Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Aya: (196) Sura: Suratu Al'bakara
وَأَتِمُّواْ ٱلۡحَجَّ وَٱلۡعُمۡرَةَ لِلَّهِۚ فَإِنۡ أُحۡصِرۡتُمۡ فَمَا ٱسۡتَيۡسَرَ مِنَ ٱلۡهَدۡيِۖ وَلَا تَحۡلِقُواْ رُءُوسَكُمۡ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ ٱلۡهَدۡيُ مَحِلَّهُۥۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوۡ بِهِۦٓ أَذٗى مِّن رَّأۡسِهِۦ فَفِدۡيَةٞ مِّن صِيَامٍ أَوۡ صَدَقَةٍ أَوۡ نُسُكٖۚ فَإِذَآ أَمِنتُمۡ فَمَن تَمَتَّعَ بِٱلۡعُمۡرَةِ إِلَى ٱلۡحَجِّ فَمَا ٱسۡتَيۡسَرَ مِنَ ٱلۡهَدۡيِۚ فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ ثَلَٰثَةِ أَيَّامٖ فِي ٱلۡحَجِّ وَسَبۡعَةٍ إِذَا رَجَعۡتُمۡۗ تِلۡكَ عَشَرَةٞ كَامِلَةٞۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمۡ يَكُنۡ أَهۡلُهُۥ حَاضِرِي ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
حەج و عومرە بۆ بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە بە تەواوی ئەنجام بدەن، جا ئەگەر ھاتوو ڕێگریتان لێکرا لە تەواو کردنیان بە نەخۆشی یان بە هۆی دوژمنەوە یان نمونەی ئەوانە، ئەوا ئەوەی بۆتان دەکرێت لە ئاژەڵ سەری ببڕن، -لە وشتر و ڕەشەوڵاخ و مەڕ - بۆ ئەوەی تەحەلول بکەن لە ئیحرامەکەتان، موی سەرتان نەتاشن یان کورتی نەکەنەوە تا ئەو کاتەی ھەدی -ئاژەڵەکەتان- نەگاتە جێگای دیاریکراوی خۆی کە دروستە تێیدا سەر ببڕێت، جا ئەگەر ڕێگریان لێکرا لەوەی لە سنوری حەرەم سەری ببڕن ئەوا لەو جێگایەی کە ڕێگریان لێکراوە ھەر لەوێ سەری ببڕن، وە خۆ ئەگەر ڕێگریان لێ نەکرا لە چوونە حەرەم ئەوا با لە ڕۆژانی سەربڕین کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان و سێ ڕۆژەکەی دوای ئەو سەری ببڕن، ھەرکەسێک لە ئێوە ئەگەر ھاتوو نەخۆش بوو، یان بەھۆی مووی سەریەوە تووشی ئازارێک بوو بوو، وەک بوونی ئەسپێ و ڕشک و ھاوشێوەکانیان و بەو ھۆیەوە سەری تاشی، ئەوا ھیچ گوناھی ناگات، بەڵام دەبێت فدیەیەک بدات بۆ كەفارەتی ئەو کارەی، ئەویش بە ڕۆژوو گرتنی سێ ڕۆژ، یان ژەمە خواردنی شەش ھەژار بدات لە ھەژارانی حەرەم، یان کاوڕێک سەرببڕێت و گۆشتەکەی دابەش بکات بەسەر ھەژارانی حەرەمدا، جا ئەگەر ئێوە ترستان نەبوو، وە کەسێک لە ئێوە عومرەی لە مانگەکانی حەجدا کرد، وە پاشان تام و چێژی برد لەو شتانەی کە لەکاتی ئیحرامدا یاساغ و قەدەغەن تا ئەو کاتەی لەھەمان ساڵدا ئیحرامی بەحەج بەستەوە، ئەوا با کاورێک سەر ببڕێت، یان وشترێك یان مانگایەك حەوت کەس بەشداری تێدا بکەن، خۆ ئەگەر دەسەڵاتی سەربڕینی ئاژەڵی نەبوو، ئەوا لەسەریەتی سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت لەو ڕۆژانەی کە مەناسیکەکان ئەنجام دەدات، وە حەوت ڕۆژیش دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ وڵات و ناو ماڵ و مناڵی خۆی، بەوەش دەکاتە دە ڕۆژی تەواو بەڕۆژوو بوون، ئەوەی باسکرا لە سەربڕینی ئاژەڵ و ڕۆژوو گرتن بۆ کەسێک دەسەڵاتی سەربڕینی نەبێت، بۆ ئەوانەیە کە لە سنوری حەرەم نیشتەجێ نین یان لەنزیک سنوری حەرەمن، (( چونکە ئەوانەی نیشتەجێی حەرەمن لەبەر بوونیان لە ناو حەرەمدا تەمەتوعیان لەسەر واجب نیە، تەنھا تەوافی ڕەھا جێگای تەمەتوع کردن بە عومرە تاوەکو حەجیان بۆ دەگرێتەوە)) جا بۆیە لە خوا بترسن بەوەی شوێن ئەوە بکەون کە خوای گەورە بۆی دیاری کردوون، وە سنورە دیاریکراوەکانیشی بەگەورە بگرن، ئەوەش بزانن کە بەڕاستی خوای گەورە سزای توندە بۆ ئەو کەسانەی کە سەرپێچی فەرمانەکانی دەکەن.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• مقصود الجهاد وغايته جَعْل الحكم لله تعالى وإزالة ما يمنع الناس من سماع الحق والدخول فيه.
مەبەستی جیھاد وتێکۆشان ئەوەیە حوکمی خوای باڵادەست جێگیر دەکات، وە تەواوی ئەوشتانەی کە دەبنە ھۆی ڕێگری کردن لە بیستنی ھەق وچوونە ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلام لادەبات ونایانھێڵێت.

• ترك الجهاد والقعود عنه من أسباب هلاك الأمة؛ لأنه يؤدي إلى ضعفها وطمع العدو فيها.
وازھێنان لە جیھاد وتێکۆشان ودانیشتن ونەچوون بۆ جھاد یەکێکە لە ھۆکارەکانی تیاچوونی ئومەتی ئیسلام، لەبەر ئەوەی دەبێتە ھۆی لاواز بوونی ئوممەت وجێگای تەماحی دوژمنانی.

• وجوب إتمام الحج والعمرة لمن شرع فيهما، وجواز التحلل منهما بذبح هدي لمن مُنِع عن الحرم.
واجبە ئەو کەسەی دەستی کردوووە بە ئەنجامدانی حەج وعومرە تەواویان بکات، وە دروستە ئەو کەسەیشی کە ڕێگری لێ دەکرێت لە تەواو بوونی، تەحەلول بکات ولە ئیحرام دەربچێت، ئەویش بە سەربڕینی ئاژەڵێک کە پێی دەوترێت (ھەدی).

 
Fassarar Ma'anoni Aya: (196) Sura: Suratu Al'bakara
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Rufewa