Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Aya: (2) Sura: Suratu Al'ma'ida
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُحِلُّواْ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ وَلَا ٱلشَّهۡرَ ٱلۡحَرَامَ وَلَا ٱلۡهَدۡيَ وَلَا ٱلۡقَلَٰٓئِدَ وَلَآ ءَآمِّينَ ٱلۡبَيۡتَ ٱلۡحَرَامَ يَبۡتَغُونَ فَضۡلٗا مِّن رَّبِّهِمۡ وَرِضۡوَٰنٗاۚ وَإِذَا حَلَلۡتُمۡ فَٱصۡطَادُواْۚ وَلَا يَجۡرِمَنَّكُمۡ شَنَـَٔانُ قَوۡمٍ أَن صَدُّوكُمۡ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ أَن تَعۡتَدُواْۘ وَتَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ وَلَا تَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە سنوور و حەرامکراوەکانی خوای گەورە حەڵاڵ مەکەن و مەیانبەزێنن کە فەرمانتان پێکراوە بە گەورەیان بزانن، وە واز بھێنن لەو شتانەی کە لەکاتی ئیحرامدا قەدەغە و یاساغن، وەک لەبەرکردنی جلوبەرگی دووراو، وە واز بھێنن لە حەرامکراوەکانی ناو حەرەم، وەک ڕاو و شکار کردن، وە کوشت و کوشتار لە مانگە حەرامکراوەکاندا ئەنجام مەدەن، کە بریتین لە مانگەکانی (ذو القعدة، وذو الحجة، والمحرم، ورجب)، وە ئەو ئاژەڵانەیش دەدرێن بەدیاری بۆ حەرەم (لە وشتر و گا ومەڕ وبزن) کە بۆ خوا سەرببڕێن داگیری مەکەن و زەوتیان مەكەن بۆ خۆتان چونکە ئەوانە بۆ ھەژارانی ناو حەرەمە، یان رێگری بکەن لەوەی ئەو ئاژەڵانە بگەنە شوێنی خۆیان، وە ھەر ئاژەڵێکیش دیاری کرابێت و نیشانەی لەمل کرا بێت وەک خوری و زەنگۆڵ و ھاوشێوەکانی بەمەبەستی کردنی بە دیاری و قوربانی بۆ خوا نیشانەکانی لێ مەکەنەوە و دەستکاری مەکەن، وە ڕێ مەگرن لەوانەی کە مەبەستی ماڵی خوایان ھەیە بە نیازی بازرگانی کردن و بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی خوا، جا کاتێک ئیحرامی حەج یان عومرەتان شکاند و لەسنووری حەرەم چوونە دەرەوە ھەرچۆن پێتان خۆشە ڕاو و شکار بکەن، وە با ڕق و کینەتان لە ھۆز و گەلێک لەوەی کە ڕێگریان لێ کردن لەچوونە ناو حەرەم لەکاتی سوڵحی حودەیبیە واتان لێ نەکات کە ستەم و زوڵمیان لێ بکەن و تۆڵەیان لێ بسێننەوە، جا ئەی باوەڕداران لەسەر چاکە و کاری خێر و ئەوەی فەرمانتان پێکراوە بەکردنی ھاوکار و کۆمەکی یەکتر بن، وە واز بھێنن لەوەیش کە قەدەغە و یاساغ کراوە لێتان و ھاوکاری یەک مەبن لەسەر گوناهـ و ئەنجامدانی تاوان، وە لەخوا بترسن بە پابەند بوون بە گوێڕایەڵی بە فەرمانەکانیەوە، وە دوور کەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکانى، بێگومان تۆڵەی خوا زۆر توندە بۆ سەرپێچیکەران، لەبەر ئەوە ئاگاداری تۆڵە و سزادانى بن.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• عناية الله بجميع أحوال الورثة في تقسيم الميراث عليهم.
گرنگیدانی خوای گەورە بە ھەموو جۆرەکانی میراتگر بۆ دابەشکردنی میرات بەسەریاندا.

• الأصل هو حِلُّ الأكل من كل بهيمة الأنعام، سوى ما خصه الدليل بالتحريم، أو ما كان صيدًا يعرض للمحرم في حجه أو عمرته.
ئەسڵ وایە گۆشتی ھەموو ئاژەڵێک حەڵاڵە، گۆشتی ئەوانەیان نەبێت کە بە بەڵگە حەرام کراون، یان ئەو ڕاو وشکارەی لەسەر کەسێک لەناو ئیحرامدایە بەمەبەستی حەج یان عومرە لەسەری حەرامە.

• النهي عن استحلال المحرَّمات، ومنها: محظورات الإحرام، والصيد في الحرم، والقتال في الأشهر الحُرُم، واستحلال الهدي بغصب ونحوه، أو مَنْع وصوله إلى محله.
نەھی کراوە لە حەڵاڵ کردنی ئەو شتانەی کە خوا حەرامی کردوون، وەک: ئەنجامدانی ئەو کارانەی لەناو ئیحرامدا قەدەغە ویاساغن، وە ڕاو وشکار کردن لەسنوری حەرەمدا، وە کوشت وکوشتار لەمانگە حەرامەکاندا، وە حەڵاڵکردن وداگیر کردن و زەوت کردنی ئەو ئاژەڵانەی وەک دیاری دەھێنرێن بۆ حەرەم بۆ سەر بڕین، یان ڕێگری کردن لێیان کە نەگەن بەشوێنی خۆیان.

 
Fassarar Ma'anoni Aya: (2) Sura: Suratu Al'ma'ida
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Rufewa