Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Sura: Suratu Muhammad   Aya:

سورەتی محمد

daga cikin abunda Surar ta kunsa:
تحريض المؤمنين على القتال، تقويةً لهم وتوهينًا للكافرين.
ھاندانی باوەڕداران بۆ شەڕ و ڕووبەڕوو بوونەوەی بێباوەڕان و کافران، تا زیاتر باوەڕداران بەھێز بن، وە ترساندن و لاوازکردن وئیھانەکردنی بێباوەڕانە.

ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ أَضَلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ
ئەوانەی کافر و بێباوەڕ بوون بە (اللە تعالی)، کەوتنە ھەوڵدان بۆ دژایەتی ئاینی (اللە تعالی) و ئاستەنگ دانان لە ڕێگایدا، ئەوانە سەرەنجام (اللە تعالی) ھەموو کار و کردەوەکانیان پوچەڵ و بێ نرخ دەکات.
Tafsiran larabci:
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَءَامَنُواْ بِمَا نُزِّلَ عَلَىٰ مُحَمَّدٖ وَهُوَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡ كَفَّرَ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَأَصۡلَحَ بَالَهُمۡ
بەڵام ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە و باوەڕی تەواویان بەو قورئانە ھەیە کە بۆ موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) نێردراوەتە خوارەوە، کە تاکە پەرتوکێکی (اللە تعالی) یە لەسەر زەویدا بەپاکی و بێ دەستکاری مابێت، ئا ئەوانە (اللە تعالی) لەسەرجەم گوناھەکانیان خۆش دەبێت وحاڵیان باش دەکات لە دونیا و قیامەتدا.
Tafsiran larabci:
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱتَّبَعُواْ ٱلۡبَٰطِلَ وَأَنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّبَعُواْ ٱلۡحَقَّ مِن رَّبِّهِمۡۚ كَذَٰلِكَ يَضۡرِبُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ أَمۡثَٰلَهُمۡ
ئەو دوو دەستەیەش کە باسکرا، دوو دەرئەنجامیان ھەیە، چونکە کافر و بێباوەڕەکان بە (اللە تعالی) شوێنی پوچەڵ و ناھەقی کەوتوون، بەڵام ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە شوێن ئەو ھەق و ھەقیقەت و ڕاستیە کەوتوون کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان ھاتووە، ئا بەو شێوەیە پاداشتیان جیاوازە ھەروەک چۆن کردەوە و کرداریان جیاوازە، ئا بەو شێوەیە (اللە تعالی) حوکمی خۆی ڕووندەکاتەوە سەبارەت هەردوو کۆمەڵەکە : کۆمەڵی ئیمانداران، وکۆمەڵی کافران، وهەروەها خوا نمونەى (کردەوەى) خۆیانیان بۆ دەهێنێتەوە كە لە ئیمانداران خۆش دەبێت وکردەوەکانى بێباوەڕان پوچەڵ دەکاتەوە، لە پاشان ھەر کەسە و بەھاوشێوەکەی خۆی دەگات.
Tafsiran larabci:
فَإِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَضَرۡبَ ٱلرِّقَابِ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَثۡخَنتُمُوهُمۡ فَشُدُّواْ ٱلۡوَثَاقَ فَإِمَّا مَنَّۢا بَعۡدُ وَإِمَّا فِدَآءً حَتَّىٰ تَضَعَ ٱلۡحَرۡبُ أَوۡزَارَهَاۚ ذَٰلِكَۖ وَلَوۡ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَٱنتَصَرَ مِنۡهُمۡ وَلَٰكِن لِّيَبۡلُوَاْ بَعۡضَكُم بِبَعۡضٖۗ وَٱلَّذِينَ قُتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ
جا کاتێک کە لەگەڵ بێباوەڕان لە جەنگدا ڕووبەڕوو بوونەوە و بەیەک گەیشتن لە گەردنیان بدەن تا کاتێک کە زۆرتان لێ کوشتن و سەرکەوتن و ورەیان ڕووخا بەدیل بیانگرن و بەتوندی باڵبەستیان بکەن، ئەوسا یان بەپیاوەتی و منەتبار کردنیان ئازادیان بکەن بێ بەرامبەر، یان فیدیەیان لێ وەرگرن بە (ماڵ و پارە یان ھەر شتێک کە گونجاو بێت بۆ کۆمەڵگای مسوڵمانان...) بەردەوام بن لە کوشتن و دیل گرتنیان، تا ئەو کاتەی شەڕ کۆتایی دێت بە ئیسلام بوونیان یا بێباوەڕێکی ئاشتی خواز و شەڕنەکەر، ئەوەی کە باسکراوە بۆ ئەوەیە کە موسوڵمانان بە بێباوەڕان تاقی بکاتەوە، ئا بەو شێوەیە ڕۆژەکان دێن و دەچن لە نێوان باوەڕداران و کافراندا، (ڕۆژێک سەرکەوتن و ڕۆژێک شکست خواردن) ئەگەر (اللە تعالی) ویستی بووایە پێویستی ئەوەی نەئەکردن بچنە جەنگەوە لە گەڵ بێباوەڕاندا، ھەر بۆ خۆی لەناوی دەبردن، بەڵام ئەیەوێت ھەندێکتان بە ھەندێکتان تاقی بکاتەوە، واتە ئەوانە تاقی بکاتەوە کە بەشداری جیھاد و غەزایان کردووە و ئەوانەی بەشداریان نەکردووە، وە موسوڵمانان بە بێباوەڕان تاقی بکاتەوە و دەرکەوێ ئاخۆ تاقەت و توانای ئەوەیان ھەیە لە ڕێی (اللە تعالی) بچن بۆ غەزا و لە ڕێی ئیسلامدا گیانی خۆیان بەخت بکەن، ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە لەو ڕێیەدا گیانی خۆیان بەخت کردووە دەچنە بەھەشت، وە ئەوەی بێباوەڕە و لەو ڕێگایەشدا کوژرا، بەرەو جەھەنەم پەلکێش دەکرێت، ئەوانەی لە ڕێی (اللە تعالی) کوژران ئەوە قەت (اللە تعالی) کردەوەکانیان بە فیڕۆ نادات.
Tafsiran larabci:
سَيَهۡدِيهِمۡ وَيُصۡلِحُ بَالَهُمۡ
ئەوانەی لە ڕێی (اللە تعالی) دەکوژرێن، ھەر لە دونیادا (اللە تعالی) دەیانخاتە بەر ھیدایەت وکەرەمی خۆی و ڕێنماییان دەکات بەرەو بەھەشت و خۆشحاڵیان دەکات.
Tafsiran larabci:
وَيُدۡخِلُهُمُ ٱلۡجَنَّةَ عَرَّفَهَا لَهُمۡ
دەیانخاتە بەھەشتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەو بەھەشتەی کە لە دونیادا بۆی باس کردوون (تا وای لێھاتبوو دەیان ناسییەوە)، وە ھەر کەسە و جێگای خۆی پێی نیشاندا لەقیامەتدا.
Tafsiran larabci:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تَنصُرُواْ ٱللَّهَ يَنصُرۡكُمۡ وَيُثَبِّتۡ أَقۡدَامَكُمۡ
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە، وە کاربەوە دەکەن کە لە شەریعەت و پەیامەکەی (اللە تعالی) دا بۆیان دیاری کراوە، ئەگەر ئێوە (اللە تعالی) سەربخەن، بەپشتگیری لە پێغەمبەرەکەی و دینەکەی، وە بە شەڕ دژی بێباوەڕان، ئەوە (اللە تعالی) ش بەسەر دوژمناندا سەرتان دەخات و ھێز و تواناتان پێدەبەخشێت و دڵ وپێیەکانتان دامەزراو وجێگیر دەکات، تا لە کاتی شەڕدا خۆتان ڕابگرن.
Tafsiran larabci:
وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَتَعۡسٗا لَّهُمۡ وَأَضَلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ
ئەو کەسانەی کە بێباوەڕن بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ئازار و زەحمەت و تیاچوون بەشیانە، (اللە تعالی) کردەوەکانیان بەفیڕۆ دەدات و ھیچ نرخێکیان بۆ دانانێت.
Tafsiran larabci:
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَرِهُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأَحۡبَطَ أَعۡمَٰلَهُمۡ
ئا ئەو سەرەنجام و سزایەی کە ھاتووە بۆیان بە ھۆی ئەوەوە بووە کە ئەوان ڕقیان لە قورئانەکەی (اللە تعالی) یە کە ناردوویەتی بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) چونکە باسی یەک خوا پەرستی -تەوحید- دەکات، (اللە تعالی) کردەوەکانیانی بێ نرخ و پووچەڵ کردەوە، ڕەنج بەخەسار و مایە پووچی دونیا و ئاخیرەتی کردوون.
Tafsiran larabci:
۞ أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ دَمَّرَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡۖ وَلِلۡكَٰفِرِينَ أَمۡثَٰلُهَا
ئایا ئەو بێباوەڕانە نەگەڕاون بە زەویدا بۆ ئەوەی سەیرکەن سەرەنجامی ئەو کەسانەی پێش خۆیان ببینن، تا بزانن بەچی گەیشتن و چۆن (اللە تعالی) حاڵ و ماڵیانی بەسەردا ڕووخاندن و خۆیان و ماڵ و منداڵیان بەهەلاکەت برد؟! جا سەرجەم بێباوەڕانی لە (اللە تعالی) یاخی لە ھەموو سەردەمێکدا لەو جۆرە سزایەیان بۆ دانراوە.
Tafsiran larabci:
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ مَوۡلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَأَنَّ ٱلۡكَٰفِرِينَ لَا مَوۡلَىٰ لَهُمۡ
پاداشت و سزای (اللە تعالی) بەو شێوەیە کە باسکرا بۆ ھەردوولا، چونکە (اللە تعالی) سەرخەر و پەنا و یارمەتیدەری باوەڕدارانە، بەڵام کافر و بێباوەڕەکان ھیچ جۆرە یارمەتیدەر وسەرخەر وپەنایەکیان نییە.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• النكاية في العدوّ بالقتل وسيلة مُثْلى لإخضاعه.
بەزاندن و شکاندنی دوژمن لە شەڕدا، ئامرازێکی چاک ونمونەییە بۆ ملکەچ کردنیان.

• المن والفداء والقتل والاسترقاق خيارات في الإسلام للتعامل مع الأسير الكافر، يؤخذ منها ما يحقق المصلحة.
ئازاد کردنی دیل بە (چاکەکردن لە گەڵیان یان بەبارمتە و گۆڕینەوە) ئەوانه ھەڵبژاردنانێکن کە مسوڵمانان دەتوانن بەکاریان بھێنن بەرامبەر بە (دیلی کافر) ھەر کامێکیان سوود و قازانجی مسوڵمانانی تێدا بێت.

• عظم فضل الشهادة في سبيل الله.
گەورەیی فەزڵ وپلەوپایەى شەھید بوون لە پێناو (اللە تعالی) دا.

• نصر الله للمؤمنين مشروط بنصرهم لدينه.
یارمەتیدان و سەرخستنی (اللە تعالی) بۆ باوەڕداران بەستراوەتەوە بەسەرخستنی باوەڕداران بۆ دینی (اللە تعالی).

إِنَّ ٱللَّهَ يُدۡخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَتَمَتَّعُونَ وَيَأۡكُلُونَ كَمَا تَأۡكُلُ ٱلۡأَنۡعَٰمُ وَٱلنَّارُ مَثۡوٗى لَّهُمۡ
ئەو کەسانەی باوەڕیان (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ھێناوە و کار و کردەوەی چاکیان ئەنجام داوە، (اللە تعالی) دەیانخاتە بەھەشتێکی وەھاوە کە جۆگە و ڕووباری ساف لە بن خانو و درەختەکاندا دەڕوات، وە ئەوانەشی کە کافرن و ڕائەبوێرن لەژیانی دونیا بەشوێنکەوتنی شەهوەت وئارەزووەکانیان و وەکو چوار پێیەکان بۆ خۆیان دەلەوەڕێن، ھیچ خەم و خەفەتێکیان نییە تەنھا خەمی ورگ و داوێنیان نەبێ، سەرەنجامیش ئاگری دۆزەخ مەنزڵیانە لەڕۆژی قیامەتدا.
Tafsiran larabci:
وَكَأَيِّن مِّن قَرۡيَةٍ هِيَ أَشَدُّ قُوَّةٗ مِّن قَرۡيَتِكَ ٱلَّتِيٓ أَخۡرَجَتۡكَ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡ فَلَا نَاصِرَ لَهُمۡ
چەندەھا شار و شارۆچکەمان لەناو بردووە کە زۆر بەھێزتر و بەتواناتر بوون وماڵ وسامان ومنداڵیان زۆرتر بوو لەو شارەی کە تۆیان لێ دەرکرد (مەكکە)، لەناومان بردن و فەوتاندمان کاتێک پێغەمبەرەکەی (اللە تعالی) یان بە درۆ زانی و بەگوێیان نەدەکرد، ھیچ ھێزێک نەبوو پشتیوانییان لێ بکات و ڕزگاریان بکات لە سزای (اللە تعالی)، وە ھیچ ھێزێکیش ناتوانێت ڕێگرمان بێت لە لەناوبردنی (خەڵکی مەكکە) ھەر کاتێك بمانەوێت لەناویان بەرین.
Tafsiran larabci:
أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّهِۦ كَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَهۡوَآءَهُم
ئایا ئەو کەسەی کە بەڵگەی بەھێزی لەلایەن پەروەردگاریەوە پێیە لەسەر ڕاستی و دروستی پەیامەکەی وە بە بەرچاو ڕوونی پەروەردگاری دەپەرستێت، وەکو ئەو کەسە وایە کە کار وکردەوە ناشیرین وناپەسەندەکانی بۆ ڕازێنرابێتەوە لەلایەن شەیتانەوە، ئەو جۆرە کەسانە ھەر شوێنی ویست و ئارەزووی ناپەسەندی خۆیان دەکەون، لە پەرستنی بتەکانیان و ئەنجامدانی کاری خراپە و بەدرۆ زانینی پێغەمبەرانی (اللە تعالی) و بەگوێ نەکردنیان؟
Tafsiran larabci:
مَّثَلُ ٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي وُعِدَ ٱلۡمُتَّقُونَۖ فِيهَآ أَنۡهَٰرٞ مِّن مَّآءٍ غَيۡرِ ءَاسِنٖ وَأَنۡهَٰرٞ مِّن لَّبَنٖ لَّمۡ يَتَغَيَّرۡ طَعۡمُهُۥ وَأَنۡهَٰرٞ مِّنۡ خَمۡرٖ لَّذَّةٖ لِّلشَّٰرِبِينَ وَأَنۡهَٰرٞ مِّنۡ عَسَلٖ مُّصَفّٗىۖ وَلَهُمۡ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَمَغۡفِرَةٞ مِّن رَّبِّهِمۡۖ كَمَنۡ هُوَ خَٰلِدٞ فِي ٱلنَّارِ وَسُقُواْ مَآءً حَمِيمٗا فَقَطَّعَ أَمۡعَآءَهُمۡ
وێنەی ئەو بەھەشتەی کە (اللە تعالی) بەڵێنی بە دیندار و پارێزکاران و چاکەخوازان داوە - بە ئەنجام دانی ئەوەی داوای لێکردوون بە کردنی و دورکەوتنەوە لەوەی کەنەھی لێ کردوون - بەھەشتێکە کە چەندەھا ڕووباری تێدایە، کە ئاوەکەیان بەھیچ شێوەیەک بۆن و تامیان ناخۆش نەبووە و تێک نەچووە، وە ھەروەھا چەندین ڕووباری شیری تێدایە، کە تامەکەی نەگۆڕاوە، وە ھەروەھا چەندەھا ڕووباری شەرابی تێدایە، کە ئێجگار تامیان خۆشە بۆ ئەو کەسانەی دەیخۆنەوە، بەبێ ئەوەی سەرخۆشیان بکات، وە ھەروەھا چەندین ڕووباری ھەنگوینی ساف و پاڵفتەکراوی تێدایە، سەرەڕای ئەوانە ھەموو جۆرە میوەیەکیشیان بۆ ئامادەکراوە، زیاد لەوانەش دەکەونە بەر ڕەحمەت و لێخۆشبوونی (اللە تعالی) ، کە ھیچ تۆڵەیەکیان لێ ناکاتەوە، جا ئایا ئەو کەسە بەختەوەرانەی کە لەناو ناز و نیعمەتی بەھەشتدان، وەک ئەو کەسانە وان کە لەناو ئاگری دۆزەخدا ھەتا ھەتایە دەمێننەوە و ئاوی کوڵ بەکوڵیان دەرخوارد دەدرێت، کە ھێندە داخە ڕیخۆڵەیان دەپچڕێنێت.
Tafsiran larabci:
وَمِنۡهُم مَّن يَسۡتَمِعُ إِلَيۡكَ حَتَّىٰٓ إِذَا خَرَجُواْ مِنۡ عِندِكَ قَالُواْ لِلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ مَاذَا قَالَ ءَانِفًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَهۡوَآءَهُمۡ
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) کۆمەڵێک لە دووڕووانی مەدینە دێن بۆ لات و گوێ لە قسە و ڕێنماییەکانت دەگرن و بە دڵ وەری ناگرن، بە گاڵتە جاڕییەوە بەو کەسانە دەڵێن کە زانست و زانیارییان پێدراوە: ئایا ئەو قسانەی کە ئێستا کردنی چی بوون و چی وت؟! ئا ئەو جۆرە کەسانە (اللە تعالی) مۆری ناوە بەسەر دڵیانەوە، ھیچ خێر و چاکەیەکیان پێناگات، چونکە ھەر شوێنکەوتووی ھەوا و ئارەزووی خۆیانن، وە ئەو ھەوا و ئارەزووشیان کوێری کردوون ڕاستییەکان نابینن.
Tafsiran larabci:
وَٱلَّذِينَ ٱهۡتَدَوۡاْ زَادَهُمۡ هُدٗى وَءَاتَىٰهُمۡ تَقۡوَىٰهُمۡ
بەڵام ئەوانەی ڕێبازی ھیدایەت و دینداریی ڕاستییان وەرگرتووە و شوێنی پەیامەکەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کەوتوون، (اللە تعالی) زیاتر ھیدایەتیان دەدات و ڕێنموییان دەکات بۆ ئەنجامدانى خێر و چاکە وبۆ خۆپاراستن لەو کردەوانەی کە ڕایان دەکێشێت بۆ دۆزەخ.
Tafsiran larabci:
فَهَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّا ٱلسَّاعَةَ أَن تَأۡتِيَهُم بَغۡتَةٗۖ فَقَدۡ جَآءَ أَشۡرَاطُهَاۚ فَأَنَّىٰ لَهُمۡ إِذَا جَآءَتۡهُمۡ ذِكۡرَىٰهُمۡ
ئایا ئەو بێباوەڕانە چاوەڕێی چی دەکەن جگە لە بەرپا بوونی قیامەت، کە کتوپڕ یەخەیان پێ دەگرێت، خۆ ئەوەتا ھەندێک لە نیشانەکانی دەرکەوتوون (وەک ڕەوانەکردنی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- و لەتبوونی مانگ)، جا ئەو کاتە کە بەرپابوو بیرکردنەوە سوودی چییە؟!
Tafsiran larabci:
فَٱعۡلَمۡ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لِذَنۢبِكَ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مُتَقَلَّبَكُمۡ وَمَثۡوَىٰكُمۡ
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) چاک بزانە و دڵنیابە کە ھیچ پەرستراوێک نییە کە شایستەی پەرستن بێت بەڕاستی وهەق جگە لە (اللە تعالی)، ھەروەھا داوای لێخۆشبوون لە گوناھەکان ھەر لەو زاتە بکە بۆ خۆت و ئیمانداران لە پیاوان و ئافرەتان، ئەوەش بزانە کە (اللە تعالی) زانا و ئاگادارە بەوەی کە لە ڕۆژدا ئەنجامی دەدەن، ھەروەھا دەزانێت کە لە شەودا لە کوێ دەحەوێنەوە و ئارام دەگرن، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• اقتصار همّ الكافر على التمتع في الدنيا بالمتع الزائلة.
تەنھا خەمی کافر و بێباوەڕ لەزەت وەرگرتنیەتی لە خۆشییەکانی دونیا، خۆشیانێکی کاتی و بەسەرچوو.

• المقابلة بين جزاء المؤمنين وجزاء الكافرين تبيّن الفرق الشاسع بينهما؛ ليختار العاقل أن يكون مؤمنًا، ويختار الأحمق أن يكون كافرًا.
پاداشتی باوەڕداران و بێ باوەڕان زۆر جیاوازە ناکرێت ھاوتایان بکەین، عاقڵ و ژیر ڕێگای باوەڕداری ھەڵدەبژێرێت، وە ئەوەشی کە گێل و گەوجە ڕێگەی بێ باوەڕ و کافری ھەڵدەبژێرێت.

• بيان سوء أدب المنافقين مع رسول الله صلى الله عليه وسلم.
دەرخستنی و ئاشکراکردنی بێ ئەدەبیکردنی دووڕووەکان بەرامبەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم).

• العلم قبل القول والعمل.
زانست پێش گوفتار و کردارە.

وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَوۡلَا نُزِّلَتۡ سُورَةٞۖ فَإِذَآ أُنزِلَتۡ سُورَةٞ مُّحۡكَمَةٞ وَذُكِرَ فِيهَا ٱلۡقِتَالُ رَأَيۡتَ ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ يَنظُرُونَ إِلَيۡكَ نَظَرَ ٱلۡمَغۡشِيِّ عَلَيۡهِ مِنَ ٱلۡمَوۡتِۖ فَأَوۡلَىٰ لَهُمۡ
ھەندێک لەوانەی کە باوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە - ئاواتە خوازبوون و دەیانوت خۆزگە سورەتێک (دەربارەی جەنگ دژی کافران) دەھاتە خوار - بەڵام کاتێک (اللە تعالی) سورەتێکی بەڕوونی نارد دەربارەی جەنگ، وە جەختی کردەوە لەسەری، دەبینیت ئەوانە دڵیان نەخۆشی دووڕوویی تێدایە، بەشێوەیەک تەماشات دەکەن وەکو تەماشاکردنی یەکێک کە لە ترسی مردندا بورابێتەوە، عەزاب و سزای (اللە تعالی ) بۆ ئەوان نزیکە بەھۆی ترس و کشانەوەیان لەبەرەکانی شەڕ بەرامبەر کافر و بێباوەڕان.
Tafsiran larabci:
طَاعَةٞ وَقَوۡلٞ مَّعۡرُوفٞۚ فَإِذَا عَزَمَ ٱلۡأَمۡرُ فَلَوۡ صَدَقُواْ ٱللَّهَ لَكَانَ خَيۡرٗا لَّهُمۡ
گەردنکەچ و فەرمانبەردار بوونایە و قسەی جوانیان بکردایە و خراپیان نەووتایە باشتر بوو بۆیان، کە غەزا بڕیار درا، ئەگەر لەگەڵ ئەو پەیمانەی کە دابوویان بە (اللە تعالی) ڕاست بوونایە، بێگومان چاکتر بوو بۆیان، لە دووڕویی و گوێڕایەڵی نەکردنی فەرمانەکانی (اللە تعالی).
Tafsiran larabci:
فَهَلۡ عَسَيۡتُمۡ إِن تَوَلَّيۡتُمۡ أَن تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَتُقَطِّعُوٓاْ أَرۡحَامَكُمۡ
ئایا ئەگەر ئێوە پشت بکەن لە ئایینی (اللە تعالی) و یاخی ببن و لە فەرمانەکانی دەرچن، ئەگەر کاروباری وڵاتتان بکەوێتە ژێر دەست، جگە لە بڵاوکردنەوەی فەساد و خراپەکاری و پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی لە نێوان خۆتاندا، چی ترتان لێ دەوەشێتەوە، ھەروەک لەسەردەمی نەزانی (جاھیلی) حاڵتان بەم شێوەیە بوو.
Tafsiran larabci:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فَأَصَمَّهُمۡ وَأَعۡمَىٰٓ أَبۡصَٰرَهُمۡ
ئەوانەی کە بەو شێوەیەن کە باسکرا (فەساد و خراپەکاری و پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی کاریانە)، (اللە تعالی) لە ڕەحمەت و سۆزی خۆی دووری خستوونەتەوە و لە ئاستی بیستنی قسەی هەقدا کەڕی کردوون و لە بینینی ڕێگای ڕاست کوێری کردوون.
Tafsiran larabci:
أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلۡقُرۡءَانَ أَمۡ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقۡفَالُهَآ
ئایا ئەمانە (ئەوانەی کە پشتیان لە قورئان کردووە) بۆ بیر لە قورئان ناکەنەوە، لێی ورد نابنەوە؟! ئەگەر بیریان لێبکردایەتەوە ڕێنموییانی دەکرد بۆ کاری چاکە و دووری دەخستنەوە لەکاری خراپە، یان ئەوەیە کە دڵی ئەوانە قوفڵی لێدراوە، وە هیچ ئامۆژگاریەکی پێناگا و هیچ بیرهێنانەوەیەک سوودی بۆی نییە.
Tafsiran larabci:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱرۡتَدُّواْ عَلَىٰٓ أَدۡبَٰرِهِم مِّنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلۡهُدَى ٱلشَّيۡطَٰنُ سَوَّلَ لَهُمۡ وَأَمۡلَىٰ لَهُمۡ
لە ڕاستیدا ئەوانەی پاشگەز بوونەتەوە لە ڕێبازی ئیمان و ھیدایەت، بۆ لای بێباوەڕی و دووڕوویی، دوای ئەوەی بە چاکی ئەو ڕێبازەیان بۆ ڕوون کرابوویەوه و ئاشکرا بوو لایان و ڕاستی پێغەمبەریان (صلی اللە علیە وسلم) بۆ دەرکەوتبوو، ئەوانە شەیتان بە فێڵ و تەڵەکە خەڵەتاندبوونی و ڕێگای بێباوەڕیی و دووڕویی بۆ ڕازاندبوونەوە، بە ھیوای خۆشگوزەرانی و ژیانێکی باش فریوی دابوون.
Tafsiran larabci:
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَالُواْ لِلَّذِينَ كَرِهُواْ مَا نَزَّلَ ٱللَّهُ سَنُطِيعُكُمۡ فِي بَعۡضِ ٱلۡأَمۡرِۖ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ إِسۡرَارَهُمۡ
ئەو گومڕاییەی کە تووشی بوون، بەھۆی ئەوەوە بوو کە بەنھێنی بە موشریک و بێباوەڕانیان - ئەوانەی پێیان ناخۆش بوو سروش (وەحی) لە لایەن (اللە تعالی) وە نێردرابوو بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) - پێیان دەوتن: لە ھەندێ کاردا بە گوێتان دەکەین، وەک خاوەخاوکردن لە جەنگدا، (اللە تعالی) ش ئاگای لەڕاز و نھێنیەکانیان ھەیە، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، وە ھەرشتێکی بوێت بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ڕوونی دەکاتەوە.
Tafsiran larabci:
فَكَيۡفَ إِذَا تَوَفَّتۡهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يَضۡرِبُونَ وُجُوهَهُمۡ وَأَدۡبَٰرَهُمۡ
ئەی ئەبێت حاڵیان چۆن بێت کاتێک ئەو فریشتانەى سپێردراون بەدەرهێنانى ڕۆحیان لەلاشەیان بەتوڕەییەوە گیانیان دەکێشن و ئەدەن بەسەر وچاو و ڕوویان و لاقنگیاندا بە تێڵای ئاسنین.
Tafsiran larabci:
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱتَّبَعُواْ مَآ أَسۡخَطَ ٱللَّهَ وَكَرِهُواْ رِضۡوَٰنَهُۥ فَأَحۡبَطَ أَعۡمَٰلَهُمۡ
ئا ئەم سزایەش بەھۆی ئەوەوەیە کە دووڕوەکان بەردەوام بەشوێن ئەو شتانە دەگەڕێن کە دەبێتە هۆی قین و خەشمی (اللە تعالی )، وەک کوفر و دووڕویی و دوژمنایەتی (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) وە حەزیان لە بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی (اللە تعالی ) نییە، لەو کارانەی ڕەزامەندی (اللە تعالی ) ی تێدایە، لەوانە باوەڕھێنان بە (اللە تعالی ) و شوێنکەوتنی پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) بۆیە (اللە تعالی) ھەموو کار و کردەوەکانی پوچەڵ کردنەوە و پوچەڵیشی دەکاتەوە.
Tafsiran larabci:
أَمۡ حَسِبَ ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَن لَّن يُخۡرِجَ ٱللَّهُ أَضۡغَٰنَهُمۡ
باشە ئەوانەی کەدڵیان نەخۆشی دووڕوویی و دژایەتی ئیسلامی تێدایە، وا دەزانن کە (اللە تعالی) بوغز و کینەی ناخ و دەروونیان ناخاتە ڕوو؟! ڕاستیەکانیان بەتاقیکردنەوە وناڕەحەتی دەخاتەڕوو، بۆئەوەی باوەڕداری ڕاست لە دووڕوو جیاببێتەوە و دەرکەوێت.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• التكليف بالجهاد في سبيل الله يميّز المنافقين من صفّ المؤمنين.
واجب بوونی جیھاد و تێکۆشان لە پێناو (اللە تعالی)، جیاکەرەوەی دووڕووەکانە -مونافیقەکانە- لە باوەڕداران.

• أهمية تدبر كتاب الله، وخطر الإعراض عنه.
گرنگی بیرکردنەوە لە قورئان، وە مەترسی چاوەڕوان کراو بۆ ئەوانەی پشتی تێدەکەن.

• الإفساد في الأرض وقطع الأرحام من أسباب قلة التوفيق والبعد عن رحمة الله.
خراپەکاری لەسەر زەوی و پەیوەندی پچڕان لەگەڵ خزمان و ناسراوان ھۆکاری سەرنەکەوتنە، وە دوورکەوتنەوەیە لە بەزەیی (اللە تعالی).

وَلَوۡ نَشَآءُ لَأَرَيۡنَٰكَهُمۡ فَلَعَرَفۡتَهُم بِسِيمَٰهُمۡۚ وَلَتَعۡرِفَنَّهُمۡ فِي لَحۡنِ ٱلۡقَوۡلِۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ أَعۡمَٰلَكُمۡ
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر بمانویستایە ھەموو دووڕووەکانمان بۆت دەستنیشان دەکرد و ھەر بەتەماشاکردنی ڕوخساریاندا دەتناسینەوە، لە ئێستا بەدواوە بەجۆری قسەکردنەکەیاندا دەیانناسیتەوە، (اللە تعالی) ئاگای لە کار و کردەوەی ھەمووتانە، ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، بە گوێرەی کارەکانتان پاداشتی ھەمووتان دەداتەوە.
Tafsiran larabci:
وَلَنَبۡلُوَنَّكُمۡ حَتَّىٰ نَعۡلَمَ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ مِنكُمۡ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَنَبۡلُوَاْ أَخۡبَارَكُمۡ
بێگومان - ئەی (باوەڕداران) - ئێمە بەجۆرەھا شێوە تاقیتان دەکەینەوە، وەک (جیھاد و شەڕکردن لە دژی کافر و بێباوەڕان)، تا لە جیھانی واقیعدا تێکۆشەر و خۆڕاگرانتان دەربکەوێت و ئاشکرا ببێت، وە بۆئەوەی ڕاستگۆ و درۆزن دەرکەوێت.
Tafsiran larabci:
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَشَآقُّواْ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلۡهُدَىٰ لَن يَضُرُّواْ ٱللَّهَ شَيۡـٔٗا وَسَيُحۡبِطُ أَعۡمَٰلَهُمۡ
بەڕاستی ئەو کەسانەی کەوا کافرن بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) و ڕێ لەخەڵک ئەگرن و ناھێڵن ڕێگای (اللە تعالی) بگرنەبەر و دژایەتی پێغەمبەر و ڕێبازەکەی دەکەن، پاش ئەوەی کە بۆیان دەرکەوتووە ڕێگای خواناسی و ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەوانە ھیچ زیانێک بە (اللە تعالی) ناگەیەنن، وە خۆیان ھیچیان دەست ناکەوێت و زەرەر دەکەن، وە (اللە تعالی) لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەموو کار وکردەوە و ھەوڵ و کۆششیان پوچەڵ دەکاتەوە.
Tafsiran larabci:
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَ وَلَا تُبۡطِلُوٓاْ أَعۡمَٰلَكُمۡ
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان ھێناوە بە (اللە تعالی) و كار بە شەرعەكەی دەكەن، بەردەوام ھەوڵبدەن کە فەرمان بەرداری (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) بن، بە جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی و دوور كەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكانی، نەکەن کار و کردەوە چاکەکانتان پوچەڵ بکەنەوە (بەکافر بوون و ڕووپامایی و هتد).
Tafsiran larabci:
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ مَاتُواْ وَهُمۡ كُفَّارٞ فَلَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَهُمۡ
بێگومان ئەوانەی کە ڕێبازی کوفر و بێ دینی دەگرنەبەر و کۆسپ و لەمبەر دەخەنە بەردەم بڵاو بوونەوەی ئاینی (اللە تعالی) و ڕێگایان لەخەڵک گرتووە کە شوێنی ئەو دینە بکەون، پاشانیش بە کافری مردوون و پەشیمان نەبوونەتەوە، ئەوانە (اللە تعالی) نایان بەخشێت و تاوانەکانیان ناپۆشێت و بەڵکو سزایان دەدات بە ئاگری دۆزەخ ھەتاھەتایی تێیدا دەمێننەوە.
Tafsiran larabci:
فَلَا تَهِنُواْ وَتَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱلسَّلۡمِ وَأَنتُمُ ٱلۡأَعۡلَوۡنَ وَٱللَّهُ مَعَكُمۡ وَلَن يَتِرَكُمۡ أَعۡمَٰلَكُمۡ
- ئەی باوەڕداران - ھەرگیز مەیەڵن سستی و لاوازی ڕووتان تێ بکات و داوای ئاشتەوایی پێش وەخت لە دوژمنان مەکەن، تا مەرجی خۆیان بەسەرتاندا نەسەپێنن، دڵنیاش بن کە ھەر ئێوە لە سەرئەنجامدا سەرکەوتن لە دونیادا و سەرفەرازی لە قیامەتدا بەدەست دەھێنن، (اللە تعالی) لەگەڵ ئێوەدایە و یاریدەدەرتانە و کار و کردەوە چاکەکانتان بەزایە نادات، بەڵکو بە گەورەیی خۆی پاداشتی باشتر و چاکترتان دەداتەوە.
Tafsiran larabci:
إِنَّمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا لَعِبٞ وَلَهۡوٞۚ وَإِن تُؤۡمِنُواْ وَتَتَّقُواْ يُؤۡتِكُمۡ أُجُورَكُمۡ وَلَا يَسۡـَٔلۡكُمۡ أَمۡوَٰلَكُمۡ
ژیانی دونیا تەنھا ھەر گاڵتەبازی و فەرامۆشکارییە، مرۆڤی ژیر و عاقڵ خۆی سەرگەرم ناکات بەوانەوە و دواڕۆژی لەبیر بچێتەوە، ئێوە ئەگەر باوەڕداربن بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) و داواکاریەکانی (اللە تعالی) جێبەجێ بکەن و خۆتان لەگوناهـ و تاوان بپارێزن، (اللە تعالی) پاداشتی چاکتان بەتەواوەتی دەداتەوە و ھیچی لێ کەم ناکات، وە ھەرگیز لەبەرامبەردا داوای بەخشینی ھەموو دارایی و سامانتان ناکات، بەڵکو ڕێژەیەکی کەمی دیاریکردوە بۆ بەخشین و زەکات و خێر و خێرات.
Tafsiran larabci:
إِن يَسۡـَٔلۡكُمُوهَا فَيُحۡفِكُمۡ تَبۡخَلُواْ وَيُخۡرِجۡ أَضۡغَٰنَكُمۡ
ئەگەر (اللە تعالی) داوای بەخشینی ھەموو ماڵ و سامانتان لێ بکات و ئەرکێکی سەنگین بخاتە سەرتان، ئەوە ڕەزیل و بەرچاو تەنگ و بێزار دەبن و ڕقتان ھەڵدەستێت و ھاوارتان لێ بەرز دەبێتەوە لەخەرجکردن لەپێناو خواى گەورە بەم شێوەیە، وە بە بەزەیی خۆی ئەم داوایەی لێنەکردون.
Tafsiran larabci:
هَٰٓأَنتُمۡ هَٰٓؤُلَآءِ تُدۡعَوۡنَ لِتُنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَمِنكُم مَّن يَبۡخَلُۖ وَمَن يَبۡخَلۡ فَإِنَّمَا يَبۡخَلُ عَن نَّفۡسِهِۦۚ وَٱللَّهُ ٱلۡغَنِيُّ وَأَنتُمُ ٱلۡفُقَرَآءُۚ وَإِن تَتَوَلَّوۡاْ يَسۡتَبۡدِلۡ قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ ثُمَّ لَا يَكُونُوٓاْ أَمۡثَٰلَكُم
ئەوەتا ئێوە داوای ڕێژەیەک بەخشینتان لێ دەکرێت لەپێناو (اللە تعالی) دا، داوای بەخشینی ھەموو ماڵ و سامانتان لێ ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا ھەتانە ڕەزیل و بەرچاو تەنگە و ئامادە نییە ھیچ ببەخشێت، ھەر کەس پیسکەیی بکا و ھیچ لە ڕێی (اللە تعالی) خەرج نەکات، ئەوە پیسکەییەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، بەوەی پاداشتی چاکەکانی لەدەست دەدات و بێبەش دەبێت لێی، چونکە (اللە تعالی) دەوڵەمەند و بێ نیازە وپێویستی بەخەرجکردنی ئێوە نییە، ئەوە ئێوەن کە ھەژار و نەدارن، جا ئەگەر ئێوە پشت بکەنە ئەم ئاین و بەرنامەیە و کافر ببن و خەمی نەخۆن، (اللە تعالی) ئاینی خۆی هەر سەردەخات، بەڵکو ئێوە وەلا دەنێت و لەناوتان دەبات و کەسانێکی تری خەمخۆر و دیندار دێنێتە مەیدانەوە کە بەھیچ شێوەیەک لە ئێوە نەچن و وەکو ئێوەش نەبن، بەڵکو گوێڕایەڵی فەرمانەکانی (اللە تعالی)ن.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• سرائر المنافقين وخبثهم يظهر على قسمات وجوههم وأسلوب كلامهم.
ڕاز و نهێنی و نیازی دووڕووەکان دەردەکەوێت لەسەر ڕوخسار و شێوەی گوفتاریاندا.

• الاختبار سُنَّة إلهية لتمييز المؤمنين من المنافقين.
تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندن سوننەتێکی (اللە تعالی) یە، بۆ ئەوەیە دووڕوو و باوەڕدار لەیەک جیابکرێنەوە.

• تأييد الله لعباده المؤمنين بالنصر والتسديد.
یارمەتیدانى کردنی (اللە تعالی) بۆ بەندە باوەڕدارەکانى و سەرخستنیان.

• من رفق الله بعباده أنه لا يطلب منهم إنفاق كل أموالهم في سبيل الله.
لە بەزەیی (اللە تعالی) بەبەندەکانى ئەوەیە کە داوای بەخشینی ھەموو ماڵ و سامان ناکات لە پێناو (اللە تعالی)دا .

 
Fassarar Ma'anoni Sura: Suratu Muhammad
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Rufewa