Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Sura: Suratu Al'Jathiyah   Aya:

سورەتی الجاثیة

daga cikin abunda Surar ta kunsa:
بيان أحوال الخلق من الآيات الشرعية والكونية، ونقض حجج منكري البعث المتكبرين وترهيبهم.
ڕوونکردنەوەى حاڵی خوڵقێنراوەکان سەبارەت بە ئایەت و نیشانە شەرعی و گەردوونییەکان و پوچەڵکردنەوەى بەڵگەى ئەو خۆبەگەورەزانانەى نکۆڵی دەکەن لە زیندووبوونەوە و ترساندنیان.

حمٓ
(حم) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
Tafsiran larabci:
تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ
ئەم قورئانە پیرۆزە دابەزێنراوە لە لایەن اللە تەعالا پەروەردگاری زاڵ و بەدەسەڵات کە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لەبەدیھێنان و ئەندازەگیری و بەڕێوەبردنیدا.
Tafsiran larabci:
إِنَّ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ لَأٓيَٰتٖ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ
بێگومان لە ئاسمانەکان و زەویدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەن لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی پەروەردگار بۆ باوەڕداران، چونکە ئەوە ئەوانن کە پەند و ئامۆژگاری لە ئایەتەکانی وەردەگرن.
Tafsiran larabci:
وَفِي خَلۡقِكُمۡ وَمَا يَبُثُّ مِن دَآبَّةٍ ءَايَٰتٞ لِّقَوۡمٖ يُوقِنُونَ
- ئەی خەڵکینە - لە بەدیھێنانى خۆیشتاندا بەڵگە و نیشانە ھەن لەسەر دەسەڵاتی پەروەردگار کە چۆن لە دڵۆپە ئاوێک بەدیھێناون، پاشان گێڕاونی بەپارچە خوێنێک، پاشان کردونی بەپارچە گۆشتێکی جواو، وە لەو گیاندار و ئاژەڵانەی کە بڵاوی کردوونەتەوە بەسەر زەویدا بەڵکە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی پەروەردگار بۆ کەسانێک دڵنیان کە بێگومان ھەر تەنھا اللە تەعالا خالیق و بەدیھێنەری ھەموو شتێکە.
Tafsiran larabci:
وَٱخۡتِلَٰفِ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن رِّزۡقٖ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَا وَتَصۡرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ ءَايَٰتٞ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ
وە لە بەدوای یەکدا ھاتنی شەو و ڕۆژ، وە لەو بارانەی اللە تەعالا لە ئاسمانەوە دەیبارێنێت و زەوی وشک و مردووی پێ زیندوو دەکاتەوە، وە لە گۆڕانکاری باکاندا بەوەی ھەر جارێک لە لایەکەوە ھەڵدەکات بۆ سوود و قازانجی ئێوە، ھەمووی بەڵگە و نیشانەن بۆ کەسانێک بیر بکەنەوە و ژیری خۆیان بخەنەکار و بیکەنە بەڵگە لەسەر تاک و تەنھایی پەروەردگار و توانا و دەسەڵاتی لە زیندووکردنەوەی مردووەکان، وە توانا و دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا.
Tafsiran larabci:
تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتۡلُوهَا عَلَيۡكَ بِٱلۡحَقِّۖ فَبِأَيِّ حَدِيثِۭ بَعۡدَ ٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ يُؤۡمِنُونَ
- ئەی پێغەمبەر - ئەم ئایەت و بەڵگە و نیشانانە بەھەق و ڕاستی بەسەرتدا دەخوێنینەوە، ئەگەر ھاتوو ئەوانە باوەڕیان نەھێنا بەو وتە و گوفتارانەی اللە تەعالا کە دابەزیووە بۆ سەر بەندەکەی، دەی ئیتر دوای ئەوە باوەڕ بەقسەی کێ دەکەن، وە چی بەڵگەیەکی تر بەڕاست دەزانن و باوەڕی پێدەکەن؟!
Tafsiran larabci:
وَيۡلٞ لِّكُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٖ
سزای سەختی اللە تەعالا و تیاچوون بۆ ھەموو درۆزنێکی زۆر گوناھبار.
Tafsiran larabci:
يَسۡمَعُ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ثُمَّ يُصِرُّ مُسۡتَكۡبِرٗا كَأَن لَّمۡ يَسۡمَعۡهَاۖ فَبَشِّرۡهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٖ
ئەم بێباوەڕانە کاتێک ئایەتەکانی اللە تەعالایان بەسەردا دەخوێنرێتەوەو دەیبیستن، پاشان لەبری ئەوەی باوەڕی پێ بھێنن، بەردەوامن لەسەر ئەو کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوانەی لەسەری بوون، وە خۆیان بەگەورە دەزانن لەئاست شوێنکەوتنی ھەق و ڕاستی، ھەروەک ئەوەی ئەو ئایەتانەی بەسەریاندا خوێنرایەوە نەیانبیستبێت، جا کەوابێت ئەی پێغەمبەر پێیان ڕابگەیەنە چی سزایەکی سەختی بەئازار لە ڕۆژی دواییدا چاوەڕوانیانە.
Tafsiran larabci:
وَإِذَا عَلِمَ مِنۡ ءَايَٰتِنَا شَيۡـًٔا ٱتَّخَذَهَا هُزُوًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ
وە کاتێک شتێک لە ئایەتەکانی قورئانی ئێمەی پێ بگات دەست دەکات بەگاڵتە پێکردنی، ئا ئەوانەی گاڵتە و گەپ بە ئایەتەکانی ئێمە دەکەن سزایەکی ڕسواکەر و سەرشۆڕکەریان بۆ ھەیە لە ڕۆژی قیامەتدا.
Tafsiran larabci:
مِّن وَرَآئِهِمۡ جَهَنَّمُۖ وَلَا يُغۡنِي عَنۡهُم مَّا كَسَبُواْ شَيۡـٔٗا وَلَا مَا ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡلِيَآءَۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٌ
وە لەبەردەمیشیانەوە (مەبەست پێی دوای مردنیان) ئاگری دۆزەخ چاوەڕوانیانە لە ڕۆژی دواییدا، وە ئەو ماڵ و سەروەت و سامانەی کۆیان کردبوەوە لای اللە تەعالا ھیچ سوودێکیان پێ ناگەیەنێت، وە ئەو بت دار و بەردانەی لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن ھیچ بەرگریەکیان لێ ناکەن، وە سزایەکی زۆر گەورەشیان بۆ ھەیە لە ڕۆژی قیامەتدا.
Tafsiran larabci:
هَٰذَا هُدٗىۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ لَهُمۡ عَذَابٞ مِّن رِّجۡزٍ أَلِيمٌ
ئەم کتێبەی دامانبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان (بۆ سەر موحەممەد) ڕێنیشاندەرە بۆ ھەق و ڕاستی، وە ئەوانەی بێباوەڕن بە ئایەت و نیشانەکانی پەروەردگاریان کە دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد، سزایەکی بە ئێش و ئازاریان بۆ ھەیە.
Tafsiran larabci:
۞ ٱللَّهُ ٱلَّذِي سَخَّرَ لَكُمُ ٱلۡبَحۡرَ لِتَجۡرِيَ ٱلۡفُلۡكُ فِيهِ بِأَمۡرِهِۦ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
- ئەی خەڵکینە - ھەر تەنھا اللە یە دەریای بۆ ئێوە موسەخەر و ژێربار کردووە تاوەکو بەفەرمانی ئەو کەشتییەکان تێیدا ھاتووچۆ بکەن، وە تا بەدوای فەزڵ و چاکەی ئەو بگەڕین بە جۆرەھا مامەڵە و کەسابەتی حەڵاڵ و ڕێپێدراو، تاوەکو شوکر و سوپاسی اللە تەعالا بکەن لەسەر ناز و نیعمەتەکانی.
Tafsiran larabci:
وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا مِّنۡهُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ
وە اللە تەعالا ھەرچی لە ئاسمانەکاندا ھەیە لە خۆر و مانگ و ئەستێرەکان، وە ھەرچی لە زەویدا ھەیە، لە دەریا و ڕووبار و دار و درەخت و شاخ و دۆڵەکان ھەمووی بۆ ئێوە موسەخەر و ژێربار کردووە، بێگومان ھەموو ئەم شتانەی باسکران بەڵگەن لەسەر دەسەڵات و قودرەت و تاک و تەنھایی پەروەردگار، بۆ کەسانێک بیر بکەنەوە لە ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• الكذب والإصرار على الذنب والكبر والاستهزاء بآيات الله: صفات أهل الضلال، وقد توعد الله المتصف بها.
درۆکردن و سوور بوون لەسەر گوناھ و تاوان و لوتبەرزی و گاڵتەکردن بە بەڵگە و نیشانەکانی اللە تەعالا، سیفاتی خەڵکانێکی گومڕان، بێگومان اللە تەعالایش ھەڕەشی گەورەی کردووە لەم جۆرە کەسانە.

• نعم الله على عباده كثيرة، ومنها تسخير ما في الكون لهم.
ناز و نیعمتەکانی اللە تەعالا زۆرن بەسەر بەندەکانیەوە، یەکێک لەو نیعمەتانە موسەخەر و ژێربارکردنی گەردونە بۆیان.

• النعم تقتضي من العباد شكر المعبود الذي منحهم إياها.
ناز و نیعمەت ئەوە دەخوازێت لەبەندەکان کە شوکر و سوپاسی ئەو پەروەردگارە بکەن کە پێی بەخشیوون.

قُل لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ يَغۡفِرُواْ لِلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ أَيَّامَ ٱللَّهِ لِيَجۡزِيَ قَوۡمَۢا بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ بەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی، چاوپۆشی بکەن لەو بێباوەڕانەی خراپەیان لەگەڵدا کردوون و گوێ نادەن بەناز و نیعمەتەکانی اللە تەعالا یان خەشم و قین و تووڕەیی ئەو، بێگومان پەروەردگار خۆی پاداشتی ھەریەک لە باوەڕدارانی ئارامگر، و بێباوەڕانی دەست درێژکار دەداتەوە، لەبەرامبەر ئەو کار و کردەوانەی لە ژیانی دونیا ئەنجامیان داوە.
Tafsiran larabci:
مَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا فَلِنَفۡسِهِۦۖ وَمَنۡ أَسَآءَ فَعَلَيۡهَاۖ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمۡ تُرۡجَعُونَ
ھەر کەسێک کار و کردەوەیەکی چاک بکات ئەوە پاداشتەکەی بۆ خۆیەتی و پەروەردگار بێ نیازە و پێویستی بەکار و کردەوەی ھیچ کەسێک نییە، وە ھەر کەسێکیش کار و کردەوەی خراپە بکات ئەوە سزاکەی بۆ خۆیەتی، وە پەروەردگار ھیچ زیانێکی پێ ناگات، وە پاشان لە ڕۆژی دواییدا تەنھا ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە، ئەو کاتە ھەر کەسێک بەپێی کار و کردەوەی خۆی و بەو پێیەی شایستەیەتی پاداشتی دەدەینەوە، یان سزای دەدەین و تۆڵەی لێ دەسێنینەوە.
Tafsiran larabci:
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحُكۡمَ وَٱلنُّبُوَّةَ وَرَزَقۡنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلۡنَٰهُمۡ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ
بەدڵنیاییەوە تەوراتمان بەخشی بە بەنوئیسرائیل، وە بڕیار و حوکم کردنی نێوان خەڵکیشمان پێدان، وە زۆربەی پێغەمبەرانیش لەوانن کە لە زوڕییەت و نەوەکانی ئیبراھیمن (سەلامی اللە تەعالا لێ بێت)، وە لە بەروبوم و خۆراکی پاکوخاوێن و ڕزق و ڕۆزیمان دان، وە لەسەردمی خۆیاندا فەزڵی ئەوانمان دا بەسەر ھەموو جیھاندا.
Tafsiran larabci:
وَءَاتَيۡنَٰهُم بَيِّنَٰتٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡرِۖ فَمَا ٱخۡتَلَفُوٓاْ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقۡضِي بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ
وە چەندین بەڵگە و نیشانەی ڕوونمان پێ بەخشین کە ھەق و ڕاستی پێ جودا بکەنەوە لە باتڵ و ناھەقی، وە جیاوازی و ناکۆکی نەکەوتە نێوانیانەوە دوای ئەوە نەبێت کە بە ڕەوانە کردنی پێغەمبەرەکەمان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بەڵگە و حوججەمان لەسەر جێگیر کردن، وە ھیچ شتێکیش ڕاپێچی ئەم ڕاجیایی و ناکۆکییەکی نەکردن زوڵم و ستەمی نێوانیان نەبێت؛ ئەویش لەبەر سوور بوونیان بۆ بەدەستھێنانی پلە و پایە و سەرۆکایەتی ناو خۆیان، - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت لە ڕۆژی قیامەت بڕیار دەدات لە نێوانیاندا لەو شتانەی کە ناکۆک بوون لەسەری لە دونیادا، ئەو کاتە ئەوەی لەسەر ھەق و ڕاستی بێت دەری دەخات، ئەوەیشی لەسەر باتڵ و ناھەقی بێت ھەر دەری دەخات.
Tafsiran larabci:
ثُمَّ جَعَلۡنَٰكَ عَلَىٰ شَرِيعَةٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡرِ فَٱتَّبِعۡهَا وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَ
- ئەی پێغەمبەر - پاشان تۆمان خستە سەر شەریعەت و ڕێسا و ڕێگا و پەیڕەوێک لە فەرمانی خۆمان، لەو فەرمانەی کردمان بە پێغەمبەرانمان پێش تۆ، بانگەواز بکەن بۆ باوەڕ و کارو کردەوەی چاک، کەواتە شوێن ئەم شەریعەت و یاسا و ڕێسا بکەوە، وە شوێن ھەواو ئارەزووی ئەوانە مەکەوە کە ھەق و ڕاستی ناناسن و شارەزای نین، چونکە ھەواو ئارەزووی ئەوان مرۆڤ لەھەق و ڕاستی لادەدات و گومڕایی دەکات.
Tafsiran larabci:
إِنَّهُمۡ لَن يُغۡنُواْ عَنكَ مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـٔٗاۚ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۖ وَٱللَّهُ وَلِيُّ ٱلۡمُتَّقِينَ
ئەوانەی ھەق و ڕاستی ناناسن و شارەزای نین، ئەگەر شوێنیان بکەویت ئەوا ناتوانن سزای اللە تەعالا ڕزگارت بکەن، وە بێگومان بێباوەڕان لەھەر گەل و ھۆز و تاقمێك بن ھەندێکیان پشتیوان و دۆستی ھەندێکی تریانن، بۆ دژایەتی کردنی باوەڕداران، وە پەروەردگاریش پشتیوان و دۆست و سەرخەری خواناسانە، ئەوانەی فەرمانەکانی اللە تەعالا جێ بەجێ دەکەن و دوور دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی.
Tafsiran larabci:
هَٰذَا بَصَٰٓئِرُ لِلنَّاسِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٞ لِّقَوۡمٖ يُوقِنُونَ
ئەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان بەرچاو ڕوونییە بە ھۆیەوە خەڵکی ھەق و ناھەقی پێ لەیەک جودا دەکەنەوە، وە ھیدایەت و ڕێنموونیکەریشە بۆ سەر ھەق و ڕاستی، وە مایەی ڕەحمەت و بەزەییە بۆ گەل و ھۆزێک دڵنیابن لە ڕاستی و دروستی ئەم قورئانە، چونکە ئەوانن بەھۆیەوە ڕێگای ڕاست و دروست دەدۆزنەوە تاوەکو بەھۆیەوە پەروەردگار لە خۆیان ڕازی بکەن و بیانخاتە بەھەشتەوە، و لە ئاگری دۆزەخیش ڕزگاریان بکات.
Tafsiran larabci:
أَمۡ حَسِبَ ٱلَّذِينَ ٱجۡتَرَحُواْ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن نَّجۡعَلَهُمۡ كَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَوَآءٗ مَّحۡيَاهُمۡ وَمَمَاتُهُمۡۚ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ
ئایا ئەوانەی بەدەست و قاچ و ئەندامانی لاشەیان بێباوەری و گوناھ و تاوان ئەنجام دەدەن، واگومان دەبەن وەک ئەو کەسانەیان دادەنێین لە پاداشت دانەوەدا کە باوەڕیان ھەیە بە اللە تەعالا و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، نەخێر ھەرگیز وانابێت حیساب و لێپرسینەوە و پاداشتیان وەک یەک نییە، بە جۆرێک لە دونیا و دواڕۆژیشدا یەکسان بن، بێگومان ئەوانە حوکم و بڕیارێکی خراپیان داوە، کە باوەڕدار و بێباوەڕ، چاکەکار و خراپەکاریان وەک یەک داناوە!
Tafsiran larabci:
وَخَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّ وَلِتُجۡزَىٰ كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا كَسَبَتۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ
اللە تەعالا ئاسمانەکان و زەوی بەوپەڕی حیکمەت و دانایی بەدیھێناوە، بەبێ ھوودە ھیچ شتێکی بەدی نەھێناوە، تاوەکو ھەموو کەسێک پاداشت یان سزای خۆی وەربگرێت، وە ھیچ کەسێک زوڵم و ستەمی لێ نەکرێت لەکەم کردنەوەی چاکەکانی، یان زیاد کردنی خراپە و تاوانەکانی.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• العفو والتجاوز عن الظالم إذا لم يُظهر الفساد في الأرض، ويَعْتَدِ على حدود الله؛ خلق فاضل أمر الله به المؤمنين إن غلب على ظنهم العاقبة الحسنة.
لێبوردن و چاوپۆشی کردن لە ستەمکارێک، ئەگەر ھاتوو بە ئاشکرا تاوان و خراپەی نەدەکرد لەسەر زەوی، وە دەست درێژی نەئەکردە سەر سنوورەکانی اللە تەعالا، ئەوا ڕەوشتیکی باشە، وە اللە تەعالا فەرمانی کردوە بەسەر باوەڕداراندا بەو شێوەیە بن، ئەگەر ھاتوو گومانی زۆر وابوو لەبەرامبەر ئەو لێبووردن و چاوپۆشی کردنەدا ئەو کەسە واز دێنێت لە گوناھ و تاوان و خراپەکاری.

• وجوب اتباع الشرع والبعد عن اتباع أهواء البشر.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار شوێن شەریعەت و بەرنامەی اللە تەعالا بکەوێت و دوور بکەوێتەوە لە شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزووی مرۆڤەکان.

• كما لا يستوي المؤمنون والكافرون في الصفات، فلا يستوون في الجزاء.
ھەروەکو چۆن باوەڕداران و بێباوەران لە سیفاتیاندا جیاوازن و وەک یەک نین، بەھەمان شێوە لەپاداشت وەرگرتن و تۆڵە لێسەندنەوەیشدا وەک یەک نین.

• خلق الله السماوات والأرض وفق حكمة بالغة يجهلها الماديون الملحدون.
اللە تەعالا ئاسمانەکان و زەوی بە ئەوپەڕی حیکمەت و داناییەوە بەدیھێناوە، بەڵام مادیگەرەکان و مولحیدەکان نازانن و بێ ئاگان لێی.

أَفَرَءَيۡتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ وَأَضَلَّهُ ٱللَّهُ عَلَىٰ عِلۡمٖ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمۡعِهِۦ وَقَلۡبِهِۦ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِۦ غِشَٰوَةٗ فَمَن يَهۡدِيهِ مِنۢ بَعۡدِ ٱللَّهِۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
- ئەی پێغەمبەر- ئایا ئەو کەسەت بینیووە کە شوێن ھەواو ئارەزووەکانی کەوتووە و کردوویەتی بەخوا و پەرستراوی خۆی و لە فەرمانەکانی لانادات، بێگومان اللە تەعالا گومڕای کردووە ھەرچەند ھەق و ڕاستیش ئەناسێت، چونکە شایانی ئەوەیە گومڕا بکرێت، وە مۆریشی ناوە بەسەر گوێ و دڵیدا ھیچ شتێک نابیستێ کە سوودی لێ ببینێت، وە پەردەیەکی ھێناوە بەسەر چاویدا ناھێڵێت ھەق و ڕاستی ببینێت، جا كێ ھەیە موەفەقی بکات و ھیدایەتی بدات بۆ ھەق و ڕاستی دوای ئەوەی ئەو گومڕای کرد؟! ئایا بیرناکەنەوە لە زەرەر و زیانی شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو، وە لە سوود و قازانجی شوێنکەوتنی شەریعەتەکەی اللە تەعالا؟!
Tafsiran larabci:
وَقَالُواْ مَا هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنۡيَا نَمُوتُ وَنَحۡيَا وَمَا يُهۡلِكُنَآ إِلَّا ٱلدَّهۡرُۚ وَمَا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنۡ عِلۡمٍۖ إِنۡ هُمۡ إِلَّا يَظُنُّونَ
ئەو بێباوەڕانەی نكۆڵیان دەکرد لە زیندووبونەوەی دوای مردن، وتیان: ژیان تەنھا ژیانی دونیامانە، دوای ئەو ژیانە ژیانێکی تر بوونی نییە، چەندین نەوە لە خەڵکی دەمرن و جارێکی تر ناگەڕێنەوە، وە چەندین نەوەیش لەدوای ئەوان دەژێن، ھیچ شتێک لە ناومان نابات تەنھا سەردەم و زەمانەیە، شەو و ڕۆژ بەدوای یەکدا دێن و دەڕۆن و لەناومان دەبەن، ئەوان ھیچ زانیاریەکیان نییە لەسەر ئەو نکۆڵی کردنەیان لە زیندووبونەوە، بەڵکو تەنھا لە گومانەوە ئەو قسەیە دەکەن، بەڕاستی گومان و دوو دڵیش لە ئاست ھەق و ڕاستی و باوەڕدا ھیچ سوودی نییە.
Tafsiran larabci:
وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ مَّا كَانَ حُجَّتَهُمۡ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱئۡتُواْ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
ئەگەر ئایەت و نیشانە و بەڵگە ڕوون و ئاشکراکان بەسەر ئەو بتپەرست و موشریکانەدا بخوێنرێتەوە کە نکۆڵی لە زیندووبونەوەی دوای مردن دەکەن، ئەوا ھیچ بەڵگەیەکیان نییە تەنھا ئەوە نەبێت بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و ھاوەڵانی ئەڵێن: باوباپیرانمان کە مردوون بۆمانی زیندوو بکەنەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لە دوای مردنمان جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە.
Tafsiran larabci:
قُلِ ٱللَّهُ يُحۡيِيكُمۡ ثُمَّ يُمِيتُكُمۡ ثُمَّ يَجۡمَعُكُمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا رَيۡبَ فِيهِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ
- ئەی پێغەمبەر - تۆیش پێیان بڵێ: اللە تەعالا بەوەی بەدیھێناون یەکەم جار ژیانی پێ بەخشیوون و زیندووی کردونەتەوە، پاشان دەتانمرێنێت، پاشان لە دوای مردن و لە ڕۆژی قیامەتدا ھەمووتان کۆ دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوە، کەھیچ گومانی تێدا نییە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئاگاداری ئەوە نین و نایزانن، ھەر لەبەر ئەوە بەکار و کردەوەی چاکە خۆیانی بۆ ئامادە ناکەن.
Tafsiran larabci:
وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوۡمَئِذٖ يَخۡسَرُ ٱلۡمُبۡطِلُونَ
اللە تەعالا خاوەنی ئاسمانەکان و زەوییە، ھیچ کەسێک شایانی ئەوە نییە بەھەق تێیاندا بپەرسترێت جگە لەو، ئەو ڕۆژەی قیامەت دێت، وە پەروەردگار مردووەکان زیندوو دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە، ئەو کەسانەی لەسەر باتڵ و بیروباوەڕی پڕوپوچ بوون و غەیری اللە تەعالایان پەرستووە لەو ڕۆژەدا تووشی دۆڕان و خەسارۆمەندی راستەقینە دەبن.
Tafsiran larabci:
وَتَرَىٰ كُلَّ أُمَّةٖ جَاثِيَةٗۚ كُلُّ أُمَّةٖ تُدۡعَىٰٓ إِلَىٰ كِتَٰبِهَا ٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَوۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
- ئەی پێغەمبەر - لەو ڕۆژەدا دەبینی ھەموو ئوممەتێک بەسەر چۆکدا کەوتووە چاوەڕوانی ئەوە دەکەن چێیان لەگەڵدا دەکرێت، ھەموو ئوممەتێک بانگ دەکرێت بۆ نامەی کار و کردەوەکانی کە فریشتەکان لەدونیا لەسەریان تۆماریان کردووە، - ئەی خەڵکینە - ئەمڕۆ ھەر چاکەیەک یان خراپەیەکتان کردبێت پاداشت و سزای لەسەر وەردەگرن.
Tafsiran larabci:
هَٰذَا كِتَٰبُنَا يَنطِقُ عَلَيۡكُم بِٱلۡحَقِّۚ إِنَّا كُنَّا نَسۡتَنسِخُ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
ئەمە کتێب و نووسراوی ئێمەیە کە فریشتەکانمان کار و کردەوەکانی ئێوەی تێدا تۆمار کردووە، بەھەق و ڕاستی شاھیدیتان لەسەر دەدەن و دێنە گۆ دەی سەیری بکەن و بیخوێننەوە بزانن چیتان کردووە، بێگومان ئێمە فەرمانمان بە فریشتە پارێزەرەکانی خۆمان کردبوو ھەرچیەک دەکەن و ئەنجامی دەدەن ھەمووی بنووسن و تۆماری بکەن لەسەرتان.
Tafsiran larabci:
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُدۡخِلُهُمۡ رَبُّهُمۡ فِي رَحۡمَتِهِۦۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡمُبِينُ
بەڵام ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، پەروەردگاریان بەڕەحم و بەزەیی خۆی دەیانخاتە بەھەشتەکەی خۆیەوە، ئەو پاداشتەی اللە تەعالا دەیداتەوە بەوانە بردنەوە و سەرکەوتنی ڕوون ئاشکرایە کە ھیچ بردنەوە و سەرکەوتنێکی تر ھاوشێوەی ئەوە نییە.
Tafsiran larabci:
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَفَلَمۡ تَكُنۡ ءَايَٰتِي تُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡ فَٱسۡتَكۡبَرۡتُمۡ وَكُنتُمۡ قَوۡمٗا مُّجۡرِمِينَ
بەڵام ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا، بۆ دەم کوتکردنیان پێیان دەوترێت: ئایا لە دونیادا ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی منتان بەسەردا نەخوێنرایەوە کەچی خۆتان بەگەورە زانی و باوەڕتان نەھێنا، بێگومان ئێوە گەلێکی تاوانبارن، کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و سەرپێچیتان دەکرد؟!
Tafsiran larabci:
وَإِذَا قِيلَ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَٱلسَّاعَةُ لَا رَيۡبَ فِيهَا قُلۡتُم مَّا نَدۡرِي مَا ٱلسَّاعَةُ إِن نَّظُنُّ إِلَّا ظَنّٗا وَمَا نَحۡنُ بِمُسۡتَيۡقِنِينَ
وە ئەگەر پێتان بووترێت: بێگومان ئەو پەیمان و بەڵێنی اللە تەعالا داویەتی بە بەندەکانی ھەق و ڕاستە کە لە قیامەتدا زیندوویان دەکاتەوە و پاداشتی کار و کردەوەکانیان دەداتەوە، وە ڕۆژی دواییش ھەق و ڕاستە و گومانی تێدا نییە، دەی بەکاروکردەوەی چاکە خۆتانی بۆ ئامادە بکەن، کەچی لە وەڵامدا دەڵێن: ئێمە نازانین ڕۆژی دوایی چییە، تەنھا گومانێکی لاوازمان ھەیە کە ڕۆژی دوایی دێت، ئێمە دڵنیا نین لە ھاتنی.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• اتباع الهوى يهلك صاحبه، ويحجب عنه أسباب التوفيق.
شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو خاوەنەکەی بەرەو تیاچوون دەبات و ھۆکاری موەفەق بوونی لێ دەشارێتەوە.

• هول يوم القيامة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ناڕەحەتییەکانی ڕۆژی قیامەت.

• الظن لا يغني من الحق شيئًا، خاصةً في مجال الاعتقاد.
گومان لەبەرامبەر ھەق و ڕاستیدا ھیچ سوودێکی نییە، بەتایبەت لە بواری بیروباوەڕدا.

وَبَدَا لَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا عَمِلُواْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
لە ڕۆژی دواییدا سزای کردەوە خراپەکانیان لە بێباوەڕی و گوناھ و تاوان بۆ دەردەکەوێت کە لە دونیا ئەنجامیان دابوو، وە ئەو سزایەش دائەبەزێتە سەریان کە گاڵتەیان پێدەکرد کاتێک ئاگادار دەکرانەوە پێی.
Tafsiran larabci:
وَقِيلَ ٱلۡيَوۡمَ نَنسَىٰكُمۡ كَمَا نَسِيتُمۡ لِقَآءَ يَوۡمِكُمۡ هَٰذَا وَمَأۡوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّٰصِرِينَ
اللە تەعالا پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ ئێمەیش لەناو ئاگردا وازتان لێدەھێنین، تاوەکو سزای بە ئازار بچەژن، ھەروەکو چۆن ئێوە گەیشتنەوە بەم ڕۆژەتان لەبیر خۆتان بردەوە، بەکار و کردەوە چاکەکان خۆتان ئامادە نەکرد بۆی، جێگای مانەوەتان ناو ئاگری دۆزەخە و ھیچ کەسێکیش نییە بەرگریتان لێ بکات و ڕزگارتان بکات لەسزای اللە تەعالا.
Tafsiran larabci:
ذَٰلِكُم بِأَنَّكُمُ ٱتَّخَذۡتُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوٗا وَغَرَّتۡكُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَاۚ فَٱلۡيَوۡمَ لَا يُخۡرَجُونَ مِنۡهَا وَلَا هُمۡ يُسۡتَعۡتَبُونَ
ئەو سزایە دەدرێن چونکە ئێوە لە ژیانی دونیادا گاڵتەتان بە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا دەکرد، وە دونیاش بە خۆشی و تام چێژ و شەھوەتەکانی فریوی دان، ئەمرۆ ئەو بێباوەڕانەی گاڵتەیان بەئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا دەکرد لە ئاگری دۆزەخ نایەنە دەرەوە، بەڵکو بەھەمیشە و ھەتاھەتایی تێیدا دەمێننەوە، وە جارێکی تر ناگەڕێنرێنەوە بۆ ژیانی دونیا تاوەکو کار و کردەوە چاکەکان ئەنجام بدەن، وە پەروەردگاریشیان لێیان ڕازی نابێت.
Tafsiran larabci:
فَلِلَّهِ ٱلۡحَمۡدُ رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَرَبِّ ٱلۡأَرۡضِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ھەرچی سوپاس و ستایشە ھەر بۆ اللە تەعالایە و تەنھا شایانی ئەوە، کە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانيشه.
Tafsiran larabci:
وَلَهُ ٱلۡكِبۡرِيَآءُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
وە گەورەیی و شکۆ و مەزنی لە ئاسمانەکان و زەوی ھەر بۆ ئەوە، ئەو زاتە زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکان و بەرێوەبردن و شەریعەتەکەیدا.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• الاستهزاء بآيات الله كفر.
گاڵتەکردن بە ئایەتەکانی (اللە تعالی) کوفر و بێباوەڕییه.

• خطر الاغترار بلذات الدنيا وشهواتها.
فریودان ونغرۆ بوون بەهۆی بەخۆشییەکانی دونیا و ئارەزووەکانی زۆر ھەڵەیە.

• ثبوت صفة الكبرياء لله تعالى.
سیفەتی گەورەیی (کبریاء) تەنھا بۆ (اللە تعالی)یە.

• إجابة الدعاء من أظهر أدلة وجود الله سبحانه وتعالى واستحقاقه العبادة.
وەڵامدانەوەی نزاکان ڕوونترین بەڵگەیە لەسەر بوونی (اللە تعالی) وشایستەیە بەتەنها ئەو بپەرسترێت.

 
Fassarar Ma'anoni Sura: Suratu Al'Jathiyah
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Rufewa