Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Aya: (98) Sura: Suratu Al'taubah
وَمِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ مَن يَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ مَغۡرَمٗا وَيَتَرَبَّصُ بِكُمُ ٱلدَّوَآئِرَۚ عَلَيۡهِمۡ دَآئِرَةُ ٱلسَّوۡءِۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ
وە لەناو عەرەبە دەشتەکییەکاندا دووڕووی وایان تێدایە ئەو ماڵ و سامانەی لە پێناوی خوادا دەیبەخشن وادەزانن کە زیانیان کردووە، وە غەرامە کراون، وا گومان دەبەن ئەگەر ھەرچی ببەخشن ھیچ پاداشتێکی لەسەر وەرناگرن، وە ئەگەر گرتیشیانەوە و نەیانبەخشی خوا سزایان نادات، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک جار بۆ چاوبەستکردنی خەڵکی و ڕوپامایی ھەندێک ماڵ ھەر دەبەخشن، وە - ئەی باوەڕداران - بزانن ئەو دووڕووانە چاوەڕوانی ئەوەن کە ئێوە تووشی خراپە و بەڵا و ناڕەحەتییەک ببن تاوەکو ڕزگاریان ببێت لێتان، بەڵکو ئەوەی ئەوان ئاواتەخوازینی کە باوەڕداران دووچاری خراپەیەک ببن و چەرخ و ڕۆژگار بەشێوەیەک بگۆڕێت کە لە بەرژەوەندی ئەوان نەبێت، خوای گەورە پێچەوانەی دەکاتەوە و لە بەرژەوەندی باوەڕداران تەواوی دەکات، وە خوای گەورە بیسەری ھەموو گوفتار و وتارێکیانە، وە زانا و ئاگاداری ئەوەشە کە لە دڵ و دەرونیاندا شاردویانەتەوە.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• ميدان العمل والتكاليف خير شاهد على إظهار كذب المنافقين من صدقهم.
گۆڕەپانی کاروکردەوە و بە جێھێنانی فەرمانەکان باشترین شاھیدە لەسەر دەرخستنی درۆ و دەلەسە و ڕاستگۆیی دووڕوەکان.

• أهل البادية إن كفروا فهم أشد كفرًا ونفاقًا من أهل الحضر؛ لتأثير البيئة.
عەرەبە دەشتەکییەکان ئەگەر دەستیان دایە بێباوەڕی و دووڕویی ئەوا لە خەڵکی شار زیاتر بێباوەڕ و دووڕوترن، ئەویش لەبەر ئەوەی ژینگە ڕۆڵی خۆی ھەیە.

• الحض على النفقة في سبيل الله مع إخلاص النية، وعظم أجر من فعل ذلك.
ھاندانی خەڵکی بۆ ماڵ بەخشین لە گەڵ ئیخلاس و دڵسۆزی لە نیەتدا، وە پاداشتی گەورە بۆ ئەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.

• فضيلة العلم، وأن فاقده أقرب إلى الخطأ.
گەورەیی و فەزیڵەتی علیم و زانست، وە ھەرکەسێکیش نەزان و جاھیل بێت نزیکترە لەوەی تووشی ھەڵە و خراپە ببێت.

 
Fassarar Ma'anoni Aya: (98) Sura: Suratu Al'taubah
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Rufewa