھا ڕووبار بەژێریاندا تێدەپەڕێت و بەھەتاھەتایی تیایدا دەمێننەوە، ئەویش سەرکەوتن و سەرفرازییەکی زۆر گەورەیە، کە هیچ خۆشی و قازانج و سەرکەوتنێکی تر پێی ناگات.
Faccirooji aarabeeji:
يَوۡمَ يَقُولُ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتُ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱنظُرُونَا نَقۡتَبِسۡ مِن نُّورِكُمۡ قِيلَ ٱرۡجِعُواْ وَرَآءَكُمۡ فَٱلۡتَمِسُواْ نُورٗاۖ فَضُرِبَ بَيۡنَهُم بِسُورٖ لَّهُۥ بَابُۢ بَاطِنُهُۥ فِيهِ ٱلرَّحۡمَةُ وَظَٰهِرُهُۥ مِن قِبَلِهِ ٱلۡعَذَابُ
ئەو ڕۆژە کە پیاوان و ئافرەتانی دووڕوو بەباوەڕداران دەڵێن: ھێواش بن و چاوەڕێمان بکەن، تا هەندێک لە ڕووناکاییەکەتان وەربگرین، تا یارمەتیمان بدات بۆ تێپەڕبوون بەسەر پردی (صراط) دا، ئینجا بە گاڵتەئامێزەوە بە دووڕوەکان دەوترێت: بکشێنە دواوە بۆ دونیا، لەوێ بەدوای ڕووناکیدا بگەڕێن! ئینجا شوورەیەک -وەکو دیوارێک- دەخرێتە نێوانیان، کە دەرگایەکی تێدایە، ڕووی ناوەوەی (کە ڕۆژی قیامەت لەلای ئیماندارەکانەوەیە) سۆز و ڕەحمەتی پەروەردگارە کە بەھەشتە، وە ڕووی دەرەوەشی (کە لەلای دووڕووەکانەوەیە) سزا و ئێش و ئازاری سەختی دۆزەخە!
Faccirooji aarabeeji:
يُنَادُونَهُمۡ أَلَمۡ نَكُن مَّعَكُمۡۖ قَالُواْ بَلَىٰ وَلَٰكِنَّكُمۡ فَتَنتُمۡ أَنفُسَكُمۡ وَتَرَبَّصۡتُمۡ وَٱرۡتَبۡتُمۡ وَغَرَّتۡكُمُ ٱلۡأَمَانِيُّ حَتَّىٰ جَآءَ أَمۡرُ ٱللَّهِ وَغَرَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ
دووڕووەکان لەلای خۆیانەوە بانگی ئیماندارەکان دەکەن و پێیان دەڵێن: ئایا ئێمە لە دونیادا لەگەڵ ئێوەدا نەبووین و لەگەڵ ئێوەدا موسڵمان نەبووین و نوێژمان نەدەکرد؟! ئیماندارەکانیش وەڵامیان دەدەنەوە و دەڵێن: بەڵێ، لەگەڵ ئێمەدا بوون، بەڵام ئێوە خۆتان فەوتاندبوو، باوەڕی ڕاست و دروستتان نەبوو، دووڕوو بوون، بەشوێن ھەلێکدا دەگەڕان و لەکەمیندا بوون بۆ ئێمەی -ئیمانداران- تا سەرکەون بەسەرماندا و ڕاستی خۆتان دەرخەن کە کوفرە، وە گومانتان ھەبوو لەوەی کە پەروەردگار بتوانێت باوەڕدارەکان سەربخات، وە گومانتان لە زیندووبوونەوەی دوای مردن ھەبوو، بە خەون و ئاواتی پڕوپووچ خۆتان خەڵەتاند تا مەرگ یەخەی گرتن، وە شەیتان ئێوەی ھەڵخەڵەتاند و وای بۆ ڕازاندبوونەوە کە (اللە تعالی) تووشی ھیچ سزا و ناخۆشییەکتان ناکات.
Faccirooji aarabeeji:
فَٱلۡيَوۡمَ لَا يُؤۡخَذُ مِنكُمۡ فِدۡيَةٞ وَلَا مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۚ مَأۡوَىٰكُمُ ٱلنَّارُۖ هِيَ مَوۡلَىٰكُمۡۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ
جا ئەمڕۆ نە لە ئێوە - ئەی دووڕووەکان - وە نە لەکافران و بێباوەڕانی تریش ھیچ شتێکتان لێ وەرناگیرێت بۆ ڕزگاربوونتان، جێگای ھەمووتان ئاگری دۆزەخە، ھەر ئەو شوێنەش شایستەتانە، وە ئێوەش شیاوی ئەوێن، بێگومان ئەوە سەرنجامێکی زۆر خراپ و نالەبارە.
Faccirooji aarabeeji:
۞ أَلَمۡ يَأۡنِ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَن تَخۡشَعَ قُلُوبُهُمۡ لِذِكۡرِ ٱللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ ٱلۡحَقِّ وَلَا يَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلُ فَطَالَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَمَدُ فَقَسَتۡ قُلُوبُهُمۡۖ وَكَثِيرٞ مِّنۡهُمۡ فَٰسِقُونَ
ئایا کاتی ئەوە نەھاتووە کە ئیمانداران دڵیان نەرم ببێت وئارام بێتەوە بەناوھێنان و یادی پەروەردگار و بەو ڕاستییەی کە ھاتووەتە خوارەوە -مەبەستی قورئانە وئەوەى تێیدایە لەپەیمان وهەڕەشە-، وە بەھەموو دڵێکیانەوە ڕوو بکەنە فەرمایشتەکانی پەروەردگار و فەرمانەکانی بەچاکی جێبەجێ بکەن، وەکو جولەکەکان مەبن کە تەوراتیان بۆ نێردرابوو، ھەروەھا وەک دیانەکان (گاوڕەكان) مەبن کە ئینجیلیان بۆ نێردرابوو، لە دڵیان ڕەقیاندا، چونکە ماوەیەکی درێژ تێپەڕبووە لە نێوان ئەوان و پێغەمبەرەکانیان، بۆیە دڵیان ڕەق بوو بەهۆی بێئاگایی و بەیاد نەهێنانەوەیان، زۆربەیان پشتیان کردە فەرمانەکانی پەروەردگار و لە ڕێگای ڕاست لایاندا و توشی تاوان بوون؟!
Faccirooji aarabeeji:
ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۚ قَدۡ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ
تەماشا بکەن و بزانن کە (اللە تعالی) زەوی - لەدوای وشک بوونی گوڵ و گیا و مردنی سەوزایی - بەھۆی بارانەوە زیندوو دەکاتەوە، ئێمە گەلێک بەڵگە و شاھیدمان لەسەر دەسەڵات و توانای پەروەردگارمان بۆ خستوونەتە ڕوو تا بەڵکو بیر بکەنەوە و تێبگەن، بزانن ئەوەی کە زەوی زیندوو کردەوە لە دوای مردنی - مەبەستی سەوزکردنەوەی زەوییە دوای وشک بوونی - دەتوانێت ئێوەش زیندوو بکاتەوە لەدوای مردنتان، وە دڵی ڕەقبووشتان نەرم بکات.
Faccirooji aarabeeji:
إِنَّ ٱلۡمُصَّدِّقِينَ وَٱلۡمُصَّدِّقَٰتِ وَأَقۡرَضُواْ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا يُضَٰعَفُ لَهُمۡ وَلَهُمۡ أَجۡرٞ كَرِيمٞ
بەڕاستی ئەوانەی کە خێرەومەندن لە پیاوان و ئافرەتان، وە قەرز دەدەن بە پەروەردگاریان و ماڵ و سامانیان لەپێناو ئاینەکەیاندا بۆ ڕەزامەندی (اللە تعالی) دەبەخشن، بەبێ ئەوەی منەت بکەن وئازاری هیچ کەسێک بدەن بە قسە وکردەوە، پەروەردگار مژدەیان دەداتێ و دەفەرموێت: ئەوانە بەچەندەھا بەرانبەر پاداشتیان دەدەینەوە، ھەر چاکەیەک بە دە بەرامبەر تا حەوت سەد وزیاتریش دەدرێتەوە، بێگومان پاداشتی زۆر بەنرخ و بەڕێز لەلای (الله تعالى) چاوەڕێیانە، ئەویش بەھەشتە.
Faccirooji aarabeeji:
Ina jeyaa e nafoore aayeeje ɗee e ngol hello:
• امتنان الله على المؤمنين بإعطائهم نورًا يسعى أمامهم وعن أيمانهم.
پەروەردگار منەت دەکات بەسەر ئیماندارەکانەوە بەوەی نورێکیان - ڕۆشناییەکیان - پێدەبەخشێت کە لە بەردەمیان و لای ڕاستیانەوە ڕێدەکات لەڕۆژی قیامەتدا.

• المعاصي والنفاق سبب للظلمة والهلاك يوم القيامة.
تاوان و دووڕوویی ھۆکارە بۆ تاریکی و تیاچوون لە ڕۆژی قیامەتدا.

• التربُّص بالمؤمنين والشك في البعث، والانخداع بالأماني، والاغترار بالشيطان: من صفات المنافقين.
پیلان دانان و دوژمنایەتی کردنی ئیماندارەکان و گومان لە بوونی ڕۆژی قیامەت و خۆ هەڵخەڵەتاندن بە ئاواتی بێھودە و فریو خواردن بە شەیتان، لەنیشانەکانی دووڕوانن.

• خطر الغفلة المؤدية لقسوة القلوب.
بێ ئاگایی و غەفڵەت ھۆکارێکی ترسناکە بۆ دڵڕەقی.

 
Firo maanaaji Simoore: Simoore njamndi
Tippudi cimooje Tonngoode hello ngoo
 
Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Eggo e haala Kurdiya wonande deftere Firo Alkur'aana raɓɓinaango. - Tippudi firooji ɗii

iwde e galle Firo jaŋdeeji Alkur'aana.

Uddude