Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Sura: Suratu Saad   Aya:

سورەتی ص

daga cikin abunda Surar ta kunsa:
ذكر المخاصمة بالباطل وعاقبتها.
باسی ململانێی باتڵ و ناھەقی دەكات لەگەڵ و سەرەنجامەکانی.

صٓۚ وَٱلۡقُرۡءَانِ ذِي ٱلذِّكۡرِ
(ص) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وە، سوێند بێت بە قورئانی پیرۆز کە بیرخستنەوەی خەڵکی تێدایە بەشت گەلێک کەسوودی دونیا و دواڕۆژیانی تێدایە، کارەکە بەو شێوەیە نییە وەک بتپەرست و موشریکەکان بیری لێدەکەنەوە و گومانی پێ دەبەن بەبوونی ھاوبەش گەلێک لەگەڵ اللە تەعالادا.
Tafsiran larabci:
بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي عِزَّةٖ وَشِقَاقٖ
بەڵام بێباوەڕان خۆبەگەورەزان و لووت بەرزن لەبەرامبەر تەوحید و یەکخواپەرستی، وە بێ فەرمانی اللە تەعالا دەکەن و حەق وەرناگرن، وە بەردەوامن لەسەرپێچی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و دژایەتی کردنی خۆی و پەیامەکەی.
Tafsiran larabci:
كَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَبۡلِهِم مِّن قَرۡنٖ فَنَادَواْ وَّلَاتَ حِينَ مَنَاصٖ
لەپێش ئەواندا چەندەها گەل و ئوممەتی ترمان لەناو برد، کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێ نەکردن، ئەمجا کاتی دابەزینی سزاکە بۆ سەریان ھاواریان کرد و پاڕانەوە کە اللە تەعالا ڕزگاریان بکات لەو ناڕەحەتی و نەھامەتییە، بەڵام ئەفسوس کاتەکە کاتی ڕزگار بوونی ئەوان نییە لەو سزایەی دابەزیوە بۆ سەریان، تاوەکو ھاوار کردن و پاڕانەوە سوودیان پێ بگەیەنێت و دادیان بدات.
Tafsiran larabci:
وَعَجِبُوٓاْ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٞ مِّنۡهُمۡۖ وَقَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا سَٰحِرٞ كَذَّابٌ
سەریان سوڕما کاتێک لە خۆیان پێغەمبەرێکیان بۆ بێت و بیانترسێنێت لە سزای اللە تەعالا ئەگەر بەردەوام بن لەسەر کوفر و بێباوەڕییەکەیان، وە کاتێک بێباوەڕان ئەو بەڵگە و موعجیزانەیان بینی لەسەر ڕاستی ئەو پەیامەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی، وتیان: ئەم پیاوە پیاوێکی جادوگەرە جادوو لەخەڵک دەکات، وە زۆر درۆزنە لەو بانگەشەیەی دەیکات گوایە پێغەمبەری اللە تەعالایە و لە لایەن ئەوەوە وەحی و نیگای بۆ ھاتووە.
Tafsiran larabci:
أَجَعَلَ ٱلۡأٓلِهَةَ إِلَٰهٗا وَٰحِدًاۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٌ عُجَابٞ
وتیان: ئایا ئەم پیاوە (ئەم موحەممەدە) گشت خواکانی کردووەتە یەک خوا و دەڵێت: تەنھا یەکخوا بپەرستن و جگە لەویش ھیچ خوایەکی تر نییە؟! بەڕاستی ئەمەی ئەم پیاوە دەیکات شتێکی زۆر سەیر و سەر سوڕھێنەرە.
Tafsiran larabci:
وَٱنطَلَقَ ٱلۡمَلَأُ مِنۡهُمۡ أَنِ ٱمۡشُواْ وَٱصۡبِرُواْ عَلَىٰٓ ءَالِهَتِكُمۡۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٞ يُرَادُ
گەورە و سەردارەکانیان ڕۆیشتن بەخەڵکیان وت: ئەی خەڵکینە لەسەر ئەو بیروباوەڕە بەردەوام بن کەلەسەری بوون، وە ھەرگیز نەچنە ناو ئاینەکەی موحەممەدەوە، بڕۆن بەردەوام بن و ئارام بگرن لەسەر پەرستنی خواکانتان، ئەوەی موحەممەد ئێوەی بۆ بانگ دەکات لەوازھێنان لە خواکانتان و پەرستنی یەکخوا مەبەستی ھەیە و ئەیەوێت لەم ڕێگایەوە خۆی بکاتە گەورەی ھەموو عەرەب و بەرز بێتەوە بەسەرماندا و ئێمەیش ببینە شوێنکەوتەی ئەو.
Tafsiran larabci:
مَا سَمِعۡنَا بِهَٰذَا فِي ٱلۡمِلَّةِ ٱلۡأٓخِرَةِ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا ٱخۡتِلَٰقٌ
ئەوەی موحەممەد بانگمان دەکات بۆی لە تەوحید و یەکخواپەرستی ھیچ شتێکیمان لەباوباپیران و گەلەکەی عیسا (علیە السلام) ەوە نەبیستوە و نەبینیوە، ئەوەی لەم بارەیەوە بیستومانە تەنھا درۆ و بوھتانە.
Tafsiran larabci:
أَءُنزِلَ عَلَيۡهِ ٱلذِّكۡرُ مِنۢ بَيۡنِنَاۚ بَلۡ هُمۡ فِي شَكّٖ مِّن ذِكۡرِيۚ بَل لَّمَّا يَذُوقُواْ عَذَابِ
ئایا ڕاستە لەناو ھەمووماندا قورئان تەنھا بۆ ئەو دابەزێت و تایبەت بێت بەوەوە، وە بۆ سەر ئێمە دانەبەزێت کە ھەموومان گەورە و سەرداری قوڕەیشین، اللە تەعالا وەڵامیان دەداتەوە و دەفەرموێت: بەڵکو ئەو بتپەرست و موشریکانە لە گوماندان بەرامبەر ئەو قورئانەی دابەزیووە بۆ سەرت، ئەویش لەبەر ئەوەیە ھێشتا سزای اللە تەعالایان نەچەشتووە، بۆیە بەوە مەغرور بوون کە جارێک اللە تەعالا وازی لێھێناون، چونکە ئەگەر سزایان بچەشتایە ھەرگیز زاتی ئەوەیان نەدەکرد لەسەر کوفر و بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان و گومانکردن لەوەی بۆت نیگا کراوە بەردەوام بن.
Tafsiran larabci:
أَمۡ عِندَهُمۡ خَزَآئِنُ رَحۡمَةِ رَبِّكَ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡوَهَّابِ
یان ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان بە ئاینەکەی موحەممەد نییە، کلیلی خەزێنە و گەنجینەکانی پەروەردگاری باڵادەستیان لایە کە ھیچ کەس ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، ئەو پەروەردگارەی دەیبەخشێت بەھەر کەسێک خۆی ویستی لەسەر بێت، وە یەکێک لەگەنجینەی چاکەکانی پێغەمبەرایەتییە، دەیبەخشێت بەھەر کەسێک خۆی بیەوێت، وە ئەو گەنجینە پڕ لە فەزڵ و چاکانە ھی ئەوان نین تاوەکو بە ئارەزووی خۆیان بیبەخشن بەھەر کەسێک خۆیان دەیانەوێت، وە بیشیگرنەوە لەو کەسانەیشی خۆیان دەیانەوێت.
Tafsiran larabci:
أَمۡ لَهُم مُّلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَاۖ فَلۡيَرۡتَقُواْ فِي ٱلۡأَسۡبَٰبِ
ئایا موڵک و دەسەڵاتی ئاسمانەکان و زەوی ئەوەیشی لە نێوانیاندایە ھی ئەوانە؟ تا ھەق و مافی ئەوەیان ھەبێت بە ئارەزووی خۆیان لێی ببەخشن و لێی نەبەخشن؟ ئەگەر وادەزانن دەی با ئەو ھۆکارانە بگرنە بەر دەیانگەیەنێتە ئاسمان، تاوەکو بڕیاری ئەوە بگرنە دەست بە کێی دەبەخشن و لە کێیشی دەگرنەوە؟ بەڵام باچاک بزانن ھەرگیز ناتوانن شتی وابکەن.
Tafsiran larabci:
جُندٞ مَّا هُنَالِكَ مَهۡزُومٞ مِّنَ ٱلۡأَحۡزَابِ
ئەوانەی باوەڕیان بە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) نەھێنا و بە دۆریان دانا، سەربازانێکی بەزیوون ھەروەک ئەو سەربازە بەزیوانەی پێشتر کە باوەڕیان بە پێغەمبەرەکانیان نەکرد و بەدرۆیان دانان.
Tafsiran larabci:
كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَعَادٞ وَفِرۡعَوۡنُ ذُو ٱلۡأَوۡتَادِ
ئەو بێباوەڕانە یەکەم کەس نین کافر و بێباوەڕ بووبن، بەڵکو پێش ئەمانیش گەلی نوح و عاد پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی، وە گەلی فیرعەونیش موسا پێغەمبەریان بەدرۆزانی، کە مێخ و زنجیری گەورەیان ھەبوو بۆ ئازار و سزادانی خەڵکی.
Tafsiran larabci:
وَثَمُودُ وَقَوۡمُ لُوطٖ وَأَصۡحَٰبُ لۡـَٔيۡكَةِۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلۡأَحۡزَابُ
وە گەلی سەمود و گەلی لوط و خاوەن باخ و درەختەکان کەگەلی شوعەیب بوون پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی، ئەمانە ھەموویان ئەو کۆمەڵ و دەستانە بوون کە کۆبوبونەوە لەسەر بەدرۆ زانینی پێغەمبەرەکانیان و باوەڕ پێ نەکردن بەو پەیامانەی ھێنابوویان.
Tafsiran larabci:
إِن كُلٌّ إِلَّا كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ عِقَابِ
ھەریەک لەم کۆمەڵ و دەستانە پێغەمبەرەکانی خۆیانیان بەدرۆ زانی، بۆیە شایستەی سزای اللە تەعالا بوون و بەسەریاندا جێ بەجێ بوو، ئەگەر بۆ ماوەیەک دوایش کەوتبێت.
Tafsiran larabci:
وَمَا يَنظُرُ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ مَّا لَهَا مِن فَوَاقٖ
ئەو کافر و بێباوەڕانە کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) یان بەدرۆزانی تەنھا چاوەڕێی فووی دووەمی کەڕەناکە دەکەن، کە ھیچ گەڕانەوەی بۆ نییە، سزای سەخت دەیانگرێتەوە ئەگەر بێتۆ لەسەر کوفر و بێباوەڕی بمرن.
Tafsiran larabci:
وَقَالُواْ رَبَّنَا عَجِّل لَّنَا قِطَّنَا قَبۡلَ يَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ
بەگاڵتە کردنەوە وتیان: ئەی پەروەردگارمان بەش و پشکی خۆمان سزامان بۆ پێش بخە لەدونیادا پێش ئەوەی ڕۆژی قیامەت بێت.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• أقسم الله عز وجل بالقرآن العظيم، فالواجب تَلقِّيه بالإيمان والتصديق، والإقبال على استخراج معانيه.
اللە تەعالا سوێندی خواردووە بە قورئانی پیرۆز، کەواتە واجبە باوەڕی پێ بھێنرێت و لە دڵدا جێگیر بکرێت، وە بەپیریەوە بچیت بۆ جێ بەجێ کردنی مانا و مەبەستەکانی.

• غلبة المقاييس المادية في أذهان المشركين برغبتهم في نزول الوحي على السادة والكبراء.
پێوەرە مادییەکان زاڵ بووە بەسەر بیر و ھزری بتپەرست و موشریکەکاندا بەوەی ئارەزوویان دەکرد کە وەحی و نیگا دابەزییایە بۆ سەر گەورە و ناودارەکانی ئەوان.

• سبب إعراض الكفار عن الإيمان: التكبر والتجبر والاستعلاء عن اتباع الحق.
ھۆکاری پشتھەڵکردنی بێباوەڕان لە باوەڕ و ئیمان: لوت بەرزی و خۆبەزلزانی و ھێز و دەسەڵاتیان ڕێگایان نەدان شوێن ھەق و ڕاستی بکەون.

ٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱذۡكُرۡ عَبۡدَنَا دَاوُۥدَ ذَا ٱلۡأَيۡدِۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ
- ئەی پێغەمبەر - ئارام بگرە لەسەر ئەو قسە و قسەڵۆکانەی ئەو بێباوەڕانە دەیکەن و پێی ڕازی نیت، وە بیری داودی بەندەمان بکەرەوە کە خاوەنی ھێز و توانایەکی زۆر بوو لە ڕووبەڕوبونەوە و ڕیشەکێش کردنی دوژمنەکانی، وە ئارام گریش بوو لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا، بێگومان ئەو کەسێکی زۆر گەڕاوە بوو بۆ لای پەروەردگاری بە تەوبەکردن و ئەنجامدانی ئەو کار و کردەوانەی جێگای ڕەزامەندی ئەو بێت.
Tafsiran larabci:
إِنَّا سَخَّرۡنَا ٱلۡجِبَالَ مَعَهُۥ يُسَبِّحۡنَ بِٱلۡعَشِيِّ وَٱلۡإِشۡرَاقِ
بێگومان ئێمە چیاکانمان ڕامھێنا بوو بە تەسبیحاتەکانی داود ئەوانیش تەسبیحاتیان دەکرد لە کۆتایی ڕۆژ و سەرەتاکەیەوە کاتی خۆر ھەڵاتن.
Tafsiran larabci:
وَٱلطَّيۡرَ مَحۡشُورَةٗۖ كُلّٞ لَّهُۥٓ أَوَّابٞ
وە باڵندەکانیشمان ڕامھێنابوو، ھەموویان لەھەواو کۆدەبوونەوە، گەردنکەچ و گوێڕایەڵی بوون، لەدوای ئەوەوە تەسبیحاتیان دەکرد.
Tafsiran larabci:
وَشَدَدۡنَا مُلۡكَهُۥ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡحِكۡمَةَ وَفَصۡلَ ٱلۡخِطَابِ
پاشایەتیەکەیمان بەھێز کرد، بەوەی ھەیبەت و ھێز و سەرکەوتنمان پێدابوو بەسەر دوژمنەکانیدا، وە حیکمەت و دانایی و پێغەمبەرێتیشمان پێ بەخشی، وە لە قسەکردن و بڕیارداندا توانای ڕوونکردنەوەی تەواو و یەکلایی کردنەوەمان پێ دابوو.
Tafsiran larabci:
۞ وَهَلۡ أَتَىٰكَ نَبَؤُاْ ٱلۡخَصۡمِ إِذۡ تَسَوَّرُواْ ٱلۡمِحۡرَابَ
- ئەی پێغەمبەر - ئایا ھەواڵی دوو کەسە ناکۆکەکەت پێگەیشت کاتێک سەرکەوتن بەسەر دیواری خەڵوەتگاکەی داودا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) ؟
Tafsiran larabci:
إِذۡ دَخَلُواْ عَلَىٰ دَاوُۥدَ فَفَزِعَ مِنۡهُمۡۖ قَالُواْ لَا تَخَفۡۖ خَصۡمَانِ بَغَىٰ بَعۡضُنَا عَلَىٰ بَعۡضٖ فَٱحۡكُم بَيۡنَنَا بِٱلۡحَقِّ وَلَا تُشۡطِطۡ وَٱهۡدِنَآ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلصِّرَٰطِ
کاتێک لەپڕ خۆیان کردە بەژووردا بۆ لای دواد، ئەویش داچڵەکا و لێیان ترسا، کاتێک بینی بەم شێوە ناباوە خۆیان کرد بە ژووردا بۆ لای، ئەوانیش زانیان داود ترساوە، پێان وت: مەترسە، ئێمە دوو کەسی ناکۆکین یەکێکمان زوڵم و ستەمی لەوی ترمان کردووە، ھاتووین تۆیش بەھەق و دادوەری لە نێوانماندا بڕیار بدەیت، ئەگەر حوکم و بڕیارتدا لەڕاستی لامەدە و ستەم لەکەسمان مەکە، وە ڕێنوماییمان بکە بۆ لای ڕێگای ڕاست، ئەویش ڕێگای سەواب و ھەقە.
Tafsiran larabci:
إِنَّ هَٰذَآ أَخِي لَهُۥ تِسۡعٞ وَتِسۡعُونَ نَعۡجَةٗ وَلِيَ نَعۡجَةٞ وَٰحِدَةٞ فَقَالَ أَكۡفِلۡنِيهَا وَعَزَّنِي فِي ٱلۡخِطَابِ
یەکێک لەدوو کەسە ناکۆکەکە وتی بە داود (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت): بێگومان ئەم پیاوە برامە، و نەوەد و نۆ مەڕی ھەیە، منیش تەنھا یەک مەڕم ھەیە، داوای ئەو مەڕەی تریش لەمن دەکات کە بیدەمێ، وە لەکاتی قسە کردندا زاڵە بەسەرمدا.
Tafsiran larabci:
قَالَ لَقَدۡ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعۡجَتِكَ إِلَىٰ نِعَاجِهِۦۖ وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلۡخُلَطَآءِ لَيَبۡغِي بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٍ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَقَلِيلٞ مَّا هُمۡۗ وَظَنَّ دَاوُۥدُ أَنَّمَا فَتَنَّٰهُ فَٱسۡتَغۡفَرَ رَبَّهُۥ وَخَرَّۤ رَاكِعٗاۤ وَأَنَابَ۩
داودیش حوکم و بڕیاریدا لە نێوانیان، وە وتی بە خاوەن سکاڵاکە: بەدڵنیاییەوە براکەت ستەمی لێکردویت کاتێک داوای لێکردویت ئەو مەڕەی خۆتیشی بدەیتێ و بیخاتە سەر مەڕەکانی تری خۆی، وە بێگومان زۆرێک لەشەریک و ھاوبەشەکان ھەندێکیان زوڵم و ستەم لەھەندێکی تریان دەکەن، بە وەرگرتنی ھەقەکەی و نەبوونی ویژدان و ئینساف، جگە ئەو باوەڕدارانە نەبێت کار و کردەوە چاکەکان ئەنجام دەدەن، ئەوانە خاوەنی ویژدانن لەگەڵ ھاوبەش و شەریکەکانیان و زوڵم وستەمیان لێ ناکەن، ئەم جۆرە کەسانەیش کەمن لەناو خەڵکیدا، داود (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) دڵنیابووەوە کەبێگومان ئێمە بەم ناکۆکیەی نێوان ئەم دوو کەسە تاقیمان کردەوە، داوای لێخۆشبوونی لەپەروەردگاری کرد بەڕوومەتدا کڕنوش و سوژدەی بۆ اللە تەعالا برد و تەوبەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای.
Tafsiran larabci:
فَغَفَرۡنَا لَهُۥ ذَٰلِكَۖ وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلۡفَىٰ وَحُسۡنَ مَـَٔابٖ
تەوبەکەمان لێ گیرا کرد و لێی خۆش بووین، وە بێگومان داود پلە و پایە لای ئێمە بەرزە و لە نزیکەکانمانە، وە دواڕۆژێکی چاکیشی ھەیە.
Tafsiran larabci:
يَٰدَاوُۥدُ إِنَّا جَعَلۡنَٰكَ خَلِيفَةٗ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱحۡكُم بَيۡنَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ ٱلۡهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَضِلُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدُۢ بِمَا نَسُواْ يَوۡمَ ٱلۡحِسَابِ
ئەی داود ئێمە تۆمان کردووە بە جێنشین لە زەویدا، حوکم و بڕیار و بابەتە ئاینی و دونیاییەکان جێ بەجێ بکە، وە بەدادگەری لە نێوان خەڵکیدا بڕیار بدە، وە شوێن ھەواو و ئارەزووی خۆت مەکەوە لەکاتی بڕیاردان لە نێوانیاندا، لەبەر خزمایەتی یان لەبەر نزیکی و ھاوڕێیەتی بە لای کەسێکیاندا داینەتاشی یان دوژمنایەتی کەسێکی تریان بکەیت، ئەو کاتە ھەواو ئارەزووت گومڕات دەکات و لە ڕێگای ڕاست لاتدەدا، بێگومان ئەوانەی لەسەر ڕێگای ڕاست گومڕا دەبن و لادەدەن، سزای سەختیان بۆ ھەیە لەبەر ئەوەی ڕۆژی لێپریسنەوەیان لەبیر کردبوو، چونکە ئەگەر لەبیریان بوایە و بترسانایە لێی بە ھەوا و ئارەزوویان لەھەق و ڕاستی لایان نەدەدا.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• بيان فضائل نبي الله داود وما اختصه الله به من الآيات.
ڕوونکردنەوەی فەزڵ و چاکەکانی داود و ئەو نیشانە و موعجیزانەی تایبەت بوون بەوەوە.

• الأنبياء - صلوات الله وسلامه عليهم - معصومون من الخطأ فيما يبلغون عن الله تعالى؛ لأن مقصود الرسالة لا يحصل إلا بذلك، ولكن قد يجري منهم بعض مقتضيات الطبيعة بنسيان أو غفلة عن حكم، ولكن الله يتداركهم ويبادرهم بلطفه.
پێغەمبەران (سەڵات و سەلامی اللە تەعالایان لێ بێت) پارێزراون لە ھەڵە و کەمووکورتی، لە گەیاندنی ئەو پەیامەی لە اللە تەعالاوە پێیان گەیشتووە، چونکە مەبەستی پەیامەکەیان بەوە نەبێت نایەتەدی، بەڵام ھەندێک جار ھەندێک ڕووداویان لێ ڕوو دەدا جا بەھۆکاری لەبیرچوونەوە یان بێ ئاگایی بێت لەو حوکم و بڕیارە، خێرا اللە تەعالا بە لوتف و میھرەبانی خۆی ئاگاداریان دەکاتەوە و تێیان دەگەیەنێت.

• استدل بعض العلماء بقوله تعالى: ﴿ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ اْلْخُلَطَآءِ لَيَبْغِي بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ ﴾ على مشروعية الشركة بين اثنين وأكثر.
ھەندێک لە زانایان ئەم ئایەتەیان کردووە بە بەڵگە (وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ اْلْخُلَطَآءِ لَيَبْغِي بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ) بۆ مەشروعییەت و دروستی ھاوبەشی و شەراکەت لە نێوان دوو کەس یان زیاتر.

• ينبغي التزام الأدب في الدخول على أهل الفضل والمكانة.
پێویستە مرۆڤ پابەند بێت بە ڕەوشت و ئاکارە جوانەکانەوە لە کاتی چوونە ژوورەوە بۆ لای کەسانی خاوەن چاکە و پلە و پایە.

وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا بَٰطِلٗاۚ ذَٰلِكَ ظَنُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۚ فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنَ ٱلنَّارِ
ئاسمانەکان و زەویمان بەبێ ھوودە بەدی نەھێناوە، ئەوە گومانی بێباوەڕانە، وەیل و ھەڕەشەی سەخت و سزای دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەت بۆ ئەو بێباوەڕانەی ئەم گومانە دەبەن، ئەگەر لەسەر کوفر و بێباوەڕی و گومانی خراپ بە اللە تەعالا بمرن.
Tafsiran larabci:
أَمۡ نَجۡعَلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَٱلۡمُفۡسِدِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ نَجۡعَلُ ٱلۡمُتَّقِينَ كَٱلۡفُجَّارِ
ھەرگیز ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، وەک ئەوانە دانانێین کە لەسەر زەوی بەبێباوەڕی کردن و گوناھ و تاوان ئەنجامدان خراپە دەکەن، وە ھەرگیز ئەوانەیش کە خواناسن و لە پەروەردگاریان دەترسێن، وە فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لە قەدەغەکراوەکانی وەک ئەو بێباوەڕ و دووڕوانەی کە لە گوناھ و تاواندا ڕۆچوون دانانێین، بێگومان یەکسان کردن لە نێوانیاندا زوڵم و ستەمێکی گەورەیە و شایانی اللە تەعالا نییە، بەڵکو اللە تەعالا پاداشتی باوەڕدارە خواناسەکان بە چوونە بەھەشت دەداتەوە، وە سزای بێباوەڕانی بەدبەختیش بەچونە ناو ئاگر دەدات، چونکە ئەوان لای اللە تەعالا یەکسان نین، بۆیە پاداشت و سزایشیان یەکسان نییە.
Tafsiran larabci:
كِتَٰبٌ أَنزَلۡنَٰهُ إِلَيۡكَ مُبَٰرَكٞ لِّيَدَّبَّرُوٓاْ ءَايَٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ
بێگومان ئەم قورئانە پەرتووکێکە دامانبەزاندووە بۆت کە خێر و بێر و سوودێکی زۆری تێدایە، بۆ ئەوەی خەڵکی بیر لەمانا و مەبەستی ئایەتەکانی بکەنەوە و لێی ڕابمێنن، وە کەسانی ژیر و عاقڵ پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن.
Tafsiran larabci:
وَوَهَبۡنَا لِدَاوُۥدَ سُلَيۡمَٰنَۚ نِعۡمَ ٱلۡعَبۡدُ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ
ئێمە وەک فەزڵ و چاکەی خۆمان بۆ ئەوەی چاوی ڕوون بێتەوە پێی سولەیمانی کوڕیمان بەخشی بەداود پێغەمبەر، سولەیمان بەندەیەکی چاک بوو، بێگومان ئەو زۆر ڕوو لە اللە تەعالا بوو، تەوبەکارێکی زۆر باش بوو، وە ھەمیشە بەگەردن کەچیەوە دەگەڕایەوە بۆ لای پەروەردگار و داوای لێخۆشبوونی لێ دەکرد.
Tafsiran larabci:
إِذۡ عُرِضَ عَلَيۡهِ بِٱلۡعَشِيِّ ٱلصَّٰفِنَٰتُ ٱلۡجِيَادُ
باسی ئەوە بکە کاتێک دەمەو ئێوارە و کاتی عەسر ئەسپە ڕەسەنە زۆر خێراکان نیشانی سولەیمان دران، ئەو ئەسپانەی لەسەر سێ پێیان دەوەستان و پێی چوارەمیان بەرز دەکردەوە، بەردەوام ئەم ئەسپە ڕەسەنانەی بۆ نمایش دەکرا ھەتا خۆر ئاوا دەبوو.
Tafsiran larabci:
فَقَالَ إِنِّيٓ أَحۡبَبۡتُ حُبَّ ٱلۡخَيۡرِ عَن ذِكۡرِ رَبِّي حَتَّىٰ تَوَارَتۡ بِٱلۡحِجَابِ
سولەیمان وتی: بێگومان من خۆشەویستی ماڵ و سامان –لە نێویاندا خۆشەویستی ئەم ئەسپانەم- باودا بەسەر یاد و زیکر و پەرستنی پەروەردگارمدا، تاوەکو خۆر ئاوابوو، وە دوا کەوتم لە ئەنجامدانی نوێژی عەسر.
Tafsiran larabci:
رُدُّوهَا عَلَيَّۖ فَطَفِقَ مَسۡحَۢا بِٱلسُّوقِ وَٱلۡأَعۡنَاقِ
ئەم ئەسپانەم بۆ بگێڕنەوە، ئەوانیش ئەسپەکانیان بۆ گەڕاندەوە، سولەیمانیش بە شمشێر دەستی کرد بەلێدانی قاچ و قول و گەردنیان.
Tafsiran larabci:
وَلَقَدۡ فَتَنَّا سُلَيۡمَٰنَ وَأَلۡقَيۡنَا عَلَىٰ كُرۡسِيِّهِۦ جَسَدٗا ثُمَّ أَنَابَ
بێگومان ئێمە سولەیمانمان تاقی کردەوە، شەیتانێکمان لە شێوەی مرۆڤێکدا فڕێدایە سەر کورسی و تەختی پادشایەتیەکەی، بۆ ماوەیەکی کورت ڕکێفی کرد بە دەسەڵاتەکەیەوە، پاشان موڵک و دەسەڵاتەکەمان گەڕاندەوە بۆ سولەیمان و زاڵ بوویەوە بەسەر شەیتانەکاندا.
Tafsiran larabci:
قَالَ رَبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَهَبۡ لِي مُلۡكٗا لَّا يَنۢبَغِي لِأَحَدٖ مِّنۢ بَعۡدِيٓۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ
سولەیمان وتی: ئەی پەروەردگارم لە گوناھەکانم خۆشبە، وە موڵک و دەسەڵاتێکی تایبەت بەخۆمم بدەرێ، دوای خۆم نەیدەیت بەھیچ کەسێکى تر، بێگومان ئەی پەروەردگارم تۆ زۆر بەخشندەیت.
Tafsiran larabci:
فَسَخَّرۡنَا لَهُ ٱلرِّيحَ تَجۡرِي بِأَمۡرِهِۦ رُخَآءً حَيۡثُ أَصَابَ
اللە تەعالا دەفەرموێت: وەڵامی نزا و داواکەی سولەیمانمان دایەوە، (با) مان بۆی ژێربار خست، لەگەڵ ھێز و خێرایەکەیدا بەفەرمانی ئەو چۆنی بوویستایە بەھێواشی و لەسەر خۆی دەھات و دەڕۆیشت.
Tafsiran larabci:
وَٱلشَّيَٰطِينَ كُلَّ بَنَّآءٖ وَغَوَّاصٖ
وە شەیتانەکانیشمان ژێربار خستبوو بۆی، بەفەرمانی ئەو دەجوڵانەوە، ھەندێکیان بیناساز بوون، وە ھەندێکی تریان مەلەوانی ژێر دەریاکان بوون گەوھەر و دوڕ و مرواریان بۆ دەردەھێنا.
Tafsiran larabci:
وَءَاخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِي ٱلۡأَصۡفَادِ
وە ھەندێکی تر لەو شەیتانانە کە سەرپێچی سولەیمانیان کردبوو بۆمان ڕام ھێنابوو، کۆت و زنجیر کرابوون نەیان دەتوانی جموجوڵ بکەن.
Tafsiran larabci:
هَٰذَا عَطَآؤُنَا فَٱمۡنُنۡ أَوۡ أَمۡسِكۡ بِغَيۡرِ حِسَابٖ
ئەی سولەیمان لە وەڵامی نزا و داواکەتدا ئەمە بەخششی ئێمەیە کە پێمان بەخشیویت، تۆیش بە کێی دەبەخشیت بیبەخشە، وە لە کێیشی دەگریتەوە بیگرەوە و مەیدەرێ، لێپرسینەوەت لەگەڵدا ناکرێت لەسەر بەخشین یان گرتنەوەی لە خەڵکی.
Tafsiran larabci:
وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلۡفَىٰ وَحُسۡنَ مَـَٔابٖ
بێگومان سولەیمان لەکەسە نزیکەکانی ئێمەیە و پلە و پایەی بەرزە لامان، وە سەرەنجامی چاکیشی دەبێت کاتێک گەڕایەوە لامان، ئەویش بەھەشتی ھەمیشەیی و ھەتا ھەتاییە.
Tafsiran larabci:
وَٱذۡكُرۡ عَبۡدَنَآ أَيُّوبَ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَسَّنِيَ ٱلشَّيۡطَٰنُ بِنُصۡبٖ وَعَذَابٍ
- ئەی پێغەمبەر - باسی بەندەی خواناسی ئێمە (ئەیوب) بکە کاتێک لە اللە تەعالای پەروەردگاری پاڕایەوە و بانگی کرد: بێگومان شەیتان تووشی زەحمەت و ماندوو بوون و ناڕەحەتی و ئازاری زۆری کردووم.
Tafsiran larabci:
ٱرۡكُضۡ بِرِجۡلِكَۖ هَٰذَا مُغۡتَسَلُۢ بَارِدٞ وَشَرَابٞ
ئێمەیش فەرمانمان پێکرد و پێمان وت: پێیەکانت بدە بە زەویدا، ئەویش پێیەکانی دا بەزەویدا و کانیەک لەژێر پێیدا ھەڵقوڵی، ئەوە کانیاوێکی ساردە خۆتی لێ بشۆ و لێیشی بخۆرەوە، ھەرچی ناڕەحەتی و نەخۆشی ھەیە ھەموو لادەبات ( ئەوە بوو ئەیوب پێغەمبەر پێیەکانی دا بەزەویدا و کانیاوێکی لەزەوی بۆ ھەڵقوڵا و لێی خواردەوە و بە تەواوی چاک بوویەوە لەو نەخۆشی و ناڕەحەتیەی دووچاری بوو بوو )
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• الحث على تدبر القرآن.
ھاندان بۆ بیرکردنەوە لە ماناو مەبەستەکانی قورئان.

• في الآيات دليل على أنه بحسب سلامة القلب وفطنة الإنسان يحصل له التذكر والانتفاع بالقرآن الكريم.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی بە ئەندازەی سەلامەتی دڵ و دەروون و زیرەکی مرۆڤ، سوود وەردەگرێت لە بیکردنەوەی مانا و مەبەستەکانی قورئانی پیرۆز.

• في الآيات دليل على صحة القاعدة المشهورة: «من ترك شيئًا لله عوَّضه الله خيرًا منه».
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ڕاستی و دروستی ئەو بنەما بە ناوبانگەی کە دەڵێت: ھەرکەسێک لەبەر ڕەزامەندی اللە تەعالا واز لەشتێک بھێنێت، ئەوە اللە تەعالا بەچاکتر و باشتر ئەو شتەی بۆ قەرەبوو دەکاتەوە.

وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ أَهۡلَهُۥ وَمِثۡلَهُم مَّعَهُمۡ رَحۡمَةٗ مِّنَّا وَذِكۡرَىٰ لِأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ
نزاکەمان گیرا کرد، ھەرچی نەخۆشی و ناڕەحەتی ھەبوو لەسەرمان ھەڵگرت، ماڵ و منداڵەکەمان بۆ گەڕاندەوە، بەڕەحمەت و میھرەبانی خۆمان و پاداشتی ئارمگرییەکەی، ھاوشێوەی ئەوان و زیاتر لەکوڕ و نەوەکانیشمان پێدایەوە، دەی با ئەوانە خاوەن بیر و ھۆشن تێڕامێنن و بیر بکەنەوە کە سەرەنجامی ئارامگرتن لە پێناو اللە تەعالا دەروو لێکردنەوە و پاداشتی گەورەیە.
Tafsiran larabci:
وَخُذۡ بِيَدِكَ ضِغۡثٗا فَٱضۡرِب بِّهِۦ وَلَا تَحۡنَثۡۗ إِنَّا وَجَدۡنَٰهُ صَابِرٗاۚ نِّعۡمَ ٱلۡعَبۡدُ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٞ
کاتێک ئەیوب توڕە بوو لە ژنەکەی، سوێندی خوارد ئەبێت سەد داری لێ بدات، پاش ئەوەی چاک بوویەوە لە نەخۆشییەکەی پێمان وت: ئەی ئەیوب چەپکێک شووڵەدار بەدەستەوە بگرە و بیدە لە خێزانەکەت تاوەکو سوێندەکەت جێ بەجێ ببێت و نەکەوێت و ئەویش ئازاری پێ نەگات، ئەیوبیش چەپکە شووڵەکانی گرت بەدەستەیەوە و لە ژنەکەیدا، بێگومان ئێمە بینیمان ئەیوب کەسێکی ئارامگربوو لەسەر ئەوەی پێمان تاقیکردەوە، بەڕاستی ئەو باشترین بەندەی اللە تەعالا بوو، بەڕاستی زۆر بۆ لای اللە تەعالا دەگەڕایەوە و تەوبەی دەکرد و داوای لێخۆشبوونی لێدەکرد.
Tafsiran larabci:
وَٱذۡكُرۡ عِبَٰدَنَآ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ أُوْلِي ٱلۡأَيۡدِي وَٱلۡأَبۡصَٰرِ
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو بەندە پاک و ھەڵبژێراوانەی ئێمە بکە، وە باسی ئەو پێغەمبەرانەیش بکە ڕەوانەمان کردوون، باسی ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقوب بکە، ئەوان بەھێز بوون لە گوێڕایەڵی کردن و بەدەستھێنانی ڕەزامەندی اللە تەعالا، وە ئەوان خاوەنی بەسیرەت و بینایی بوون لە بینینی ھەق و ڕاستییەکاندا.
Tafsiran larabci:
إِنَّآ أَخۡلَصۡنَٰهُم بِخَالِصَةٖ ذِكۡرَى ٱلدَّارِ
بێگومان ئێمە منەتمان کرد بەسەریاندا بە تایبەتمەندییەک، ئەویش ئاوەدانکردنەوەی دڵەکانیان بوو بە یاد و زیکری دواڕۆژ و خۆ ئامادەکردن بۆی بەکاروکردەوە چاکەکان و بانگەواز کردنی خەڵکی بۆی تاوەکو کاری بۆ بکەن.
Tafsiran larabci:
وَإِنَّهُمۡ عِندَنَا لَمِنَ ٱلۡمُصۡطَفَيۡنَ ٱلۡأَخۡيَارِ
وە بێگومان ئەوان لای ئێمە لەبەندە ھەڵبژێرراوە چاکەکان بوون، ھەڵمان بژاردن بۆ تاعەت و گوێڕایەڵی و پەرستی خۆمان، وە بۆ ھەڵگرتنی پەیامەکەمان و گەیاندنی بەخەڵکی.
Tafsiran larabci:
وَٱذۡكُرۡ إِسۡمَٰعِيلَ وَٱلۡيَسَعَ وَذَا ٱلۡكِفۡلِۖ وَكُلّٞ مِّنَ ٱلۡأَخۡيَارِ
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم و ئەلیسەع و ذوالکفل بکە، بەباشی باسیان بکە لەناو خەڵکدا، چونکە ئەوان شایانی ئەوەن، ئەمانە ھەموویان لە پیاوچاکە ھەڵبژێراوەکان بوون لای اللە تەعالا.
Tafsiran larabci:
هَٰذَا ذِكۡرٞۚ وَإِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ لَحُسۡنَ مَـَٔابٖ
باسی ئەم پێغەمبەرانە باسی ناوبانگی چاکیانە لە قورئاندا، وە بێگومان خواناسان و پارێزکاران بە بەجێھێنانی فەرمانەکان و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکان، کاتێک ئەگەڕینەوە بۆ لای اللە تەعالا باشترین گەڕانەوەیان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا.
Tafsiran larabci:
جَنَّٰتِ عَدۡنٖ مُّفَتَّحَةٗ لَّهُمُ ٱلۡأَبۡوَٰبُ
ئەو گەڕانەوە باشەیش بریتییە لە بەھەشتی نەبڕاوەی ھەتا ھەتایی لە ڕۆژی قیامەتدا، وەک بەخێرھاتنیش دەرگاکانیان بۆ دەخرێتە سەر پشت.
Tafsiran larabci:
مُتَّكِـِٔينَ فِيهَا يَدۡعُونَ فِيهَا بِفَٰكِهَةٖ كَثِيرَةٖ وَشَرَابٖ
لەسەر تەختی ڕازاوە پاڵیان داوەتەوە، داوا لەخزمەتکارەکانیان دەکەن ھەرچیان حەز لێیە لە میوەی زۆری جۆرا و جۆر و شەرابی نایابیان بۆ بھێنن.
Tafsiran larabci:
۞ وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ أَتۡرَابٌ
وە حۆری چاوگەشی ھاوتەمەنی خۆیان لایە، چاویان بڕیوەتە ھاوسەرەکانی خۆیان و تەماشای ھیچ کەسێکی تر ناکەن.
Tafsiran larabci:
هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِيَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ
- ئەی خواناسان - ئەمە ئەو ناز و نیعمەت و بەخششە پاکوخاوێنانە بوو کە بەڵێنتان پێدرابوو لە پاداشتی ئەو کار و کردەوە چاکانەی ئەنجامتاندا لە دونیا.
Tafsiran larabci:
إِنَّ هَٰذَا لَرِزۡقُنَا مَا لَهُۥ مِن نَّفَادٍ
بێگومان ئەوەی باسمان کرد لە پاداشتی کار و کردەوەی چاکتان، ڕزق و ڕۆزی ئێمەیە لە ڕۆژی قیامەتدا دەیدەین بە خواناسان و پارێزکاران، ڕزق و ڕۆزییەکی بەردەوامە و بڕانەوە و کۆتایی ھاتنی بۆ نییە.
Tafsiran larabci:
هَٰذَاۚ وَإِنَّ لِلطَّٰغِينَ لَشَرَّ مَـَٔابٖ
وە ئەوەیش باسمان کرد پاداشتی خواناسان و پارێزکاران بوو، لە ھەمان کات تۆڵەی یاخی بووانیش لە پەروەردگار و سنوور بەزێنەکان بە کوفر و بێباوەری و گوناھ و تاوان جیاوازە لەپاداشتی پارێزکاران، ئەوان بەخراپترین گەڕانەوەیان ھەیە لە ڕۆژی قیامەتدا.
Tafsiran larabci:
جَهَنَّمَ يَصۡلَوۡنَهَا فَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ
ئەو تۆڵە و سزایەش بۆیان ئامادەکراوە، بریتییە لە ئاگری دۆزەخ کە لە ھەموو لایەکەوە دەوری داون، ھاوار و داد و بێدادیانە بەدەست گەرمی و بڵێسەیەوە، لە نێو دۆزەخدا جێگایان بۆ ڕاخراوە لە ئاگر، خراپترین ڕاخەر ڕاخەری ئەوانە.
Tafsiran larabci:
هَٰذَا فَلۡيَذُوقُوهُ حَمِيمٞ وَغَسَّاقٞ
ئەم سزایە ئاوی کوڵ بە کوڵ و کێم و زوخاوی لاشەی دۆزەخیانە، پێیان دەوترێت بیخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت، ئەمە خواردنەوەی ئەوانە کە ھیچ تینویەتی ناشکێنێت.
Tafsiran larabci:
وَءَاخَرُ مِن شَكۡلِهِۦٓ أَزۡوَٰجٌ
ھاوشێوەی ئەم سزایانە چەندین سزای تریان بۆ ھەیە کە لە ڕۆژی دواییدا پێی سزا دەدرێن.
Tafsiran larabci:
هَٰذَا فَوۡجٞ مُّقۡتَحِمٞ مَّعَكُمۡ لَا مَرۡحَبَۢا بِهِمۡۚ إِنَّهُمۡ صَالُواْ ٱلنَّارِ
کاتێک دۆزەخییەکان دەچنە ناو ئاگرەوە، کێشە و ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیان لە جنێو و قسە پێ وتن، ھەندێکیان خۆیان بەری دەکەن لەھەندێکی تریان، ھەندێکیان دەڵێن: ئەمانە دەستەیەکن لە دۆزەخییەکان لەگەڵ ئێوەدا ھاتوونەتە ناو ئاگرەوە، ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوە و دەڵێن: یاخوا بەخێر نەیەن، وەک ئێمە دەناڵێنین بەدەست ئازار و ناڕەحەتیەوە ئێوەیش بناڵێنن بە دەم ئازار و ناڕەحەتیەوە.
Tafsiran larabci:
قَالُواْ بَلۡ أَنتُمۡ لَا مَرۡحَبَۢا بِكُمۡۖ أَنتُمۡ قَدَّمۡتُمُوهُ لَنَاۖ فَبِئۡسَ ٱلۡقَرَارُ
دەسەتەیەک لەوانەی لە دونیادا شوێن گەورە و سەردارەکانیان کەوتبوون بەوان دەڵێن: یاخوا ئێوە بەخێر نەیەن، ئێوە بوونە ھۆکاری ئەوەی ئێمە بەم سزا بە ئازارە بگەین، ئێوە بوون ئێمەتان گومڕا و سەرلێشێواو کرد، خراپترین جێگا ئەم جێگایە، جێگای ھەموویان ناو ئاگری دۆزەخە.
Tafsiran larabci:
قَالُواْ رَبَّنَا مَن قَدَّمَ لَنَا هَٰذَا فَزِدۡهُ عَذَابٗا ضِعۡفٗا فِي ٱلنَّارِ
شوێنکەوتەکان جارێکی تر دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ھەر کەسێک لە ھیدایەت و ڕێنوێنی گومڕای کردین دوای ئەوەی بۆمان ھات و ڕوونیان کردەوە بۆمان، سزاکەی بۆ چەند قات بکەرەوە لەناو ئاگردا.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• من صبر على الضر فالله تعالى يثيبه ثوابًا عاجلًا وآجلًا، ويستجيب دعاءه إذا دعاه.
ھەر کەسێک ئارام بگرێت لەسەر ناڕەحەتی و ناخۆشی، اللە تەعالا بەپەلە یان دواتر پاداشتی باشی دەداتەوە، وە دێت بەدەم ھاوار و نزاکەیەوە ئەگەر داوای لێ بکات و لێی بپارێتەوە.

• في الآيات دليل على أن للزوج أن يضرب امرأته تأديبًا ضربًا غير مبرح؛ فأيوب عليه السلام حلف على ضرب امرأته ففعل.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی وەک پەروەردە و فێرکردنی ئەدەب و ڕەوشتی جوان بۆ ژن ، پیاو بۆی ھەیە لە خێزانەکەی بدات بەڵام لێدانێک نەبێت جێگاکەی دیار بێت، ئەیوب (علیە السلام) سوێندی خوارد لە خێزانەکەی بدات ئەوە بوو لێیدا.

وَقَالُواْ مَا لَنَا لَا نَرَىٰ رِجَالٗا كُنَّا نَعُدُّهُم مِّنَ ٱلۡأَشۡرَارِ
یاخیە خۆبەزلزانە لوتبەرزەکان دەڵێن: ئەوە چییە بۆ پیاوانێک لەگەڵ خۆمان لە ئاگردا نابینین، لەدونیا وامان دەزانی لە خراپەکار و بەدبەختانن و شایستەی سزای دۆزەخن (مەبەستیان پێی ھەژاری باوەڕدارانە)؟
Tafsiran larabci:
أَتَّخَذۡنَٰهُمۡ سِخۡرِيًّا أَمۡ زَاغَتۡ عَنۡهُمُ ٱلۡأَبۡصَٰرُ
ئایا گاڵتە کردنمان بەوان ھەڵە بوو، وە ئەوان شایستەی سزا نەبوون، یان گاڵتەکردنمان لەشوێنی خۆی بووە، ئەوانیش لێرەن لەناو ئاگرن، بەڵام ئێمە نایانبین و نایاندۆزینەوە ؟
Tafsiran larabci:
إِنَّ ذَٰلِكَ لَحَقّٞ تَخَاصُمُ أَهۡلِ ٱلنَّارِ
بێگومان ئەوەی بۆمان باسکردن لە دەمەقاڵێ و ناکۆکی نێوان دۆزەخییەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ھەق و ڕاستە و ھیچ گومانی تێدا نییە.
Tafsiran larabci:
قُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ مُنذِرٞۖ وَمَا مِنۡ إِلَٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُ ٱلۡوَٰحِدُ ٱلۡقَهَّارُ
- ئەی موحەممەد - بە بێباوەڕانی گەلەکەت بڵێ: بەڕاستی من تەنھا ترسێنەرتانم لەوەی دووچاری سزای سەختی اللە تەعالا ببن بەھۆی کوفر و بێباوەڕی و بەدرۆ زانینی پێغەمەبەرەکانیەوە، ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە زاتی اللە تەعالا نەبێت، ئەو تاک و تەنھا و بێ ھاوتا و بێ وێنەیە لەگەورەیی و ناو و سیفاتیدا، ھەر ئەوە ھەموو شتێکی ملکەچ کردووە و بەسەریدا زاڵە.
Tafsiran larabci:
رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡغَفَّٰرُ
پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیش لە نێوانیاندایە، زۆر بەعیززەت و بەدەسەڵاتە لە موڵکیدا وھیچ کەس زاڵ نابێت بە سەریدا، وە زۆر لێبووردەی گوناھ و تاوانی بەندە تەوبەکەرەکانیەتی.
Tafsiran larabci:
قُلۡ هُوَ نَبَؤٌاْ عَظِيمٌ
- ئەی موحەممەد - بەو بێباوەڕانە بڵێ: بێگومان ئەم قورئانە ھەواڵێکی یەکجار گەورەیە.
Tafsiran larabci:
أَنتُمۡ عَنۡهُ مُعۡرِضُونَ
بەڵام ئێوە لەم ھەواڵە گەورە بێ ئاگان و ڕووی لێوەردەگێڕن و ئاوڕی لێ نادەنەوە.
Tafsiran larabci:
مَا كَانَ لِيَ مِنۡ عِلۡمِۭ بِٱلۡمَلَإِ ٱلۡأَعۡلَىٰٓ إِذۡ يَخۡتَصِمُونَ
بڵێ: ئەگەر اللە تەعالا وەحی بۆم نەکردایە و فێری نەکردمایە من ھیچ زانیاریەکم نەبوو سەبارەت بەگفتۆگۆی نێوان فریشتەکان دەربارەی خەلق و بەدیھێنانی ئادەم کردیان.
Tafsiran larabci:
إِن يُوحَىٰٓ إِلَيَّ إِلَّآ أَنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٞ مُّبِينٌ
ھەر زانیاریەک کە اللە تەعالا بە وەحی پێم دەڵێت کە زانیاریم پێی نییە مەگەر لەبەر ئەوەیە من ترسێنەری ئاشکرای ئێوەم بەسزای ئەو لە ئاگری دۆزەخ.
Tafsiran larabci:
إِذۡ قَالَ رَبُّكَ لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّي خَٰلِقُۢ بَشَرٗا مِّن طِينٖ
ئەی موحەممەد باسی ئەوە بکە بۆ گەلەکەت کاتێک پەروەردگارت بە فریشتەکانی وت: بێگومان من لەقوڕ مرۆڤێک بەدیدەھێنم، ئەویش ئادەمە (علیە السلام).
Tafsiran larabci:
فَإِذَا سَوَّيۡتُهُۥ وَنَفَخۡتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُۥ سَٰجِدِينَ
جا کاتێک بەدیھێنان و شێوەکەیم تەواو ڕێک و پێکرد، وە لە ڕۆحێک خۆم بەدیم ھێناوە کرد بەبەریدا، ئێوە سوژدەی بۆ ببەن.
Tafsiran larabci:
فَسَجَدَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ كُلُّهُمۡ أَجۡمَعُونَ
فریشتەکان گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاریان بوون، ھەموویان سوژدەی ڕێزیان بۆ ئادەم برد، ھیچ کەسیان نەما کە سوژدەی بۆ نەبات.
Tafsiran larabci:
إِلَّآ إِبۡلِيسَ ٱسۡتَكۡبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
جگە لە ئیبلیس نەبێت خۆی لەوە بەگەورەتر زانی کە سوژە بۆ ئادەم ببات، بەو خۆبەزلزانین و لوتبەرزییەی لەبەرامبەر فەرمانی پەروەردگاری چووە ڕیزی بێباوەڕانەوە.
Tafsiran larabci:
قَالَ يَٰٓإِبۡلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسۡجُدَ لِمَا خَلَقۡتُ بِيَدَيَّۖ أَسۡتَكۡبَرۡتَ أَمۡ كُنتَ مِنَ ٱلۡعَالِينَ
اللە تەعالا فەرمووی: ئەی ئیبلیس چی شتێک ڕێگری لێکردیت لەوەی سوژدە نەبەیت بۆ ئادەم کە بەھەردوو دەستی خۆم بەدیم ھێناوە؟! ئایا خۆبەزلزانین و لوت بەرزیەکەت نەیھێشت، یان لەوانەی کە خۆیان لە اللە تەعالایش بەگەورە دەزانن؟!
Tafsiran larabci:
قَالَ أَنَا۠ خَيۡرٞ مِّنۡهُ خَلَقۡتَنِي مِن نَّارٖ وَخَلَقۡتَهُۥ مِن طِينٖ
ئیبلیس وتی: من لەئادەم باشترم، بێگومان تۆ منت بەدیھێناوە لە ئاگر و ئەویشت لەگڵ بەدیھێناوە، بەگومانی خۆی ڕەگەزی ئاگر بەڕێزترە لە ڕەگەزی گڵ.
Tafsiran larabci:
قَالَ فَٱخۡرُجۡ مِنۡهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٞ
اللە تەعالا بە ئیبلیسی فەرموو: لەبەھەشت بچۆ دەرەوە، بێگومان تۆ لەھەموو خێرێک دوور خراویتەوە و نەفرین لێکراویت.
Tafsiran larabci:
وَإِنَّ عَلَيۡكَ لَعۡنَتِيٓ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلدِّينِ
وە بێگومان ھەتا ڕۆژی پاداشت دانەوە دووریت لەڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا، کە ڕۆژی قیامەتە.
Tafsiran larabci:
قَالَ رَبِّ فَأَنظِرۡنِيٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ
ئیبلیس وتی: مۆڵەتم بدە و مەمرێنە تا ڕۆژی زیندووبونەوەی بەندەکانت.
Tafsiran larabci:
قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلۡمُنظَرِينَ
اللە تەعالا فەرمووی: بێگومان تۆ لە مۆڵەتدراوانیت، وە ناترمێنین.
Tafsiran larabci:
إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡوَقۡتِ ٱلۡمَعۡلُومِ
ھەتا کاتی دیاریکراوی لەناو چوون و مردنت.
Tafsiran larabci:
قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغۡوِيَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ
ئیبلیس وتی: سوێند بەگەورەیی و دەسەڵاتت، ھەموو نەوەکانی ئادەم گومڕا و سەرلێشێواو دەکەم.
Tafsiran larabci:
إِلَّا عِبَادَكَ مِنۡهُمُ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
جگە لەو بەندانە نەبێت کە پاراستونت لە گومڕاکردنی من، وە ھەڵتبژاردوون تەنھا بۆ پەرستنی خۆت.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• القياس والاجتهاد مع وجود النص الواضح مسلك باطل.
قیاس و ئیجتھاد کردن لەکاتی بوونی دەقی ڕوون و ئاشکرادا ڕێچکەیەکی باتڵ و ناڕەوایە.

• كفر إبليس كفر عناد وتكبر.
کوفر و بێباوەڕی ئیبلیس کوفر و بێباوەڕی لوت بەرزی و خۆ بەزلزانین بوو.

• من أخلصهم الله لعبادته من الخلق لا سبيل للشيطان عليهم.
ھەرکەسێک اللە تەعالا ھەڵی بژێرێت لەناو بەندەکانیدا بۆ پەرستنی خۆی، ئەوا ھەرگیز شەیتان ناتوانێت گومڕای بکات و ھەڵیدێرێت .

قَالَ فَٱلۡحَقُّ وَٱلۡحَقَّ أَقُولُ
اللە تەعالا فەرمووی: ھەق لەمنەوەیە، وە منیش ھەق دەڵێم. جگە لەھەق ھیچ شتێکی تر نالێم.
Tafsiran larabci:
لَأَمۡلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنۡهُمۡ أَجۡمَعِينَ
بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا دۆزەخ پڕ دەکەم لەتۆ و تێکڕا لەوانەیش شوێن کوفر و بێباوەڕی تۆ دەکەون لەنەوەکانی ئادەم.
Tafsiran larabci:
قُلۡ مَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٖ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُتَكَلِّفِينَ
- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: من ھیچ پاداشت و کرێیەک لەسەر گەیاندنی ئەم ئاینە و ئامۆژگاری کردنتان لێتان داواناکەم، وە من زۆر لەخۆم ناکەم زیاد لەوە بھێنم کە فەرمانم پێکراوە بەگەیاندنی.
Tafsiran larabci:
إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ
ئەم قورئانە تەنھا پەند و ئامۆژگاری و بیرخستنەوەیە بۆ ئەوانەی لە ئادەمیزاد و جنۆکە داوایان لێکراوە اللە تەعالا بپەرستن و دوور بکەونەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆی.
Tafsiran larabci:
وَلَتَعۡلَمُنَّ نَبَأَهُۥ بَعۡدَ حِينِۭ
بەدڵنیاییەوە ھەواڵی ڕاستگۆیی ئەم قورئانە دەزانن، پاش ماوەیەکی نزیک کاتێک دەمرن دەزانن ئەم قورئانە ڕاستگۆ بووە.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• الداعي إلى الله يحتسب الأجر من عنده، لا يريد من الناس أجرًا على ما يدعوهم إليه من الحق.
بانگخوازی ڕاستەقینە، ئەوەی بانگەواز بۆ لای اللە تەعالا دەکات، تەنھا بەتەمای ئەجر و پاداشتی ئەوە، لەبەرامبەر ئەوەی خەڵکی بانگ دەکات بۆ لای ھەق و ڕاستی و یەکخواپەرستی ھیچ ئەجر و پاداشتێکی لەخەڵکی ناوێت.

• التكلّف ليس من الدِّين.
زۆر لەخۆ کردن لە ئاینەوە نییە.

• التوسل إلى الله يكون بأسمائه وصفاته وبالإيمان وبالعمل الصالح لا غير.
تەوەسول و پاڕانەوە لە اللە تەعالا بە ناو و سیفاتەکانی و باوەڕ و کاروکردەوە چاکەکانە نەک شتی تر.

 
Fassarar Ma'anoni Sura: Suratu Saad
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Rufewa