Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Aya: (40) Sura: Suratu Al'taubah
إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدۡ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذۡ أَخۡرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ثَانِيَ ٱثۡنَيۡنِ إِذۡ هُمَا فِي ٱلۡغَارِ إِذۡ يَقُولُ لِصَٰحِبِهِۦ لَا تَحۡزَنۡ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَاۖ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَيۡهِ وَأَيَّدَهُۥ بِجُنُودٖ لَّمۡ تَرَوۡهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلسُّفۡلَىٰۗ وَكَلِمَةُ ٱللَّهِ هِيَ ٱلۡعُلۡيَاۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
- ئەی باوەڕداران - ئەگەر یارمەتی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) نەدەن و سەری نەخەن، وە نەچن بەدەم بانگەوازەکەیەوە بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناو خوا، ئەوە دڵنیابن خوای گەورە خۆی یارمەتی دەدات و سەری دەخات، ھەروەک چۆن یارمەتیدا ئەو کاتەی ئێوەی لەگەڵ نەبوو کاتێک بتپەرست و موشریکەکان پێغەمبەر و ئەبوبەکریان لە مەککە دەرپەڕاند و ناچاریان کردن کۆچ بکەن بۆ مەدینە، ئەوان دووان بوون سیەمیان نەبوو کاتێک لە ئەشکەوتی سەور خۆیان شاردبوەوە لە بێباوەڕان، ئەوانەی کە دەگەڕان بەشوێنیاندا، لەو کاتەدا پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بە ئەبوبەکری صدیقی ھاوەڵی وت کاتێک ترسا بتپەرست و موشریکەکان پێیان بزانن، پێی وت: مەترسە خوای گەورەمان لەگەڵدایە، لەگەڵماندایە بە یارمەتیدان و پشتگیری کردن، ئەوە بوو خوای گەورە ئارامی و ھێمنی خۆی ناردە سەر دڵی پێغەمبەرەکەی، وە سەربازانێکیشی لە فریشتە نارد بۆ یارمەتیدانیان کە ئێوە نەتاندەبینین، وە وشەی بتپەرست و موشریکەکانی نەوی كرد و وشەی خوای گەورەی بەرز و بڵند کرد کاتێک ئاینی ئیسلامی بەزر کردەوە بەسەر ئاینەکانی تردا، وە خوای گەورە زاڵ و بەدەسەڵاتە لەزات و ھێز و موڵکیدا، وە ھیچ کەس زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەرێوەبردن و قەدەر و شەریعەتەکەیدا.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• العادات المخالفة للشرع بالاستمرار عليها دونما إنكار لها يزول قبحها عن النفوس، وربما ظُن أنها عادات حسنة.
بەردەوام بوون لەسەر ئەو داب و نەریتانەی پێچەوانەی شەرعن، بەبێ ئەوەی کەسێک ڕێگریان لێ بکات کاریگەری خراپ بەسەر دڵ و دەروونەوە بەجێ دەھێڵێت، بەشێوەیەک ھەندێک کەس واگومان دەبەن کەداب و نەریتێکی باش و چاکن، وە ئەگەرنا کەسێک ڕێگری لێدەکردن.

• عدم النفير في حال الاستنفار من كبائر الذنوب الموجبة لأشد العقاب، لما فيها من المضار الشديدة.
دەرنەچوون بۆ جیھاد و تێکۆشان لەکاتی بانگەواز کردن بۆی، یەکێکە لە گوناھە گەورەکان و توندترین سزایشی ھەیە، چونکە زیانی گەورە دەگەیەنێت بە ئەمن و ئاسایشی گشتی کۆمەڵگەی موسڵمانان، بەوەی دوژمنان غیرەتی ئەوە دەکەن وڵاتی موسڵمانان داگیر بکەن.

• فضيلة السكينة، وأنها من تمام نعمة الله على العبد في أوقات الشدائد والمخاوف التي تطيش فيها الأفئدة، وأنها تكون على حسب معرفة العبد بربه، وثقته بوعده الصادق، وبحسب إيمانه وشجاعته.
فەزیلەتی ھێمنی و دڵئارامی لەم ئایەتانەدا بەدەر دەکەوێت، چونکە ھێمنی و دڵئارامی یەکێکە لە نیعمەتە گەورەکانی خوا بەسەر بەندەکانیەوە لەکاتە زۆر ناخۆش و پڕ مەترسیەکاندا دەیڕێژێت بەسەریاندا، ئەو کاتەی کە دڵەکان زۆر ناڕەحەتن، ئەو نیعمەتەیش بە ئەندازەی ناسینی و باوەڕ و متمانەی بەندەیە بە بەڵێنەکانی خوای گەورە، بە ئەندازەی ھێزی باوەڕ و ئازایەتیەکەیەتی لە پێناو خوای گەورە.

• أن الحزن قد يعرض لخواص عباد الله الصدِّيقين وخاصة عند الخوف على فوات مصلحة عامة.
بێگومان ترس ھەندێک جار تووشی بەندە زۆر ڕاستگۆکانی خوا دەبێت، بەتایبەت کاتێک ترسی لە دەستدانی بەرژەوەندییەکی ھەبێت.

 
Fassarar Ma'anoni Aya: (40) Sura: Suratu Al'taubah
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Rufewa