Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Aya: (96) Sura: Suratu Al'a'raf
وَلَوۡ أَنَّ أَهۡلَ ٱلۡقُرَىٰٓ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَفَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَرَكَٰتٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَٰكِن كَذَّبُواْ فَأَخَذۡنَٰهُم بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
ئەگەر خەڵک ودانیشتوانی ئەو گوندانەی کە پێغەمبەرەکانمان بۆ ناردن باوەڕیان بەپەیامەکانیان بکردایە، وە لەخوا بترسانایە بەوەی وازیان لەبێباوەڕی وسەرپێچی بھێنایە وە فەرمانەکانی خوایان جێ بەجێ بکردایە ئەوا دەرگاکانی خێر وخۆشیمان لە ھەموو لایەکەوە لێ دەکردنەوە، بەڵام باوەڕیان پێ نەکردن ولە خوا نەترسان، بەڵکو پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ خستەوە، بەھۆی کارە خراپ وگوناھەکانیانەوە ئێمەش بەسزایەکی لەناکاو گرتمانن.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• الإيمان والعمل الصالح سبب لإفاضة الخيرات والبركات من السماء والأرض على الأمة.
باوەڕ وکاری چاکە ھۆکاری ناردنی خێر وبەرەکەتی ئاسمان وزەوییە بەسەر ھەموو گەل وھۆزێکدا.

• الصلة وثيقة بين سعة الرزق والتقوى، وإنْ أنعم الله على الكافرين فإن هذا استدراج لهم ومكر بهم.
پەیوەندی لەگەڵ خوادا بڕوانامەی فراوان بوونی ڕزق وڕۆزی ولە خواترسانە، بەڵام ئەگەر ھاتوو خوای گەورە ئەو ناز ونیعمەتانەی دا بە بێباوەڕان ئەوە بۆ کەمەندکێش کردن وفێل وپلان بۆ دانانیانە تاوەکو زیاتر لە بێ ئاگایی وغەفڵەتدا ڕۆبچن ودواتر دووچاری سزایان بکات.

• على العبد ألا يأمن من عذاب الله المفاجئ الذي قد يأتي في أية ساعة من ليل أو نهار.
بەندەکانی خوا نابێت دڵنیا بن لە نەھاتنی سزای لە ناکاوی خوای گەورە، کە پێدەچێت لەھەموو کات وساتێکی شەو یان ڕۆژ ببارێت بەسەر خەڵکی لەدەرەنجامی زۆر بوونی گوناھ وتاوانیان.

• يقص القرآن أخبار الأمم السابقة من أجل تثبيت المؤمنين وتحذير الكافرين.
قورئانی پیرۆز بەسەرھاتی گەلانی پێشووترمان بۆ دەگێڕێتەوە، تاوەکو ببێتە مایەی دامەزراوی باوەڕداران لەسەر باوەڕەکەیان، وە ترساندنی بێباوەڕانیش بێت تاوەکو تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە لە کوفر وبێباوەڕیەکەیان.

 
Fassarar Ma'anoni Aya: (96) Sura: Suratu Al'a'raf
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Rufewa